ههولێر-KDP.info- ئهنجوومهنى وهزیرانى ههرێمى كوردستان، به سهرۆكایهتیی سهرۆكى ئهنجوومهنى وهزیران، كۆبوونهوهى ههفتانهى خۆى ساز دهكات و چهند بابهتێكى گرنگ تاوتوێ دهكات.
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجام دەدات، لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە تاوتوێ دەکرێن:
1- خسـتنەڕووی دەرئەنجــامی سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ بەغدا لە ڕۆژی 23/7/2022 و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران.
2- خستنەڕووی پوختەی سەردانی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بۆ وڵاتی ئەرمینیا.
3- خستنەڕووی پوختەی سەردانی شاندی سەربازی هەرێمى كوردستان بۆ بەریتانیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
4- خستنەڕووی پوختەیەک سەبارەت بە داوا ناڕەواکانی وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ لە بەرامبەر وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوت و غاز لە هەرێمی کوردستان و ڕێکارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە.
5- خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەبارەت بە دۆخی خزمەتگوزاریی دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هاووڵاتییان.
6- خستنەڕووی چەند پێشنیارێکی تایبەت بە جێبەجێكردنی بابەتی خانەنشینیی پلە تایبەت و پلە باڵاکان لە یاسای چاکسازی ژمارە 2ی ساڵی 2020.
ڕامان وریا