Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 APR 2024 00:36 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دوو به‌شی دیكه‌ی شه‌قامی 150 مه‌تری بەر لە وادەی دیاریکراوی خۆی تەواو ده‌کرێت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- دوای تەواوبوونی قۆناغی یەکەمی 150 مه‌تریی هه‌ولێر، لە ئێستادا دوو بەشی دیکەی پڕۆژەکە کارکردن تیایدا بەردەوامە و بۆ تەواو بوونی پرۆژەکەش ڕۆژانە 14 کاتژمێر و نزیکەی 2 هەزار کارمەند و 800 پارچە ئامێری جۆراوجۆر کاری تێدا دەکەن.

ئەندازیار ئەمیر عبدوالخالق، سەرپەرشتیاری دروستکردنی پرۆژەی شەقامی ١٥٠مەتری بازنەیی خێرای هەولێر بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاگەیاند:''شەقامی خێرای ١٥٠ مەتری بە گشتی چێوەکەی ٧٠ کیلۆمەترە و بە دەوری شاری هەولێردا دەسووڕێتەوە، ئەو بەشەی کە تەواوکراوە ١٠ کیلۆمەترە، دوو بەشەکەی دیکە کە کاری تێدا دەکرێت، یەکێکیان ٧.٦ کیلۆمەترە، ئەو بەشەی دیکەشیان ٦.١ کیلۆمەترە. واتا کۆی گشتیی ئەوەی لە ئەستۆی کۆمپانیایە درێژییەکەی ٢٤ کیلۆمەترە.''

لەبارەی ئەو بەشەی پڕۆژەکە کە ئێستا کاری تێدا دەکرێت سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە گوتی: ''ئەو بەشە لە نێوان جادەی سەرەکی دهۆک تا هەولێرە، تاوەکو ڕێگای سەرەکی هەولێر- بەحرکەیە کە درێژییەکەی ٦.١ کیلۆمەترە، بەڵام وەک ڕووبەری کارکردن وەک ڕێیەکی ٧٥ کیلۆمەتری بە پانیی ٨ مەتر وایە، لەبەر ئەوەی دوو شەقامی سەرەکی بە پانیی ١٩.٥ مەتری و دوو شەقامی خزمەتگوزاری لەخۆ دەگرێت. دوو یەکتربڕی گەورەی تێدایە، هەروەها دوو ژێر پرد و پردێکی سووڕانەوەی تێدایە و٤٣ سندووقی ئاوبەری جۆراوجۆر لەخۆی دەگرێت.''

سەبارەت بە کاتی تەواوبوونی پڕۆژەکە، ئەندازیار ئەمیر عبدوالخالق، دەڵێت: ''لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٢ دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە کرا، ماوەکەی ٥٥٠ ڕۆژە. بەڵام وابڕیارە بەر لە وادەی دیاریکراوی خۆی پڕۆژەکە لە کۆتایی ئەمساڵدا تەواو بکرێت، لەپێناو تەواوبوونی خێرای پڕۆژەکەش ڕۆژانە ١٤ کاتژمێر کاری تێدا دەکرێت، نزیکەی ٢ هەزار کارمەند و ٨٠٠ پارچە ئامێری جۆراوجۆر لە کاردان، هەروەها پڕۆژەکە گشت هێڵکارییەکانی ڕێگا و هێماکانی هاتووچۆ و پەرژینی خۆپاراستن و شۆستە و سیستەمی ئاوەڕۆ لەخۆدەگرێت.''

لەڕووی تایبەتمەندیی و گرنگیی پڕۆژەکە بۆ شاری هەولێر و تەواوی پارێزگاکە سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە ئاماژەی دا کە ئەو بەشەی پڕۆژەکە تایبەتمەندیی خۆی هەیە، چونکە ڕێگای سەرەکی دوو شار بەیەکەوە دەبەستێتەوە کە ڕێگای سەرەکی هەولێر - دهۆک و هەولێر - سلێمانییە.

 

ڕامان وریا




دوایین هەواڵەکان

وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact