ئەمهریکا-KDP.info- بەیان سامی عەبدولڕەحمان، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمهریکا رایگهیاند، کار بۆ ئەوە دەکەن، هەولێر و ناشڤێل ببن بە دەستەخوشک.
بەیان سامی دووپاتیکردەوە ئەمهریکا و هەرێمی کوردستان بەردەوامی بە پێوەندییە ئابووری و کلتووری و ئەمنییەکانی نێوانیان دەدەن.
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمهریکا گوتی: پهیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمهریکا تەنیا ئەمنی نین، پهیوەندی بازرگانیشمان هەیە و هەوڵ دەدەین پەرە بە پهیوەندییە کلتوورییەکانیش بدەین.
گوتیشی: لە نزیکەوە لەگەڵ ژووری بازرگانیی ئەمریکی-کوردستانیدا کار دەکەین. سوپاسی هەموو ئەو کۆمپانیا ئەمهریکییانە دەکەین، کە لەکاتی ئاڵنگارییە جیاوازەکان و شەڕی داعش لە وەبەرهێنان لە کوردستان بەردەوام بوون.
بهیان سامی ئاماژهی بهوهش كرد، لەسەر پرۆگرامی دەستەخوشکایەتی کاردەکەن و هیوادارن ناشفیڵ، کە بە کوردستانێکی بچووک ناسراوە، ببێتە دەستەخوشکی هەولێر.
ڕامان وریا