Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 18 AUG 2022 07:13 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ هەشتەمین ساڵیادی كارەساتی كۆمەڵكوژیی شنگال
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆك مەسعوود بارزانی لەیادی كارەساتی كۆمەڵكوژیی شنگالدا، پەیامێكی بڵاو كردەوە و رایگەیاند، جێی داخە سەرباری بوونی ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراق لەمەڕ ئاییندە و بەڕێوەبردنی شنگال، هێشتا ڕێككەوتنەكە جێبەجێ نەكراوە و شنگال لە دەستی كۆمەڵێك هێز و چەكدارە كە ڕێگربوونە لە گەڕانەوەی خەڵك و ئاوەدانكردنەوەی شنگال.

دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی:

بە ناوی خودای مەزن و دلۆڤان

ئەمڕۆ هەشت ساڵ بەسەر پەلاماری تیرۆریستان بۆ سەر شنگال تێدەپەڕێت. تاوانی جینۆسایدی شنگال برینێكی قووڵە لەسەر جەستەی گەلی كوردستان. لەم كارەساتەدا خوشك و برا ئێزیدییەكانمان بەهۆی كوردبوون و بەهۆی ئایین و بیروباوەڕییان كەوتنە بەر شاڵاوی تیرۆریستان. ئەوەی تاوانبارانی داعش لەدژی خوشك و برا ئێزیدییەكانمان ئەنجامیان دا درێژەكراوەی ئەو زنجیرە كارەسات و تاوانانە بوو كە بە درێژایی مێژوو لەبەرانبەر گەلی كوردستان ئەنجام دراوە.

لەیادی كارەساتی كۆمەڵكوژیی شنگالدا جێگەی داخە سەرباری بوونی ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراق لەمەڕ ئاییندە و بەڕێوەبردنی شنگال، هێشتا ڕێككەوتنەكە جێبەجێنەكراوە و، شنگال لە دەستی كۆمەڵێك هێز و چەكدارە كە ڕێگربوونە لە گەڕانەوەی خەڵك و ئاوەدانكردنەوەی شنگال. هەنگاوی یەكەمی سارێژبوونی برینی شنگال، ئەوەیە شنگال بگەڕێتەوە دەست خاوەنە ڕەسەنەكانی و ئەو هێز و میلیشیانەی دەستیان بەسەر شنگالدا گرتووە واز لە شنگال بهێنن و، ڕێككەوتنی شنگال جێبەجێ بكرێت. هەروەها پێویست دەكات ڕێوشوێنی وا بگیرێتە بەر كە چیتر كارەسات و زوڵم و تاوان لەدژی ئێزیدییەكان و پێكهاتەكانی تر دووبارە نەبێتەوە.

لەم یادە دڵتەزێنەدا بە بەرزی یادی شەهیدان و قوربانیانی شنگال دەكەینەوە. هاوكات یادی ئەو شەهید و پێشمەرگە قارەمانانەیش دەكەینەوە كە بە خوێنی خۆیان چیای شنگالیان پاراست و ئابلۆقەی تیرۆریستانیان لەسەر چیای شنگال تێكشكاند و شاری شنگالیشیان لە دەست تیرۆریستان ئازاد كرد و، سەرئەنجام مەردانە ئەفسانەی داعشیان تێكشكاند و، سەری تیرۆریستانی داعش كەوتە ژێر پێی كوردانی ئێزیدی.

هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی شنگال و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی كوردستان.

 

مسعود بارزانی

3ی ئابی 2022

 




دوایین هەواڵەکان

بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت زیاتر لە 736 ملیار دینار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان تەرخان کرا

WEDNESDAY, 17 AUGUST 2022 20:08:20

هەولێڕ-KDP.info- بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 17ـی 08ـی 2022 زیاتر لە 736 ملیار دینار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان تەرخان کرا.

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بڵاوکرایەوە

WEDNESDAY, 17 AUGUST 2022 19:08:39

بەغدا-KDP.info- ڕۆژی چوارشەممە 17ـی 08ـی 2022 بە ئامادەبوونی سەرۆک و نوێنەری حزبە سیاسییەکانی عێراق و جینین پلاسخارت، نێردەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق لەسەر بانگهێشتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە.

ئەنجومەنی وەزیران هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ تاووتوێ دەکات

WEDNESDAY, 17 AUGUST 2022 19:08:39

ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئابی 2022 ، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 
فازڵ میرانى پێشوازى له‌ میر حازم میر ته‌حسین بەگ كرد

WEDNESDAY, 17 AUGUST 2022 15:08:51

پیرمام-KDP.info- ئه‌مڕۆ له‌ مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستان، فازڵ میرانى سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى پێشوازى له‌ (میر حازم میر ته‌حسین بەگ)، میرى ئێزدیانى كوردستان و عێراق و جیهان كرد.

 
پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان

WEDNESDAY, 17 AUGUST 2022 15:08:35

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، پەیامی پیرۆزباییان ئاڕاستەی سەرۆک بارزانی کردووە، کە تێدا هاتووە، برای بەڕێزمان جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی رێبەری بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان، بە ناوی خۆمان و مەکتەبی سیاسی، پیرۆزبایی ئاڕاستەی جەنابتان و مەکتەبی سیاسی و جەماوەری پارتی دەکەین.

 


 
© 2022 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact