هەولێر-KDP.info- وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامارێکی بڵاوکردۆتەوە، کە وێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نێردراوە، تێیدا هاتووە، کە لە ماوەی یەک هەفتەدا، ٢٣٨ گەشتی ئاسمانی بە هەردوو گەشتیاری و بارهەڵگرەوە لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی ئەنجام دراون.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئاماری هەفتەیەکی بڵاوکردەوە، کە بەگوێرەی ئامارەکە، لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا ١٧٦ گەشتی ئاسمانی بە هەردوو بەشی گەشتیاری و بارهەڵگرەوە ئەنجامدراوە، کە ١٦٩ فڕۆکەیان سڤیل بوون و، ٧ فڕۆکەشیان بارهەڵگربوون.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیش بڵاوی کردەوە، کە ماوەی هەفتەیەکدا ٦٢ گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی سلێمانی ئەنجام دراون بە هەردوو گەشتی گەشتیاری و بارهەڵگرەوە.