ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکار و دۆستانی ھونەرمەند محەمەد ئەحمەد ئەحمەد ئەربیللی کرد.
سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا بۆ کۆچی دوایی ھونەرمەند محەمەد ئەربیلی ڕایگەیاند: مامۆستا محەمەد ئەحمەد ئەربیللی خزمەتی زۆری بە پاراستنی دەنگ و ئاواز و مۆسیقای ڕەسەنی كرد و گەنجینەیەكی گرانبەهای هونەر و ڕەسەنایەتیی لەدوای خۆی بەجێهێشت..
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:-
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی ناودار و خۆشەویستی كوردستان مامۆستا (محەمەد ئەحمەد ئەربیللی)ـمان پێ گەییشت. مامۆستا محەمەد ئەحمەد ئەربیللی خزمەتی زۆری بە پاراستنی دەنگ و ئاواز و مۆسیقای ڕەسەن و خۆماڵیی هەولێر كرد و گەنجینەیەكی گرانبەهای هونەر و ڕەسەنایەتیی لەدوای خۆی بەجێهێشت.
سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكار و هەڤاڵ و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو مامۆستا محەمەد ئەربیللی و تەواوی هونەرمەندانی هەولێر و كوردستان دەكەم.
لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو ئەربیللی بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیه راجعون
مەسعود بارزانی
20ـی 06ـی 2022