Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 APR 2024 08:55 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ورده‌كاری دابەشکردنی مووچەی مانگی 5 له‌ KDPیه‌وه‌ بزانه‌
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد، بە بڕیاری مەسرور بارزانی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران ئاسایی دەکرێتەوە و وەک پێشتر، واتا ھەوڵدەدرێت لەکاتی خۆیدا ٢٥ی مانگ دەست بەدابەشکردنی مووچە بکرێت و دەشڵێ، دوای تەواوبوونی مووچەی مانگی چوار یەکسەر دەست دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج دەکرێت.

لیزا کاکەیی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بە دەستپێشخەری بەڕێز سەرۆکی حکوومەت، بڕیاردراوە مەودای نێوان دابەشکردنی مووچە کەم بکرێتەوە، ئەمەش بەو واتایەی ھەوڵدەدرێت وەکو پێشتر مووچە لەکاتی خۆیدا دابەشبکرێت، لەبەر ڕۆشنایی ئەمەشدا دوایی تەواوبوونی دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری تەواوی داموودەزگا حکوومی و سیادییەکان لە ماوەیەکی زۆر کەمدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج دەکرێت و ئەم ھەوڵەش بۆ مانگەکانی داھاتووش بەردەوام دەبێت تاوەکو لە ڕووی کاتەوە کاتی دابەشکردنی مووچە دەکەوێتەوە سەر باری ئاسایی خۆی".

لیزا کاکەیی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "ھەر بڕیارێکی حکوومەت لە بەرژەوەندی ھاووڵاتیانماندا بێت بە دڵنیاییەوە ئێمەش وەکو پەرلەمان پاڵپشتی لێدەکەین و ھەروەھا وەکو لایەنی چاودێر ھاوکار دەبین لە دیاریکردنی کەموکورتییەکان و دۆزینەوەی ڕێگەچارە بۆ باشتر خزمەتکردنی ھاووڵاتیانمان".

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact