Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 5 JUN 2023 20:51 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە دووزخورماتوو
| KDP.info


دووزخورماتوو -KDP.info- کارگێڕی لقی ٢٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گەرمیان گوتی، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق چەندین مۆڵگەی داعش لەناو بران و پێشمەرگەش بێ زیان بوو.

ئەرەسەلان عەلی، کارگێری لقی ٢٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گەرمیان و بەرپرسی پێشووی ناوچەی پارتی لە دووزخورماتوو، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەش لە سنووری دووزخورماتوو لە لایەن پێشمەرگە و سوپای عێراقەوە دژی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی قۆریجە بەڕێوە چووە، کە داعش لەو ناوچانە جموجۆڵی زۆر بووە، بۆیە ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەنجام دراوە، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکە چەندین مۆڵگەی داعش لەناو براون و پێش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەش داعشەکان ڕایان کردووە، ڕەنگە زانیاریی پێشوەختەیان پێ درابێت.''

ئەرسەلان عەلی ڕوونیشی کردەوە: ''داعش لەو ناوچانە بە جۆرێک زۆر ببوو کە خەڵکیان دەڕفاند و دوو کەسیان ڕفاند و بە گوژمەی ٥٠٥ دەفتەر دۆلار ئازاد کراون''.

گوتیشی: ''لەو ئۆپەراسیۆنەدا بۆمبێک بە ھێزی پێشمەرگەدا تەقییەوە، بەڵام خۆشبەختانە ھیچ زیانێکی نەبووە و ئۆپەراسیۆنەکەشدا زیاتر پێشمەرگە ڕۆڵی ھەبووە.''

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

100 ساڵ بەسەر پەیمانی لۆزان، کاریگەری لەسەر سەربەخۆیی و خۆبەڕێوەبەریی کوردستان..

MONDAY, 05 JUNE 2023 20:06:10

کاژڵ دەروێش

 
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

MONDAY, 05 JUNE 2023 18:06:31

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراوی کلدانی شاری شەقڵاوە خوالێخۆشبوو قەشە فرانسیس جوبرائیل شێر-م پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشی لە سەرۆکایەتی کەنیسەی کلدانی ومەتڕانی ئیبارشیەی هەولێر وبنەماڵە بەڕێزەکەی و کەس و کار و ئاشنایانی و خوشک و برایانی کریستیانی شەقڵاوە دەکەم و هاوخەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.

 

شەوکەوت بەربھاری: ھاتوچۆی ھاووڵاتیان و گەشتیاران لە دەروازەی پێشابوور ئاسایی بووەتەوە

MONDAY, 05 JUNE 2023 16:06:25

دوای 25 ڕۆژ لە داخستنی، ئەمڕۆ دووشەممە دەروازەی پێشابوور کرایەوە و بەڕێوەبەری دەروازەکەش دەڵێ، ھاتوچۆی ھاووڵاتیان و بارزگانی وەک پێشتر لە پێشابوور ئاسایی بووەتەوە.

 

بە گوژمەی 25 ملیار دینار پرۆژە لە سێکتەری ئاو جێبەجێ دەکرێن

MONDAY, 05 JUNE 2023 16:06:27

هەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری ئاوی هەرێمی کوردستان گوتی، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کێشەکانی ئاو کەمتر بوون و حکوومەتی هەرێمی کوردستان 25 ملیار دیناری بۆ تەرخان کردووین و ئێستا دەکرێتە پرۆژە و لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێن، کە بەشێک لە پرۆژەکان کەوتوونەتە واری جێبەجێکردنەوە.

 
پلانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە بە بەرهەمی ناوخۆ پێداویستیی ناوخۆ پڕ بکاتەوە و هەناردەی دەرەوەشی بکات

MONDAY, 05 JUNE 2023 16:06:24

هەولێر -KDP.info- حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەم کابینەیەدا گرنگیی تایبەت بە کەرتی کشتوکاڵ دەدات بە جۆرێک کە پێداویستیی ناوخۆ پڕ بکرێتەوە و هەناردەی دەرەوەش بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەنگاوی زۆر باش لە لایەن وەزارەتی کشتوکاڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە نراوە.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact