Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 22 MAY 2022 03:32 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

بەبڕیاری سەرۆکی حکوومەت بەنزین لە دەرەوە ھاوردە دەکرێت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر ڕایگەیاند، حکوومەتی عێراق ھەناردەکردنی بەنزینی بۆ ھەرێمی کوردستان ڕاگرتووە، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش لە پێناو دابەزینی نرخی بەنزین بڕیاری داوە بازرگانان لە دەرەوە بەنزین ھاوردە بکەن.

بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر، ئاری کاکە شین، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بەبڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەنزین لە دەرەوە ھاوردە دەکرێت بەپێی ئەو مەرجانەی ھەیە، کە پێویستە ھاوردەکردنی بەنزین بەجۆرێک بێت کوالێتەکەی باش بێت و بەنزینی خراپ نەبێت و کۆمپانیا و بازرگانەکان داواکاری پێشکەشی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دەکەن و ڕێگەیان پێ دەدرێت بەنزین ھاوردە بکەن، بۆیە پێویستە کوالێتەکەی ھاوشێوەی بەنزینی کار بێت".

ئاری کاکە شین گوتیشی: "ئەو بڕیارە دەبێتە ھۆی ئەوەی نرخی بەنزین ھەرزان بێت، چونکە ئەوەی بەنزین ھاوردە بکات بە جۆرێک دەبێت لە نرخی ئێستا ھەرزانتر دەبێت، بۆیە ھاوردەکردنی بەنزین دەبێتە ھۆی ھەرزانبوونی نرخی بەنزین".

کاکە شین ڕوونیشی کردەوە: "عێراق بەنزینی بۆ ھەرێم ڕاگرتووە، کە ڕۆژانە ١٨٠ ھەزار لیتر بەنزین تا ٣٦٠ ھەزار لیتر بوو، ڕاگرتنی بەنزینی عێراقیش کاریگەری لەسەر نرخی بەنزین دروست نەکات".

بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر ڕاشیگەیاند: "ئێمە بەردەوام چاودێری بەنزینخانەکان دەکەین ھەر کەسێک بەنزینی خراپ بفرۆشێت سزا دەدرێت و بەردەوامیش خەڵک سزا دراوە، کە لە سنووری پارێزگای ھەولێر بە گشتی زیاتر لە ٤٠٠ بەنزینخانە ھەیە".

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

بروسکەی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی وشیار كاكە زیاد حەمە ئاغای غفوری

SATURDAY, 21 MAY 2022 21:05:49

بەڕێزان خانەوادەی كاكە زیادی کۆیە
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك(وشیار كاكە زیاد حەمە ئاغای غەفوری)مان پێگەیشت.

بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکان: ئەو زەوییانەی کارتن، تاپۆ دەکرێن

SATURDAY, 21 MAY 2022 18:05:36

هەولێر –KDP.info- لە سنووری شارەوانیی قەزا و ناحیەکانی پارێزگای ھەولێر، ساڵانی ڕابردوو ژمارەیەکی بەرچاوی زەوی دابەش کراون و ھێشتا کارتن و نەکراونەتە سەنەد، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانیش دەڵێت، پڕۆسەی تاپۆکردنیان دەست پێ کردووە و یەکەیەکی تایبەت کراوەتەوە بۆ تاپۆکردنیان.

 

دوو پسپۆڕ شیکاری بۆ بەشداریی مەسرور بارزانی لە کۆڕبەندی داڤووس دەکەن

SATURDAY, 21 MAY 2022 17:05:33

هەولێر-KDP.info- شارەزایانی سیاسی پێیان وایە، هەرێمی کوردستان ناوەندێکی دیار و گرنگە لە جیۆسیاسی و ئەمنییەتی ناوچەکەدا و ئێستا جیهان بە گرنگییەوە دەڕوانێتە هەرێمی کوردستان، چونکە شوێنیکی دیار و گرنگە و توانیویەتی خۆی بسەلمێنیت و لە گۆڕەپانێکی جەنگ و ململانێیەکاندا توانیویەتی بە پارێزراوی بمێنیتەوە و ببێتە ناوەندێکی ئابووریی گرنگی جیهانی و پێشیان وایە، ئێستا چاوی وڵاتان زیاتر لە سەر هەرێمی کوردستانە کە توانیویەتی دەستی وڵاتانی جیهان بگرێت بۆ ئەوە بێنە هەرێمی کوردستان.

 

"پێویستە یوئێن و ھاوپەیمانان ھەڵوێستیان ھەبێت"

SATURDAY, 21 MAY 2022 15:05:59

ھەولێر -KDP.info- ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ناوچە کوردستانییەکان گوتی، بە بەرچاوی ئیدارە و ھێزە ئەمنییەکانەوە تەعریب دەکرێت و ڕێگایان بۆ خۆش دەکرێت، بۆیە چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بە یەکڕیزی و جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ دەکرێت و پێویستە یوئێن و ھاوپەیمانانیش ھەڵوێستیان ھەبێت و بێدەنگ نەبن.

 

"دەستپێشخەریی پارتی دۆخەکەی ئارام کردووەتەوە"

SATURDAY, 21 MAY 2022 15:05:57

ھەولێر -KDP.info- بەرپرسی لقی ٢٤ی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شەقڵاوە گوتی، دەستپێشخەریی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ یەکڕیزیی ناوماڵی کوردی وای کردووە کە ئارامی لە ھەرێمی کوردستان دروست بێت و مەکتەبی سیاسییش ڕاسپێردراوە کە پەیوەندی لەگەڵ ھەموو لایەنەکان ئاسایی بکرێتەوە و ئەگەر گرفتێکیشمان لەگەڵ بەغدا ھەبێت لەناو کێشەکانی خۆماندا چارەسەری بکەین.

 



 
© 2021 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact