هه‌ولێر-KDP.info- پارێزگارى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رچه‌ند ڕێوشوێنه‌كانى حكوومه‌ت بۆ نه‌هێشتنى ڕووداوى كوشتن توندبن، ناكاته هۆشیاریی هاووڵاتییان له‌و ڕووه‌وه.
ئه‌مڕۆ ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، له پرێس كۆنفرانسێكدا و له‌باره‌ى ئه‌و چه‌ند حاڵه‌تى كوشتنه‌ى ڕۆژانى ڕابردوو له هه‌ولێر ڕوویان دا، ڕایگه‌یاند: "له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك و له هه‌موو وڵاتێكدا ڕووداوى له‌و جۆرانه ده‌بن، ڕاسته ڕووداوى زۆر ناخۆشن".
گوتیشى: "ئێمه هه‌ڵمه‌تێكى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى چه‌كى بێمۆڵه‌تمان ڕاگه‌یاند، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش چه‌ند ڕۆژێك به‌رده‌وام بوو و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كى ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكیشدا گیرا، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه واقیعى وڵاتى ئێمه، له ناوچه‌یه‌كدا ده‌ژین به به‌رده‌وامى شه‌ڕ و شۆڕى تێدابووه، كاریگه‌ریی ئه‌وه‌ى هه‌یه كه به ئاسانى چه‌ك ده‌كه‌وێته ده‌ست هاووڵاتییان، ئێستاش یاساى هه‌ڵگرتنى چه‌ك له هه‌مواركردنه‌وه‌دایه و به جۆرێك ئاماده‌كارى كراوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت ڕێوشوێنه‌كان توندتر بكرێن".
ئومێد خۆشناو باسى له‌وه‌ش كرد: "ئه‌و ڕووداوانه‌ى ڕوویان دا، ڕووداوى نه‌خوازراون و وه‌كوو حكوومه‌ت و پارێزگاریش زۆر پێى نیگه‌رانین، به دڵنیاییه‌وه ڕێكارى یاسایی ده‌گرینه به‌ر".
پارێزگارى هه‌ولێر ده‌شڵێت: "هه‌رچه‌ند ڕێوشوێنه‌كانى حكوومه‌ت و ده‌زگاكانى پۆلیس و ئاسایش و یاساكانمان توند بن، ناكاته هۆشیاریی هاووڵاتییان، كه به‌بێ مانا و له‌سه‌ر بابه‌تێك كه ئه‌وه‌نده نه‌هێنێت، ببێته هۆكارى ئه‌وه‌ى گیانى خه‌ڵكى پێ له‌ده‌ست بدرێت".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه و له‌سه‌ر پرسى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیانلێكه‌وتوانى لافاوه‌كه‌ى هه‌ولێر، ئومێد خۆشناو ئاماژه‌ى به‌وه دا، دواى كۆتاییهاتنى پرۆسه‌ى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى له لافاوه‌كه‌ى هه‌ولێردا زیان به نێو ماڵیان كه‌وتووه، ده‌ست ده‌كرێت به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى زیان به ئۆتۆمبێله‌كانیان گه‌یشتووه.