Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 24 APR 2024 22:12 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەركۆنسووڵی ڕووسیا: پەیوەندیی مێژوویی گەلی كوردستان و ڕووسیا بەردەوام دەبێت
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشوازیی لە كۆنسووڵی گشتیی ڕووسیا (ئۆلێگ لیڤین) و شاندی یاوەری كرد و لە دیدارێكدا كۆنسووڵی گشتیی ڕووسیا رایگەیاند: "پەیوەندیی مێژوویی گەلی كوردستان و ڕووسیا بەردەوام دەبێت و داهاتوویەكی باشتر و پەیوەندییەكی بەهێزتر بنیاد دەنێین".

هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و سوپاسی بەشداریی نەتەوە یەكگرتووەكان و وڵاتانی ئەندامی كرد لە چاودێریی پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق.

لەو دیدارەدا، باس لە پرۆسەی هەڵبژاردن و بەشداریی پارتە سیاسی و پێكهاتەكان بە گشت لە عێراق كرا، لەگەڵ ئەوەی بەشداریی دەنگدەران لە ئاستی پێویست و تموح و پێداویستیی قوناغەكەدا نەبوو، بۆ ئەوەش هۆكارگەلێك هەن كە دەبێت هەڵوەستە و دیراسە بكرێت تاكو لە داهاتوودا خەڵك بەشداریی كاراتری هەبێت لە پرۆسەی سیاسی و حوكمڕانیی وڵاتدا.

بەشێكی دیكەی ئەو دانیشتنە، پەیوەست بە باردۆخی ئێستای ناوچەكە و دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكان بوو، كە ڕووبەڕووی عێراق و سووریا وڵاتانی دیكە بووەتەوە. بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوە جەختی لە گرنگیی هەماهەنگی و بەشداریی تەواوی پێكهاتەكان كردەوە لە دەستنیشانكردنی داهاتوویەكی باشتر و سەقامگیریی بەردەوام، كە ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ ناوچەكە فەراهەم بكات.

سیوەیلی، ئاماژەی بە سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن و پارتی دیموكراتی كوردستان كرد و ڕایگەیاند، پارتی ئامانجێتی كە لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بە یەكدەنگی بچنە پرۆسەی دانوستان لەگەڵ بەغدا، بۆ ئەوەی بتوانن مافە دەستووری و سیاسەتەكانی گەلی كوردستان زامن بكەن.

دەربارەی حكوومەتی داهاتووی عیراقی فیدراڵیش گوتی، سەرەتا دەبێت ئەنجامەكان لەلایەن دادگای باڵاوە پەسەند بكرێن و كوتلەیەك ڕابسپێردرێت بۆ پێكهێنانی كابینەی داهاتوو، ئەمەش پێویستی بە گفتوگۆ و دانوستانی چڕ هەیە كە تێگەیشتنێكی باش دروست بێت كە ببێتە مایەی سەقامگیری و حكوومەتێكی بەهێز و گوتیشی: "بەشداری و پاڵپشتیی ئێمە لە حكوومەتی داهاتوو، پەیوەستە بە پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەكانی هەرێمی كوردستان". 

بەڕێز (ئۆلێگ لیڤین) سەركۆنسووڵی گشتیی ڕووسیا، سوپاسی پێشوازی و هەماهەنگیی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد لەگەڵ كۆنسووڵخانەی ڕووسیای فیدراڵ و، باسی لە پەیوەندیی مێژووی گەلی كوردستان و ڕووسیا كرد و ڕایگەیاند: "ئێمە لێرەین بۆئەوەی داهاتوویەكی باشتر و پەیوەندییەكی بەهێزتر بنیاد بنێین، كە لە ئاستی تموح و بەرژەوەندییەكانی هەردوولادا بێت".

بەڕێز (لیڤین) جەختی لەوە كردەوە، كە ڕووسیای فیدراڵ ڕێز لە خواست و خەباتی گەلی كوردستان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەگرێت بۆ بەدەستهێنانی مافە سیاسی و یاساییەكانیان لە چوارچێوەی سنووری ئەو وڵاتانەی كە بەشێكن لێی و نابێت گەلی كوردستان چیدیكە بچەوسێندرێنەوە و مافەكانیان لێ زەوت بكرێت.

سەركۆنسووڵی ڕووسیا هیوای خواست كە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ببێتە مایەی سەقامگیریی زیاتر و پەیوەندیی بەهێزتر لە نێوان پێكهاتە و لایەنە سیاسییەكان بە گشتی و هەولێر و بەغدا بە تایبەتی، كە كلیلی بەردەمی سەقامگیریی عێراقە، حكوومەتی وڵاتەكەشی ئامادەی هاوكاریی زیاتر و پەیوەندی بەهێزترە لە هەموو بوارەكاندا بۆ ئەوەی بتوانن سوود بە دانیشتووانی هەردوو وڵات بگەیەنن.

بەڕێزیان ڕاشیگەیاند، ڕووسیای فیدراڵ ساڵانە چەندین كورسیی خوێندن بۆ هەرێمی كوردستان دابین دەكات، بۆ ئەوەی قوتابیانی هەرێم بچن لە زانكۆكانی ڕووسیا بخوێنن و بتوانن ببنە پردێكی بەهێزتر لە نێوان هەردوو گەلدا.

لە كۆتایی دانیشتنەكەدا، جەخت لە گرنگیی هەماهەنگی و بەردەوامیی ئەو دایدار و كۆبوونەوانە كرایەوە، تاكو لە نزیكەوە ئاگاداری گۆڕانكاری و پێداویستییەكانی یەكتر بن بە ئامانجی پێشخستن و خزمەتی زیاتر لە تەواوی بوارەكانی ژیاندا بۆ گەلی كوردستان و گەلی ڕووسیای فیدراڵ.




دوایین هەواڵەکان

ھەرێمی کوردستان بەشداری لە دیداری ئەبوزەبی بۆ وەبەرھێنان دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:39

ھەولێر -KDP.info- دەستەی گشتی وەبەرھێنان بەشداری لە سێزدەمین دیداری وەبەرھێنان لە ئەبوزەبی دەکات و سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنانیش دەڵێ، ھەرێمی کوردستان بۆ جاری یەکەمە بەشداری لە دیدارەکە دەکات.

 
ئەنجومەنی وەزیران: بەپێی یاسا بەرکارە فیدڕاڵییەکان، بەشی بەغدا لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:56

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 
مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 18:04:37

مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

 
راوێژکارێکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کاریگەری ھەبووە"

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 17:04:54

ھەولێر-KDP.info- دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کرانەوەیەک ھەیە لەنێوان ھەرێم و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێم و دەنگەکانی کورد لە کەرکووک و نەینەوا و خانەقین گۆڕانکاریان پەیداکردوە. 

 
"پێویستە بەغدا پارە بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێم تەرخان بکات"

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 16:04:24

ھەولێر -KDP.info-  بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، پشتگیری مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم دەکەین بۆ راسپاردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان بە مەبەستی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی ھەرێم و دەشڵێ، شەش ھەزار  سێ یەکەمی زانکۆ پەیمانگاکان ھەیە دانەمەزراون.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact