Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 APR 2024 10:13 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەرلەمان میوانداریی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان دەكات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆكی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، پێشتر بەنزین لە وڵاتی ئێرانەوە ھاوردە دەكرا، كە بەنزین نەبوو و ماددەی كیمیاوی بوو، هەر لەبەر ئەوە وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانیش كۆمەڵێك رێنمایی دەكرد كە پێویستە بەنزین كوالیتی بەرز بێت، لەگەڵ بەغداش رێككەوتنیان كردووە و بڕیارە بێنە پەرلەمان و روونكردنەوە لەبارەی چارەسەركردنی كێشەی بەنزین و نەوتی سپی و وردەكاریی رێككەوتن لەگەڵ بەغدا لەبارەی هاوردەی بەنزین و نەوت، بۆ پەرلەمان بدەن.

گولیزار رەشید سندی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لیژنەی سامانە سرووشتییەكان بە ھۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینەوە میوانداریی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان دەكات، چونكە گلەیی خەڵك زۆرە و پێش ماوەیەك وەزیری سامانە سرووشتییەكان رۆیشتبووە عێراق بۆ كڕینی بەنزین و ماوەیەك بەنزین ھات و دواتر وەستا و جارێكی دیكە سەردانیان كردووە، ئێمەش دەمانەوێت بزانین ئەنجامی چی بوو، چونكە ئەمجارە نەك بەنزین، بگرە نەوتی سپیش دەكڕین، بۆیە دەمانەوێت وردەكارییەكانیان بزانین، چونكە ساڵێكە وەزیریش دەستبەكار بووە و نەھاتووە بۆ لیژنە و ئێستا سەبارەت بەو كێشانەی ھەن بڕیارە بێت بۆ پەرلەمان، بۆیە وەزیر بڕیار دەدات و ئێمە داوامان لە وەزارەت كردووە، گرنگ وەزارەت نوێنەری ئامادە دەبێت جا وەزیر بێت یان ھەر نوێنەرێكی ئەوان، بۆ ئەوەی بزانین لەگەڵ بەغدا گەیشتوونەتە چ ئەنجامێك، كە ئایا وەكو پێشووە كە رۆژانە ملیۆنێك و٨٠ هەزار لیتر بەنزین بۆ ھەرێم بێت و ئایا بەردەوام دەبێت یان نا، چونكە لە بابەتی بەنزین ھەرێم پێویستی بە شەش ملیۆن لیتر ھەیە و ئەوەش كێشەیەكی گەورەیە و ھەرێم دەتوانێ لە ناوخۆ دوو ملیۆن لیتر بەرھەم بێنێت وسێ ملیۆن لە ئێران ھاوردە دەكرا و ئێستا رەوانەی ناكات و بە نرخی گرانتر دەیفرۆشێت".

سندی گوتیشی: "پێشتریش كە بەنزینیان دەنارد، ھەندێك ماددەی كیمیاویی بوو دەھاتە ھەرێم و كوالیتیی زۆر خراپ بوو و وەزارەتیش رێنمایی دەركرد كە ئەو ماددە كیمیاوییە نەیەت و ئێستاش لە بەغدا دەیكڕین و ئەو بڕە تا چەند مسۆگەرە و بەردەوام دەبێت، ئایا بە گۆڕینی حكوومەت جارێكی دیكە كێشە دروست نابێت، بۆیە ئەوە گرنگە بۆ ھاووڵاتی كە بزانین رێككەوتنەكە چۆنە".

دەشڵێ: "ئێران ئێستا بۆخۆی بازاڕی پەیدا كردووە و بۆ ئێمەی رەوانە ناكات، كە بەنزینەكە خراپیش بوو و كوالیتی باش نەبوو، بۆیە ئێران بە نرخێكی گرانتر بەنزین لە شوێنی دیكە دەیفرۆشێت و ئێمەش لەجیاتی ئەوان، لە عێراق دەیكڕین".

ناوبراو باسی لەوەش كرد: "ئێمەش نەوتمان ھەیە، بەڵام بە ھۆی بودجە و مووچە بۆ دەرەوە ھەناردەی دەكەین، بۆیە لەگەڵ وەزارەت گفتوگۆ دەكەین ئەو ٢٥ھەزار بەرمیل نەوتەی ھەرێم دەیداتە كۆمپانیای كار بۆ بەنزین و گازوایل، بۆ ناتوانن ئەو بڕە زیاتر بكەن، بۆیە ئەمە پێویستی بە روونكردنەوە ھەیە لەگەڵ ئەوەی بەغداش بڕیارە بێت و ئەگەر بەغدا رایگرت، جێگرەوەمان ھەیە و دەتوانین نەوتی زیاتر بدەینە پاڵاوگەكان بۆ ئەوەی كێشەكە چارەسەر بكەین، بۆ ئەوەش وەزارەت وەڵامان دەدەنەوە، بۆیە لیژنە رێككەوتووە كە میوانداریی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان بكرێت و داواكاریمان ئاراستە كردووە، بۆ ئەوەی بێن بۆ پەرلەمان و روونكردنەوە بدەن و چاوەڕێی وەڵامی ئەوان دەكەین".

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact