Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 21 OCT 2021 13:59 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

نێچیرڤان بارزانى: به‌ریتانیا ده‌یه‌وێت له‌ زۆر بواردا هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان بكات
| KDP.info


له‌نده‌ن-KDP.info- پاش دوا وێستگه‌ى سه‌ردانى بۆ له‌نده‌ن و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ئه‌كادیمیاى شاهانه‌ى ساندهێرستى سه‌ربازیى به‌ریتانى، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2021/9/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك هه‌رێمى كوردستان، له‌ لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا گوتى:

له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانماندا بۆ به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ سه‌ردانی ئه‌كادیمیای سه‌ربازیی شاهانه‌ی به‌ریتانیامان كرد. خۆشحاڵ بووین كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆگرامه‌ی هه‌یانه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانیش دوو كه‌س به‌شدار بوون، دوو ئافره‌ت كه‌ به ‌ڕاستی ئه‌وه‌ی بینیم جێی شانازین بۆ ئه‌و شتانه‌ی كه‌ لێره‌ فێری ده‌بن. به‌ هیوا‌ی ئه‌وه‌ی لێره‌ فێر ده‌بن كه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ كوردستانیش بتوانن ئه‌و ئه‌زموونه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا به‌ده‌ستیان هێناوه‌ له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ جێبه‌جێی بكه‌ن. به‌ هیوای ئه‌وه‌ین بتوانین له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ خه‌ڵكێكی زیاتر بۆ ئه‌م ئه‌كادیمیایه‌ بنێرین تاكو فێر ببن. ئه‌مه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆگرامه‌دا‌یه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها وه‌ك خۆتان ده‌زانن چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی هاتین بۆ له‌نده‌ن و چاوپێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌بوو، له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و وه‌زیری په‌روه‌رده‌ كه‌ خۆی كورده‌، هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری. چاوپێكه‌وتنه‌كان هه‌مووی زۆر به‌ باشی به‌ڕێوه‌ چوون. په‌یوه‌ندیی كورد و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا په‌یوه‌ندییه‌كی كۆنه‌، به‌ریتانیا هه‌ر له‌ ساڵی 1991ـه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی پاراستنی هه‌رێمی كوردستاندا ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌بووه‌ له‌ پرسی سه‌قامگیری له‌ هه‌رێمی كوردستان و عیراقدا. خۆشحاڵ بووین كه‌ جارێكی دیكه‌ هاتینه‌وه‌.

له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی بارودۆخی عیراق، هه‌ڵبژاردنه‌كان و چۆنیه‌تیی پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیامان تاوتوێ كرد، هه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران، هه‌م له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی دیكه. هیوادارین بتوانین ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ببه‌ین. بابه‌تی داعش پرسێكی سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه‌كانی ئێمه‌ بوو، وێڕاى بیركردنه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ چۆن بتوانین بواره‌كانی ئابووری و بازرگانیش له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ببه‌ین.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ به‌رێز سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵوێستی چی بوو، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی گوتی “بێگومان پشتگیریی خۆی بۆ سه‌قامگیری و ئارامی و پێشكه‌وتنی عیراق به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی و هه‌رێمی كوردستانیش دووپات كرده‌وه‌ و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ پشتگیریكردنی هه‌رێمی كوردستان و عیراق”.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ بۆچی به‌ریتانیا گرنگی به‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌دات، به‌ڕێزیان گوتی “وه‌ك باسم كرد په‌یوه‌ندییه‌كانمان كۆنن و بۆ به‌ریتانیا سه‌قامگیریی عیراق به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی و هه‌رێمی كوردستانیش له‌ چوارچێوه‌ی عیراقدا پرسێكی گرنگه‌، له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئێمه‌ به‌رله‌ ڕووداوه‌كانی ئه‌فغانستان به‌رنامه‌ڕێژی بۆ كرابوو، به‌ڵام بێگومان به‌ریتانیا وه‌ك ئه‌ندامێكی چالاكی هاوپه‌یمانیی دژی داعش و هاوكار بۆ عیراق سه‌یری هه‌رێمی كوردستان ده‌كا‌ت و له‌و باوه‌ڕه‌دام به‌رتیانیا ده‌بینێت كه‌ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌شێكی سه‌ره‌كی له‌ عێراق ڕۆڵێكی گرنگی بۆ سه‌قامگیریی سیاسی و ئه‌منی له‌ ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌”.

ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ریتانیا له‌ چ بوارێكدا ده‌یه‌وێت هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بكات، به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد “به‌ریتانیا ده‌یه‌وێت له‌ زۆر بواردا یارمه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بدات، ئه‌وه‌ی بینیم ده‌یه‌وێت هاوكاریی هه‌رێم بكات له‌ پرسی یه‌كگرتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌، ده‌یه‌وێت یارمه‌تیمان بدات له‌ بواری ئابووری له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ده‌یه‌وێت له‌ بواری په‌روه‌رده‌شدا یارمه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بدات، واته‌ ئه‌مانه‌ ئه‌و بوارانه‌ن كه‌ پێموایه‌ به‌ریتانیا ده‌توانێت تیایاندا هاوكار بێت و له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیشدا به‌م شێوه‌یه‌ باسمان كردووه‌”.

 




دوایین هەواڵەکان

سەرەتای ساڵی داھاتوو شوققەكانی سۆران دابەش دەكرێن

THURSDAY, 21 OCTOBER 2021 13:10:21

سۆران-KDP.info-پڕۆژەی شوققەكانی "بادلیان" لە سنووری قەزای سۆران لە قۆناغی كۆتاییدان و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆرانیش دەڵێ، كۆتایی ئەمساڵ پڕۆژەكە تەواو دەبێت و لە سەرەتای ساڵی داھاتوودا شوققەكانی سۆران بەسەر ھاووڵاتیاندا دابەش دەكرێن.

 

ب ئاماده‌بوونا جێگرێ پارێزگارێ دهۆكێ رێورەسمێن گوهۆڕینا رێڤه‌به‌رێ ئاڤا ژێر زه‌ڤى ل دهۆكێ هاتنه‌ گێران

THURSDAY, 21 OCTOBER 2021 11:10:56

دهۆك-KDP.info- دچارچوڤێ وان گوهورینێن به‌رده‌وام یێن دناڤ دام و ده‌زگه‌هێن میرى دا دهێنه‌ ئه‌نجامدان ئه‌ڤرو سپێدێ 21-10-2021 ب ئاماده‌بونا (شمعون شلیمون) جێگرێ پارێزگارێ دهۆكێ رێ ورسمێن گوهورینا رێڤه‌به‌رێ ئاڤا ژێر زه‌ڤى ل دهۆكێ هاتنه‌ گێران و ئه‌ندازیارێ جیولوجى (عبدالمجید عبدالله) رێڤه‌به‌رێ نوو یێ رێڤه‌به‌ریا ئاڤا ژێر زه‌ڤى ل پارێزگه‌ها دهۆكێ ل شوونا به‌رێز  (ناجى ابراهیم حه‌یده‌ر) رێڤه‌به‌رێ به‌رێ ب وه‌كاله‌ت هاته‌ دانان.

ڕۆڵى زانکۆ له‌ پەروەردەکردنی کادری تایبه‌تمه‌ندی بازاڕى کاردا

WEDNESDAY, 20 OCTOBER 2021 17:10:05

سلێمانی -KDP.info- پسپۆڕێکى زانسته‌ ئابوورییه‌کان له‌ زانکۆى سلێمانى ده‌ڵێت، زانکۆ وه‌ک ناوه‌ندێکى ئاکادیمى و مه‌عریفى ڕۆڵێکى گرنگ ده‌بینێت له‌ به‌رهه‌مهێنانى فکر و پێشکه‌شکردنى کادرى تایبەتمەندی بازاڕى کار، بۆیە پێویسته‌ له‌ نێوان پێداویستییه‌کانى بازاڕ و به‌شه‌ ئابوورییه‌کاندا جۆرێک هه‌ماهه‌نگى و په‌یوه‌ندى هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى سوود له‌ شاره‌زایى و تواناییی ده‌رچووان وه‌ربگیرێت، چونکه‌ کێشه‌ى به‌شێک له‌ ده‌رچووان، به‌ ئێستاشه‌وه‌، ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ زۆر جار ئه‌وه‌ى قوتابى وه‌ریگرتووه‌، ناچێته‌ خزمه‌تى بازاڕ و کایه‌ ئابوورییه‌کانەوە، که‌ گرنگه‌ ئه‌مه‌ نه‌مێنێت.

 

 
"دیوه‌ شاراوه‌كانی داستانی پردێ"

WEDNESDAY, 20 OCTOBER 2021 17:10:30

هەولێر -KDP.info- ئەمڕۆ، چوارشەممە 20/10/2021، چوارەمین ساڵوەگەڕی داستانی مەزنی پردێیە كە دوای ئەوەی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كەركووكیان لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017دا داگیر كرد، ویستیان بەرەو هەولێر پێشڕەوی بکەن، بەڵام بە فەرمانی سەرۆك بارزانی، هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە پردێ ڕێگەی لە میلیشیاكان گرت و نەیانهێشت پێشڕەوی بكەن و داستانی مەزنی پردێیان تۆمار کرد.

 

مه‌سرور بارزانی: داواتان لێده‌كه‌م نیشتمانپه‌روه‌ر و ژیان دۆست و ژینگه‌ پارێز بن

WEDNESDAY, 20 OCTOBER 2021 16:10:39

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌راسیمی خه‌ڵاتكردنی قوتابییه‌ یه‌كه‌مه‌كان ده‌ستیپێكرد.

 


 
© 2021 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact