هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا ڕایگه‌یاند: خۆشحاڵ بووم ئەمڕۆ هه‌ینی لەگەڵ بەڕێز بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە لەندەن کۆبوومەوە.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له تویته‌كه‌دا هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: چەند بابەتێکی گرنگمان تاوتوێ کرد وەک پەیوەندییه‌كانی بەریتانیا و ھەرێمی کوردستان، ھەڕەشەی تیرۆر و سەقامگیریی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه: سوپاسی سەرۆک وەزیرانی به‌ریتانیا دەکەم بۆ پشتگیریى بەڕێزیان بۆ پته‌وكردنى پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و عیراق به تایبه‌تى له بوارى ئابووریدا.