Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 22:07 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پرۆسەی چاکسازی لە ھەرێمی کوردستان لە ھەموو بوارەکاندا بەردەوامە
| KDP.info


ھەولێر -KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی نەزاھەی پەرلەمانی کوردستان گوتی، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەنگاوی زۆر باشی ناوە لە بواری چاکسازیی ھەموو بوارەکاندا و بڕیارە لە ڕاپۆرتی سێیەمدا کە ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت، وردەکاریی زیاتری ھەنگاوەکانی حکوومەت لە بواری چاکسازیی تێدا بێت و سەرۆکی حکوومەت سوورە لەسەر چاکسازی، تاوەکوو ئەو یاسایەی لە پەرلەمان دەرچووە ھەمووی جێبەجێ دەکرێت.

جێگری سەرۆکی لیژنەی نەزاھەی پەرلەمانی کوردستان، سەعید ھەرکی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''یاسای چاکسازی لە پەرلەمانی کوردستان پەسەند کراوە و پێشکەشی حکوومەت کراوە بۆ جێبەجێکردن و حکوومەتیش ھەنگاوی باشی لە جێبەجێکردنی ناوە و دوو ڕاپۆرتی بۆ پەرلەمانی ناردووە و چاوەرێی ڕاپۆرتی سێیەم دەکەین و ڕاپۆرتی یەکەم زیاتر داتایی بوو و ڕاپۆرتی دووەم ھەندێک ڕێکار گیراوەتە بەر و ڕاپۆرتی سێیەم کاری باشتر کراوە و سەرۆکی حکوومەت زۆر سوورە لەسەر جێبەجێکردنی یاساکە.''

سەعید ھەرکی گوتیشی: ''جێبەجێکردنی یاساکە پێویستی بە کات ھەیە تا ھەمووی جێبەجێ دەکرێت، چونکە ئەو پڕۆژەیە گشتگیرە و لە ھەندێک شت پێویستی بە ڕێککەوتنی سیاسی ھەیە، بۆیە پێویستی بە کات و ھەماھەنگی ھەیە.''

ھەرکی باسی لەوەش کرد، حکوومەت زۆر ھەنگاوی ناوە، لەوانە بایۆمەتری گەیشتووەتە قۆناغێکی باش و لە ڕاپۆرتی سێیەم باسی وردەکارییەکان دەکرێت، کە تا ئێستا ٢٢ ھەزار دوو مووچە ھەیە، ڕاگیراوە و دۆسیەی فەرمانبەران پێداچوونەوەی بۆ کراوە کە ٤٦٦ ھەزار دۆسیە تا ئێستا کاری لەسەر کراوە و خانەنشینیی پلەباڵا جێبەجێ کراوە کە مانگانە نزیکەی ٣ ملیار دینار دەگەڕێتەوە و لە بواری کەسوکاری شەھیدان کاری باش کراوە و خانەنشینی پێشمەرگە و یەکخستنی یەکەی ٧٠ و ٨٠ و یەکەی پاسەوانی، ئەمانە ھەمووی کاری لەسەر کراوە.''

جێگری سەرۆکی لیژنەی نەزاھەی پەرلەمانی کوردستان ڕوونیشی کردەوە: ''ڕاپۆرتی سێیەم کاری باشی لەسەر کراوە و بەم نزیکانە دێتە پەرلەمان و جگە لەوەش، دروستکردنی ھەژماری بانکی بۆ فەرمانبەران ئەویش خەریکە تەواو دەبێت و چاوەڕێ دەکرێت لە ڕاپۆرتی سێیەم ئەویش باس بکرێت، بەوەش دوومووچەیی نامێنێت و بندیوار نامێنێت، بۆیە گرنگیی زۆری ھەیە.''

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی پێی وایە، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی و تەماحیان بردووتە ھەندێ پۆستی کارگێڕی پارتی کە بە یاسا پشکی پارتی و کوردن. دەشڵێ، بەرەنگاری ھەر ھەوڵێک دەبینەوە بۆ دژایەتی کورد و پارتی.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت و دەشڵێ، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 
"بابەتی لادانی سفرەکانی سەر دیناری عێراق کاتی زۆری پێویستە"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:37

بەغدا -KDP.info-  ئەندامێکی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لادانی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی ھەنگاوێکی باشە و کاریگەری زۆر دەبێت لەسەر دراوی عێراقی، بەڵام بابەتێکی ئاسانیش نییە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact