Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 19 APR 2024 14:18 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

كۆمسیۆن: ئاوارەكان رۆژی 8ـی10 دەنگ دەدەن.. 80 هەزار ئاوارەمان تۆمار كردووە
| KDP.info


دهۆك-KDP.info- بەرپرسی ئۆفیسی دهۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق دەڵێ، 15 هەزار كارتی دەنگدانی تایبەت بە ئاوارەكان، كە هەوڵ دەدرا كێشەیان بۆ دروست بكرێت، گوازراونەتەوە بۆ ناو كەمپی ئاوارەكان و دەست بە دابەشكردنی دەكەن بەسەر ئاوارەكاندا.

خالید عەباس، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە سنووری پارێزگای دهۆك 80 هەزار ئاوارەمان لە بایۆمەتری تۆمار كردووە و دەنگی خۆیان دەدەن، كە 31 بنكەی دەنگدان و 168 وێستگەی دەنگدانمان بۆ كردوونەتەوە و دابەشكاریمان بۆ تەواوی ئاوارەكان كردووە لەنێو كەمپەكان و لە دەرەوەی كەمپەكانیش".

ناوبراو دەشڵێ: "ئاوارەكان رۆژی 8ـی10 لەگەڵ دەنگدانی تایبەت بە كارتی بایۆمەتری دەنگ دەدەن و كارتەكانیشیان وەردەگیرێتەوە، چونكە لە هەڵبژاردنی ڕابردوودا كێشە هەبوو، بۆیە كۆمسیۆن پێی باش بوو ببێتە دەنگدانی تایبەت و كارمەندی پلە یەك چاودێری بكەن".

عەباس روونیشی كردەوە: "لەو 80 هەزار ئاوارەیەی لە سنووری پارێزگای دهۆكن، 15 هەزار كارتی تری دەنگدانیان نەگەیشتبوو و هەوڵی دروستكردنی كێشە بۆ ئەو كارتانە دەدرا، بەڵام دوای فشاركردن لە بەغدا و بە هەوڵێكی زۆر توانیمان ئەو كارتانە بێنینە دهۆك و خۆمان دابەشیان بكەین، ئێستاش تیممان پێكهێناوە و لە 16 كەمپ دەست بە دابەشكردنیان دەكەین".

بەرپرسی ئۆفیسی دهۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژەشی دا: "لە بەغدا هەوڵ دەدرا لەلایەن كۆمسیۆنی پارێزگاكانی تری عێراقەوە سەرپەرشتیی كەمپەكان و دەنگی ئاوارەكان بكرێت و كێشە دروست بكەن، بەڵام زۆر رێگریمان كردووە و دوای هەوڵی بەردەوام و فشار، ئێستا بە ئێمەیان ڕاگەیاند كە وەكو ئۆفیسی دهۆك سەرپەرشتیی دەنگدانەكە بكەین و ئێمەش كارمەندی خۆمان ئامادە كردووە بۆ ئەوەی دەنگەكانیان نەفەوتێت و كێشە دروست نەبێت، چونكە ئێستاش هەوڵ هەیە بۆ ئەوەی كێشە بۆ ئەو دەنگانە دروست بكرێت، بۆیە كاری تەواومان كردووە و رۆژی دەنگدانیش ڕاستەوخۆ خۆم سەرپەرشتیی دەكەم، بۆ ئەوەی ئەمجارە هیچ كێشەیەك بۆ دەنگدانی ئاوارەكان دروست نەبێت".

 

نەشوان بەرزنجی

 

 




دوایین هەواڵەکان

شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:21

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژێ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و دادوەر عامر موسا محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact