په‌رله‌مانى کوردستان سه‌رقاڵى په‌سه‌ندکردنى پرۆژه‌یاساى ''دادگاى تاوانکاریى تایبه‌تمه‌ند به تاوانه‌کانى داعش'' له هه‌رێمى کوردستانه، تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه کار بۆ به‌سزاگه‌یاندنى هه‌موو ئه‌و تیرۆریسته داعشانه بکات که تاوانى دژ به مرۆڤایه‌تییان دژى هاووڵاتییان و خه‌ڵکى سڤیلى کوردستان و ناوچه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره هه‌رێمى کوردستان کردووه. ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى یاساییى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت: "خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م بۆ پرۆژه‌یاساکه کراوه و له‌دواى پێشکه‌شکردنى ڕاپۆرتى لیژنه‌ى یاسایی له‌سه‌ر کۆى پرۆژه‌که ده‌خرێته جه‌لسه‌ى په‌رله‌مانى و په‌سه‌ند ده‌کرێت".
خه‌دیجه عومه‌ر مزوورى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاساییى په‌رله‌مانى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "هه‌بوونى یاسایه‌کى تایبه‌ت به تاوانه‌کانى داعش له سیستمى یاساى هه‌رێمى کوردستاندا زۆر گرنگ بوو، ئێمه ده‌زانین تیرۆریستانى داعش له ماوه‌ى ڕابردوو زۆرترین تاوان و کارى دژ به مرۆڤایه‌تییان ده‌رهه‌ق به هاووڵاتییانى کوردستان، به‌تایبه‌ت کوردانى ئێزدى و هاووڵاتییانى مه‌ده‌نیى ناوچه جیاوازه‌کان له ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى کوردستان کرد، بۆیه بوونى یاسایه‌کى له‌م شێوه‌یه گرنگه بۆ ئێمه وه‌ک هه‌رێمى کوردستان، چونکه ده‌بێته چوارچێوه‌یه‌کى یاسایى، هه‌م بۆ ناساندنى تاوانه جۆربه‌جۆره‌کانى داعش و دۆزینه‌وه‌ى چوارچێوه‌یه‌کى یاسایى بۆیان، هه‌م بۆ خوگونجاندن له‌گه‌ڵ ڕێککه‌وتنى نێوه‌ده‌وڵه‌تى که عێراق واژووى کردووه، چونکه بیرمان نه‌چێت لایه‌نى نێوده‌وڵه‌تى ده‌توانێت هاوکارێکى سه‌ره‌کى بێت بۆ کۆکرنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌کان و دۆزینه‌وه‌ى ته‌واوى تیرۆریستان و به‌سزاگه‌یاندیان و ته‌نانه‌ت هاوکاریکردنى که‌سوکارى قوربانیانى تاوانه‌که و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌یان".
گوتیشى: "پرۆژه‌یاساکه له ٣٣ ماده و هۆیه‌کانى ده‌رچوواندنى پێک هاتووه، ئێستا خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌مى بۆ کراوه و له جه‌لسه‌ى داهاتووى په‌رله‌مان که ده‌که‌وێته دواى جه‌ژن په‌سه‌ند ده‌کرێت، هه‌ر به‌پێى یاساکه سندووقێکى هاوکاریى تایبه‌ت به قه‌ره‌بووکرنه‌وى که‌سوکارى قوربانیانى ده‌ستى داعش داده‌مه‌زرێت، ته‌واوى ئه‌و هاوکارییانەی چ له ئاستى ناوخۆ و چ له ئاستى ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان کۆ ده‌کرێته‌وه له‌و سندووقه‌دا داده‌نرێت و دواتر به شێویه‌کى دادپه‌روه‌رانه به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌کرێت".
ئه‌ندامه‌که‌ى لیژنه‌ى یاساییى په‌رله‌مان ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا: "باره‌گاى سه‌ره‌کیى داگاکه له هه‌ولێر، پایته‌ختى هه‌رێمى کوردستان ده‌بێت و به‌پێى یاساکه، سه‌رۆکى دادگاى تایبه‌تمه‌ند ده‌توانێت داواى یارمه‌تى له کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بکات بۆ نارنى دادوه‌ر و ڕاوێژکارى شاره‌زا له بوارى لێکۆڵینه‌وه له تاوانى مرۆڤایه‌تى بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌رکه‌ى له ئه‌ستۆى دادگاى تایبه‌تمه‌نده وه‌ک خۆى جێبه‌جێى بکات".
ڕونیشى کرده‌وه: "نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پاڵپشت و هاوکاره بۆ دامه‌زراندنى دادگایه‌کى له‌م شێویه له هه‌رێمى کوردستان و خوازیاره هه‌رچى زووه چوارچێوه‌یه‌کى یاسایى بۆ پۆلێن‌کردن و بەسزاگه‌یاندنى هه‌مو ئه‌و تیرۆریستە داعشانه هه‌بێت که تاوانی جۆربه‌جۆریان دژى خه‌ڵکى کوردستان کردووە."
ئەرسەلان ئەحمەد