Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 24 JUN 2021 11:05 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی یۆنان کۆبووەوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ هەینی 11ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ کیریاکۆس میتسۆتاکیس سەرۆک وەزیرانی یۆنان، لە ئەسینای پایتەخت کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان و  پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کران. 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی دۆستانە و مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان، خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە دووپات کردەوە، بەتایبەتی لە بواری وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا. هیواشی خواست کە لە ئایندەیەکی نزیکدا سەرۆک وەزیرانی یۆنان لە هەرێمی کوردستان ببینێت. 

سەرۆک وەزیرانی یۆنان، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان نیشاندا و بە سەردانێکی مێژوویی ناوبرد کە یەکەمجارە سەرۆک وەزیرانێکی هەرێمی کوردستان سەردانی یۆنان دەکات. سەرۆک وەزیرانی یۆنان، ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی هەمەلایەنە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئاماژەشی بەوەدا کە بەم نزیکانە، بە یاوەری شاندێکی باڵای حکومی و وەبەرهێنەرانی یۆنانی، سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، پەرەسەندنەکانى ناوچەکە بەگشتى، رووبەڕووبوونەوەی مەترسی و هەڕەشەکانی تیرۆر و شەڕى داعش، چەند تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون.




دوایین هەواڵەکان

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێم ڕاپۆرتێكی كه‌ناڵی (الحره‌ - العراق) ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

WEDNESDAY, 23 JUNE 2021 22:06:24

هەولێر-KDP.info- فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاپۆرتێكی كه‌ناڵی (الحره‌ - العراق) ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و رایگه‌یاند: بەداخەوە لە ڕاپۆرته‌كه‌دا كه‌وتوونەته‌ چه‌ندین هه‌ڵەوە،‌ كه‌ پشتیان به‌ زانیاریی نادروست به‌ستووه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌ ڕاستییه‌كان دڵنیا ببنه‌وه‌.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش دەکات

WEDNESDAY, 23 JUNE 2021 19:06:32

ھەولێر-KDP. info-   ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جۆن گادفرەی نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش بە وەکالەت و شاندێکی یاوەری کرد.

 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

WEDNESDAY, 23 JUNE 2021 17:06:07

ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ستیفن هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

 
نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان پشتگیریی دامه‌زراندنى دادگاى تاوانه‌کانى داعش دەکات

WEDNESDAY, 23 JUNE 2021 17:06:54

په‌رله‌مانى کوردستان سه‌رقاڵى په‌سه‌ندکردنى پرۆژه‌یاساى ''دادگاى تاوانکاریى تایبه‌تمه‌ند به‌ تاوانه‌کانى داعش''‌‌ له‌ هه‌رێمى کوردستانه‌، تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ کار بۆ به‌سزاگه‌یاندنى هه‌موو ئه‌و تیرۆریسته‌ داعشانه‌ بکات که‌ تاوانى دژ به‌ مرۆڤایه‌تییان دژى هاووڵاتییان و خه‌ڵکى سڤیلى کوردستان و ناوچه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ هه‌رێمى کوردستان کردووه‌. ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى یاساییى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت: "خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م بۆ پرۆژه‌یاساکه‌ کراوه‌ و له‌دواى پێشکه‌شکردنى ڕاپۆرتى لیژنه‌ى یاسایی له‌سه‌ر کۆى پرۆژه‌که‌ ده‌خرێته‌ جه‌لسه‌ى په‌رله‌مانى و په‌سه‌ند ده‌کرێت".

 

ئەنجومەنی وەزیران ژمارە و داتاکانی تایبەت بە داهات و خەرجی و کورتهێنانی بودجە تاووتوێ دەکات

WEDNESDAY, 23 JUNE 2021 17:06:24

ئەمڕۆ چوارشەممە 23 ی حوزەیرانی 2021 بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ، ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجامدا .

 


 
© 2021 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact