هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكوه‌زیرانی هەرێمی كوردستان به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته به‌لجیكا و له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته و سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی فیلاندهرز و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه پیشوازیی لێ كرا، ئاستی پێشوازی و شێوه‌ی كۆبوونه‌وه و ته‌وه‌ره‌كانی دیداره‌كه ده‌نگدانه‌وه‌ی گرنگی هه‌بوو، چونكه له‌دوای نه‌خۆشیی كۆرۆنا كه هێشتا مه‌ترسییه له‌سه‌ر ئه‌ورووپا، ئه‌مه بۆ یه‌كه‌م جاره به‌رپرسانی ئه‌ورووپا به‌م شێوه‌یه ڕووبه‌ڕوو دیداریان ده‌بێت.
ڕۆژی 9ی حوزه‌یران شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ریی به‌رێز مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌ردانی به‌لجیكای كرد كه به دڵی ئه‌ورووپا ناسراوه و له‌وێ به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كانی به‌م شێوەیە بوو.
یه‌كه‌م: ڕۆژی چوارشەممە، 9ی حوزەیرانی 2021، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ یان یامبۆن، سه‌رۆكوه‌زیرانی فلاندەرز کۆ بووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کە لە شاری برۆکسڵ بەڕێوە چوو، برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فلاندەرز لە هەموو بوارەکاندا تاوتوێ کرا.
دووه‌م: له هه‌مان ڕۆژ مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە گەڵ ئەلیکساندەر دیکروو، سه‌رۆكوه‌زیرانی بەلجیکا کۆ بووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەلجیکا و بارودۆخی عێراق بەگشتی تاوتوێ کرا. هەروەها گفتوگۆ دەربارەی گرفت و ئاستەنگە ئەمنییەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی پەیوەندی و هەماهەنگی بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هەردوولان.
سێیه‌م: ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10 ی حوزەیرانی 2021، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ سۆفی ویلمز، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وەزیری دەرەوەی بەلجیکا کۆ بووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، برەودان بە پوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەلجیکا و دواپەرەسەندنەکانى عێراق و ناوچەکە بەگشتى، پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی، مەترسی و هەڕەشەکانی تیرۆر و شەڕى داعش و ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕەوی و بنبڕکردنی هۆکارەکانی و کارکردن بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و تەناهی لە ناوچەکە و چەند پرسێکى جێى بایەخى هاوبەش تاوتوێ کران.
سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی بۆ چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت، دوای كۆرۆنا ئه‌مه یه‌كه‌م هه‌نگاوی گرنگی كوردستانه به ئاڕاسته‌ی ئه‌ورووپا. هۆشیار سیوه‌یلی، له‌و بارەیەوه بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "سه‌ردانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان بۆ ئه‌ورووپا و به‌تایبه‌تی بۆ به‌لجیكا، سه‌ردانێكی گرنگ و به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌هێزی پێگه‌ی كوردستانه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و سەکۆی نێوده‌وڵه‌تی، به‌لجیكا وڵاتێكی گرنگه و پایته‌ختی یه‌كێتیی ئه‌ورووپایه و كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی یه‌كێتیی ئه‌رووپا هه‌یە.''
گوتیشی: ''به‌لجیكا ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵییه، میكانیزمی له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه و زمان دامه‌زراوه و زۆر نزیكه له‌و شێوازه فیدراڵییه‌ی له عێراقدا هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌لجیكا و له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی فلاندەرز گرنگن و ئه‌مانه هه‌مووی ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته بایه‌خ و گرنگیی به هه‌رێمی كوردستان ده‌دات، به‌تایبه‌ت ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یەی سه‌رۆكی حکوومەتی هەرێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌لجیكا کردی، باسی كۆمه‌ڵێك شت كراوه كه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به ئێستا و ئایندهی كوردستانه‌وه هه‌یه.''
ئاڕاسته‌ی میدیاكانی ئه‌ورووپاش له‌سه‌ر گرنگیی سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ته‌واوی ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، گرنگییه‌كی زۆر دراوه به ئامانجی سه‌ردانه‌كه و به‌شێكیان پێیان وایه هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵی گرنگی هه‌بووه له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر. به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕوونیشی کردەوە: "به‌ریتانیاش له ئاستی ئه‌ورووپا وڵاتێكی گرنگه، هاتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یان بۆ هه‌ولێر و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌یه‌كی گرنگه كه ئه‌ورووپا به شێوه‌یه‌كی گشتی بایه‌خ به هه‌رێمی كوردستان ده‌دات، ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن زیاتر بایه‌خ به كوردستان بده‌ن، به‌تایبه‌تی لە بواری ئه‌منی و هه‌ڕه‌شه‌کانی داعش كه هێشتا ماون و له‌و ڕووه‌وه ده‌یانه‌وێت هاوكاریی هێزی پێشمه‌رگه بكه‌ن.''
سەبارەت بە کۆبوونەوەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی بەلجیکا، هۆشیار سیوه‌لی، گوتیشی: ''یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌لجیكا باس كراوه، ئه‌وه بووه، به‌لجیكا چۆن لە بواری کشتوکاڵدا هاوكاریی كوردستان بكات، دواتر په‌یوه‌ندیی ئێمه و به‌غدا به‌لای ئه‌وانه‌وه گرنگه کە سه‌قامگیریی ئه‌منی و سیاسیی له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر هاوكاریی هه‌ردوولا بكه‌ن''.
ڕاشی گه‌یاند: ''له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی پشتگیریی گه‌وره هه‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه هیچ جێگای گومان نییه، نه‌ك ته‌نیا ئه‌م سه‌ردانانه، پێشتر سه‌ردانی دیكه كراوه، هه‌رێمی كوردستان له جه‌رگه‌ی چوار وڵاتدایه، كه كه‌م و زۆر گرفتی ئه‌منی و گرفتی سیسته‌می سیاسی‌یان هه‌یه، ئه‌وه له ئێران دۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه‌یە، لە سووریا به هه‌مان شێوه و له عێراقیش به‌هه‌مان شێوه، میلیشیكان خه‌ریكه ده‌بنه ده‌سه‌ڵات، گله‌یی و گازنده‌ش له توركیا هه‌یه، هه‌رێمی كوردستان له‌ناو جه‌رگه‌ی ئه‌م چوار وڵاته‌دا، پێگه‌یەکی گرنگی هه‌یه، بۆیه ده‌بێت ئێمه له‌ناو خۆماندا یه‌كڕیز و یه‌كگرتوو بین و چاكسازیی بنه‌ڕه‌تی وه‌ك له یاساكه‌دا هاتووه و له په‌رله‌مان ده‌رچووه، جێبه‌جێ بکەین.''
سەبارەت بە هێزی پێشمه‌رگه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ''ئەمە یه‌كێكه له خاڵه هه‌ر گرنگەکان كه به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌رەنسا و ئیتالیا له ئه‌ورووپا، هەروەها ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر خه‌تن، جگه له هاوكارییەکانیشان، هه‌وڵی زۆریشیان داوه بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه، بۆ ئه‌وه‌ی هێزێكی تۆکمە درووست بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌مه پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستان نه‌بێت، ئه‌و وڵاتانه بۆچی ئه‌مه ده‌كه‌ن، له‌م ڕۆژانه گوێم له ئیتالییه‌كان بوو گوتیان، ده‌گه‌ینه ئه‌و دهرهنجامەی هێزێكی پرۆفیشاڵ لە پێشمەرگە درووست بكه‌ین."
ده‌شڵێت: "ئه‌و سه‌ردانانه‌ی به‌رپرسانی ئێمه بۆ ده‌ره‌وه، به‌تایبه‌ت سه‌رۆك بارزانی، دواتر كاك نێچیرڤان بارزانی و ئێستاش كاك مه‌سروور بارزانی، له ئاستێكی به‌رز و فه‌رمیدا پێشوازی كراون، له‌م سه‌ردانه‌شدا ئه‌وه خوێنراوەتهوه کە ئه‌م پرۆتۆكۆله ته‌نیا بۆ ئه‌و وڵاتانه ده‌كرێت كه خاوه‌ن سیاده‌ن و ئه‌ندامن له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مه ئاماژه‌یە بۆ ئاستی په‌یوه‌ندیی كوردستان و جیهان''.
هاوكات ڕێبوار بابكه‌یی، سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی گوتی: "سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان بۆ ئه‌ورووپا به دیاریكراوی بۆ به‌لجیكا كه سه‌نگی قه‌راری سیاسی ئه‌ورووپا له‌وێیه بایه‌خی سیاسی و دیپلۆماسیی خۆی هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئه‌م سه‌ردانه له كاتێكدایه كه به‌هۆی كۆرۆناوه سه‌ردانی به‌رێز كاك نێچیرڤان بارزانی و كاك مه‌سروور بارزانی وه‌ك بڕیارده‌ی فه‌رمیی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه و له ئاستی جیهانیش نه‌مابوو، دووه‌م ئه‌م سه‌ردانه له كاتێكدایه كه جووڵه‌ی داعش له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌ستی پێ كردووه، جیا له‌وه‌ش، جووڵه‌ی په‌كه‌كه بۆ تێكدانی ئاسایشی كوردستان ده‌ستی پێ كردووه و له ئاستی ناوخۆش، كاك مه‌سروور ده‌ستی كردووه به پرۆسه‌ی چاكسازی و هه‌نگاوی باش نراوه له‌و بارەیەوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی داهاتیش فره‌چه‌شن بكات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌وڵدان بۆ چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری و دروستكردنی شه‌فافیه‌ت له كوردستان كه ئه‌م خاڵانه بۆ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بایه‌خی خۆی هه‌یه و جێگای بایه‌خی ئه‌وانه و له شێوه‌ی مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ عێراق جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ربۆیه كاتێك سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌لجیكا، سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان ده‌بینێت و ده‌ڵێت كوردستان هه‌رێمێكی كاریگه‌ر و زیندووه، مهبهسیتشی ئه‌وه‌یه هه‌رێمی زیندوو و كاریگه‌ر له چوارچێوه‌ی عێراقێكدایه كه له جهستهیهكدایه ناوی عێراقه و ته‌واوی ئه‌و جه‌سته مردووه ته‌نیا ئه‌و به‌شه‌ی ماوه كه ئۆكسجین وه‌رده‌گرێت و بووەته مایه‌ی ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه عێراق هه‌ناسه بكێشێت".
گوتیشی: "له كوردستان ئۆقره‌ی سیاسی و ئه‌منی هه‌یه، ئه‌م سه‌ردانه‌ی كاك مه‌سروور به‌س بۆ به‌لجیكا نییه، بۆ وڵاتی دیكه‌شه، یه‌كێك له ئامانجه‌كان ئه‌وه‌یه كه دامه‌زراوه به‌رگرییه‌كانی ئه‌ورووپا چۆن مه‌شق و ڕاهێنان بۆ پێشمه‌رگه پته‌و بكرێت، چۆن هاوكاریی یه‌كتری بكه‌ن بۆ چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، چۆن ڕووبه‌ڕووی داعش ببنه‌وه و چۆن ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه دروست بكرێت له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له ناوچه كوردستانییه‌كان. جیا له‌وه‌ش، دوای داعش هه‌ولێر كرایه ئامانج له‌لایه‌ن به‌شێك له حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، ئه‌مانه پێشهاتی گرنگن و گه‌نگه‌شه ده‌كرێن له دیداری ئاڵنگاری پێشهاته‌كان وه‌ك لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌رله‌مان قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و ته‌حه‌دیانه كرد كه دوای داعش له‌سه‌ر كوردستان هه‌بوو، به‌تایبه‌ت مووشه‌كه‌كانی سه‌ر كوردستان، دواتر پێشهاته ئه‌منییەکان له سنووری كوردستان و هه‌ڕه‌شه‌كانی په‌كه‌كه قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرێت و ڕێكاری چاره‌سه‌ری سیاسی له‌و بارەیەوه ده‌خرێته ڕوو".
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: ''ئه‌و وڵاتانه له ڕووی سیاسی و ئه‌منییه‌وه وڵاتی گرنگن، به‌شێكیان ئه‌ندامن له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و هاتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بۆ كوردستان بۆخۆی په‌یامێكی گرنگی سیاسی بوو بۆ كوردستان. ئه‌و وڵاتانه ڕۆڵیان گرنگ بوو له هاوپه‌یمانیی دژی داعش و له پێدانی یارمه‌تیی لۆجستی بۆ هێزی پێشمه‌رگه و پێدانی هاوكاریی سه‌ربازی و له ڕووی سیاسییه‌وه ئه‌م وڵاتانه هاوكاری كوردستان بوون بۆ بابه‌تی چاكسازی و یه‌كڕیزی و ته‌بایی له كوردستان و لە بابه‌تی هه‌ولێر و به‌غدا ڕۆڵی ئه‌م وڵاتانه گرنگ و ئیجابی بووه، به‌تایبه‌ت له بابه‌تی تێپه‌ڕاندنی بوودجه‌ی عێراق."
بابكه‌یی ئه‌وه‌شی خسته ڕوو له ئاستی پرۆتۆكۆلی شانده‌كه گرنگ بوو به دانانی ئاڵای كوردستان و دیداریان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان وه‌ك ئاستی وڵاتی خاوه‌ن سیاده بوو.
هاوكات دلاوه‌ر ئاژگه‌یی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ''ئه‌م سه‌ردانه‌ی مه‌سروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگیی زۆری هه‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان، له ڕووی كات و ساته‌وه ئه‌و ته‌وقیته زۆر گرنگ بوو، له‌دوای پەتای كۆرۆنا، كه هێشتا كۆتاییی پێ نه‌هاتووه، هه‌تا ئێستاش به‌رپرسانی ئه‌ورووپا ئاماده نین كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ شاندی بیانی‌دا بكه‌ن، به‌ڵام له ئاستێكی زۆر به‌رزی سیاسی، له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆكوه‌زیران، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بهلیجیكا پێشوازی له مەسروور بارزانی، سه‌رۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان كرا.''
گوتیشی: ''له ڕووی پرۆتۆكۆلییهوه، به دانانی ئاڵای كوردستان، پێشوازییەکی فه‌رمی و له شوێنی فه‌رمی، ئاماژه‌یه به بایەخپێدانی ئه‌وان به‌م سه‌ردانانه له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یه به گرنگیدان به په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێم و به‌لجیكا وه‌ك وڵاتێكی گرنگی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و وه‌ك ئه‌ندام له ناتۆ، کە كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌ورووپا و له‌سه‌ر سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیش.''
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا، گوتیشی: "ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كان بریتی بوون لە ئابووریی كوردستان و ژێرخانی ئابووریی كوردستان و بابه‌تی ته‌كنه‌لۆژیا و زانست و ئه‌زموونی ئه‌و وڵاتانه، تا كوردستان له‌م قۆناغه‌ی تێیدایه، به‌تایبه‌ت دوای دابه‌زینی نرخی نه‌وت کە كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك و له‌سه‌ر ئابووریی وڵات کرد، کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی تووشی ئه‌و حاڵه‌ته نه‌بێت، ستراتیژی خۆی هه‌یه، كه ئەو سه‌رچاوانه‌ی داهات زیاد بكات و ته‌نیا پشت به نه‌وت نه‌به‌ستێت.''
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا، ڕاشی گه‌یاند: ''ئه‌وه‌ی تێبینی كراوه ئەوەیە، گرنگه كوردستان به‌هێز بێت و قه‌واره‌یەکی به‌هێزی هه‌بێت و له عێراق ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێت، به‌هێزیی كوردستان به هی خۆیان ده‌زانن و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان له كوردستان دەبینن، به‌ڕوونی باسی ئه‌وه‌یان كرد.''
گوتیشی: ''سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دوای بەلجیکا، سه‌ردانی چه‌ند وڵاتێکی دیكه ده‌كات و هەر له‌و ئاستەدا پێشوازیی لێ ده‌كرێت.''
ڕاپۆرتی كارزانی سه‌باح هه‌ورامی