Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 06:35 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئالان حەمە سەعید، رەوشی خوێندنی ئه‌مساڵ بۆ KDP ده‌خاته‌ڕوو
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- لەبارەی رەوشی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان و پرسی قەرەبووکردنەوەی قوتابیان و کاتی تاقیکردنەوەكانی قوتابیان و چەند بابەتێکی تر، وەزیری پەروەرده‌ رایدەگەیەنێت، رەوشی خوێندن تا رادەیەك باش بەڕێوە دەچێت. سەبارەت بە بەکارھێنانی سیستمی ئەلیکترۆنیش بۆ کەرتی پەروەردە، ( سیستمی ئی پەروەردەی ئەلیكترۆنی ) دەڵێت، بەکارھێنەرانی شانازیی پێوە دەکەن و لە ئاستی ھەرێمایەتیش بۆ کەرتێکی گرنگ و گەورەی وەک پەروەردە، کەموێنەیە.

لە لێدوانێکی تایبەتدا، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، لە ئێستادا بە یارمه‌تیی ھەموو لایەک دۆخی خوێندن تا رادەیەک باش بەڕێوە دەچێت، پەیوەست بە بابەتی کۆرۆناش لە قوتابخانەکاندا گوتی، دۆخی کۆرۆنا بە گوێرەی ھەڵسەنگاندنی تەندروستی و وەزارەتی تەندروستی کە لایەنی تایبەتمەندە، ھیچ ئاگادارکردنەوەیەکمان پێنەگەیشتووە کە لە بازنەی مەترسیی باڵا بین، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە مەترسیی ڤایرۆسەکە نەماوە، پابەندبوونمان بە رێنماییە تەندروستییەکان لە ئاستێکی باشدایە بە گوێرەی ئەو فیدباکەی وەریدەگرینەوە لە ناوەندەکانی خوێندن و لایەنی پەیوەندیدار.

پەیوەست بە کۆتاییھاتنی خوێندنی ئەمساڵ و تاقیکردنەوەكانی قوتابیان، وەزیری پەروەردە ئاشکرای کرد، کە ١٩ ی ٦ بە گوێرەی سیستمی تەناوب کۆتا رۆژی خوێندنی ناو پۆلە بۆ قۆناغی ١ی بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی، لە ٢٢ ی ٦ بۆ ئەو قۆناغانە تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی کۆتایی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ ئەنجام دەدرێت، ھاوکات قۆناغی ١٢ی ئامادەیش لە ٥ ی ٦ی ٢٠٢١ وە تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم یان دەست پێکردووە و پرۆسەکەش باش بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو رایشیگەیاند، کە زیاتر لە ١٥٠ رۆژی خوێندنی ناوپۆل مان ھەبوە لەمساڵ بۆ قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی، ھەروەھا ٩٨ رۆژیش بە "سیستمی تەناوب" بۆ قۆناغی ١ی بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی خوێندنی ناوپۆل ھەبووە، واتە ٩٨ رۆژ دەرگای قوتابخانەکان کراونەتەوە بە تاقیکردنەوەکانیشەوە کە ساڵانە لە چوارچێوەی ساڵنامەی خوێندن ئەژمار دەکرێن، ئەمە جیا لەوەی خوێندنی ئەلیکترۆنی پشتی پێبەستراوە لە ھەندێک قۆناغدا. جەختیش دەکاتەوە، کە سەرەڕای ئەوەش لە بەشێکی زۆری قوتابخانەکانی کوردستان جگە لە خوێندنی سێ رۆژی ناوپۆل، خوێندنی ئەلیکترۆنیش بەردەوامە و رۆژانە لە رێگای گرووپەکانەوە مامۆستایان ئەرکی ماڵەوە و لێپرسینەوە و بەدواداچوونیان بۆ قوتابیان ھەیە.

ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەدواداچوونی کرد بۆ خوێندنی ناوپۆل لە عێراقدا، مەبەستمان ئەو پارێزگایانەیە کە سەر بە پەروەردەی فیدراڵین، لە بەدواداچوونەکانمان زانرا لە عێراق قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی (شەشەمی ئامادەیی) ئەمساڵی خوێندن تەنھا ١٧ رۆژ لە ناوپۆل خوێندوویانە و ئەوەی دیکە ئەلیکترۆنی بووە، ھەروەھا قۆناغەکانی دیکەی خوێندن تەنھا ١١ رۆژ خوێندنی ناوپۆل یان ھەبووە و ھەمووی بە ئەلیکترۆنی بووە.

وەزیری پەروەردە ئاماژەی دا بەوەی کە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت، کە لەم مانگەدا بەڕێوە دەچێت، پرسی قەرەبووکردنەوەی زانستی و په‌روه‌رده‌یی قوتابیان یان پاڵپشتیکردنیان و بەھێزکردنی ئاستیان، بە تایبەت قۆناغی ١ و ٢و٣ ی بنەڕەتی گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت و وەزارەت چەند میکانیزمێکی لەبەردەستە کە لەو کۆبوونەوەیە بڕیاری سه‌ره‌تایی لە میکانیزمی گونجاو دەدرێت و پاشان بۆ دەوڵەمەندکردنیشی گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیاریی پەروەردەیی دەکرێت، کە ئەوانیش زۆرترین رای مامۆستایان و سەرپەرشتیاران دەھێننە کۆبونەوەوە، پاش دەوڵەمەندکردنی بریاری کۆتایی لەبارەوە دەدرێت بۆ جێبەجێکردن، وەزیری پەروەردە نەیشاردەوە کە بەرنامەکە گشتگیر دەبێت بۆ ھەموو قۆناغەکانی خوێندن جگە لە قۆناغی ١ ی بنەرەتی ساڵی ئایندە و قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی ئێستا (ئەمساڵ)، جەختیشی کردەوە، ئەگەر دۆخی کۆرۆنا رێگریمان لێ نەکات، دڵنیایی دەدەینە بەخێوکار و سەرپەرشتیارانی قوتابیان کە نیگەران نەبن لەبارەی خوێندنی لەدەستچوو.  

ئالان حەمە سەعید، ئاماژەی بەوەش کرد، وەک وەزارەتی پەروەردە چ لەسەر حیسابی حکوومەت یان وەبەرھێن و سەرمایەداران، لە سێ ھەفتەی رابردوودا توانیومانە زیاتر لە ٨ ھەزار ئامێری فێنککەرەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندن دابین بکەین، جیا لەوەی مامۆستایان و کەسوکاری قوتابیان و بەخشەرانی دیکەش رۆڵیان ھەبوە لە دابینکردنی ئامێری فێنککەرەوە کە ھەموویان شیاوی سوپاس و پێزانین. ھاوکات لە ناوەندەکانی خوێندنی کوردستاندا ٢٧ ھەزار سپلیت و ٢٠ ھەزار موبه‌ریدە و ٢٢ ھەزار پانکە ھەیە.

سەبارەت بە بەکارھێنانی سیستمی ئەلیکترۆنی بۆ کەرتی پەروەردە، وەزیری پەروەردە، روونی کردەوە، کە وەزارەتی پەروەردە لەم بوارە ھەنگاوی گرنگی بڕیوە کە سەرەتایەکە بۆ ریفۆرمی کارگێڕی و دارایی لە کەرتی پەروەردە، ھەروەھا بۆ وەرگرتنی بڕیار لەسەر بنەمای داتای دروست بۆ چەسپاندنی شەفافیەت و دادپەروەری بۆ پاراستنی داتا و بەڕێوەبردنێکی کارگێڕی و پەروەردەیی ھاوچەرخ و دانانی بناغەیەکی پتەو بۆ بەڕێوەبردنێکی ھاوچەرخی کەرتی پەروەردە، کە ئەویش سیستمی ئی پەروەردەیە کە بەسوپاسەوە جەنابی سەرۆکوەزیران پاڵپشتێکی زۆر باشی ئەم کارە ناوازەیەی وەزارەتی پەروەردەیە، کە سیستەمێکە بەکارھێنەرانی شانازیی پێوە دەکەن و لە ئاستی ھەرێمایەتیش بۆ کەرتێکی گرنگ و گەورەی وەک پەروەردە، کەموێنەیە، بۆیە لێرەوە سوپاسی تایبەتی راھێنەرانی ئەم سیستەمە و بەکارھێنەرانی دەکەم لە قوتابخانەکان و دامەزراوە پەروەردەییەکان، بۆیە گەشەی زیاتری پێدەدەین بە پشتیوانیی ئەو دڵسۆزانە، ھاوکات سوپاسی بێپایان بۆ مامۆستایان و سەرپەرشتیاران و بەرپرسانی پەروەردە کە رۆڵی گرنگ دەگێڕن لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی خوێندن لە ھەرێمی کوردستاندا.

 

ھەڵکەوت محەمەد

 




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 00:04:55

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات كە بی مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هیناوە و تاوەكوو ئێستا بۆیان هەژمار نەكراوە.

 
ھەرێمی کوردستان بەشداری لە دیداری ئەبوزەبی بۆ وەبەرھێنان دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:39

ھەولێر -KDP.info- دەستەی گشتی وەبەرھێنان بەشداری لە سێزدەمین دیداری وەبەرھێنان لە ئەبوزەبی دەکات و سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنانیش دەڵێ، ھەرێمی کوردستان بۆ جاری یەکەمە بەشداری لە دیدارەکە دەکات.

 
ئەنجومەنی وەزیران: بەپێی یاسا بەرکارە فیدڕاڵییەکان، بەشی بەغدا لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:56

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 
مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 18:04:37

مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

 
راوێژکارێکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کاریگەری ھەبووە"

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 17:04:54

ھەولێر-KDP.info- دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کرانەوەیەک ھەیە لەنێوان ھەرێم و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێم و دەنگەکانی کورد لە کەرکووک و نەینەوا و خانەقین گۆڕانکاریان پەیداکردوە. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact