هه‌ولێر-KDP.info- چل و سێ ئه‌ندامی كۆمارییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا داوایان له جۆ بایدن كرد دانووستانی ناوه‌كی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیران، ئێرانیان به پشتیوانیكردنی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس تۆمه‌تبار كرد بۆیه پێیان باشه رێككه‌وتن نه‌كرێت، چونكه حه‌ماس له ریزی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه لای ئه‌مه‌ریكا و ئێستا له شه‌ڕدایه له دژی ئیسرائیل.
ئه‌و ئه‌ندامانه له نامه‌یه‌كدا نووسیویانه له دوو رۆژی رابردوودا بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له غه‌ززه‌وه كه ئێران پشتیوانیان ده‌كات زنجیره‌یه‌ك هێرشی مووشه‌كیان كردووه‌ته سه‌ر مه‌ده‌نییه ئیسرائیلییه‌كان به تایبه‌تی له قودس. گوتیشیان ئه‌و پرسه جێی نیگه‌رانیمانه و ئێران وڵاتێكه سه‌رپه‌رشتی تیرۆر له جیهاندا ده‌كات.
تێوه‌گلانی ئه‌مه‌ریكا له دانووستان له گه‌ڵی و پێشنیازی كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ری، ملیاران دۆلاری بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه و بێگومان به‌و پاره‌یه پشتیوانی حه‌ماس و تیرۆریستانی دیكه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی.
KTV