Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 APR 2024 00:40 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هەموو رێگاکان دێنەوە بەردەم بارەگای بارزانی
| KDP.info


د.محمد خدر مولود

باردۆخی سیاسیی وسیستەمی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان لەدوای کارەساتی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 و داگیرکردنی کەرکوک و ناوچەکانی دەوروبەری هەروا هێرش و پەلامارە بێ ئامانەکانی بەغدا لە میحوەری پردێ و مەخموور و سحێلا تا ئاستێک بالانسی هێز و دەسەڵاتی حوکمداری لە ناوچەکە گۆڕی بە جۆرێ دەستی دەسەڵاتداریەتی بەغدای زیاتر بەرامبەر بە هەولێر واڵاکرد و چاوتێبرینی ئێران و تورکیای لە نێو سنووری ناوخۆی جوگرافیای عێراقدا بەجۆرێ فرەوان کرد، عێراق سەروەری خۆی زیاتر لە دەست بدات و کێرڤی فشاری مووچە و بودجە بڕینیش بەرامبەر هەرێمی کوردستان هەر لە هەڵكشاندابێت.

لەوساوە لەدوای 16ی ئۆکتۆبەر تا رۆژی ئەمرۆ و تا سەردانیکردنی شاندی باڵای ئەمریکا بە سەرۆکایەتی بێرت مەکگۆڕک بۆ لای سەرۆک بارزانی لە بارەگای بارزانی لە سەری بڵند لە رۆژی 5-5-2021دا ئەمریکییەکان بەر لە هەمووان گەیشتوونەتە ئەو راستییەی کە کورد بەرامبەر پرسە راستەقینەکەی خۆی سازش ناکا و دەستبەرداری مافە رەوایەکانی خۆی نابێت و نابێت.

راستە کارەساتی 16ی ئۆکتۆبەرئەوەندە مەزن بوو لێکەوتەو دەرهاویشتەی وای هێنایە دی خەریک بوو جۆرێک لە رەشبینی وبێ هیوایی لەنێو ناخی کۆمەڵگای کوردستانیدا بڕوێنێت و بێ هیوا بوون و خۆ دانە دەست قەدەری کورد یا دەردە کورد ببێتە ڕەنگ و سیما و خەسڵەتی هەمیشەیی تاک و کۆی ئەو کۆمەڵگا کورد و کوردستانییەی بەوە ناسراوە (هەر چیاکان دۆستن، هەڵ ناقۆزنەوە، ناتەبا و فرەگوتارن، نەیار و دوژمنی یەکترن، لە تەنگانە و لێقەوماندا بۆ یەکتری فریادرەس نین، هەر ئازان لەدوای شکستا  یەکتر تۆمەتباربکەن، فرە سەرکردە و خودان پیلانگێری ناپاکین لەگەڵ یەکتری ...تد ).

لەدوای ئەو لێککەوتە و دەرهاوێشتانەی ئۆکتۆبەردا تەنیا سیاسەتی  ئەزموونداری ژیرانە و ووردبینی و دبلۆماسیەتی سەبری ئەیوبی سەرۆک بارزانی بوو شکستی بەهەموو شکستەکان هێنا و مۆڕاڵی هیوا و ئومێدی بۆ تاکی کورد و کۆمەڵگای کوردستانی لە گۆشەگیریی و شکستەوە بۆ سەرکەوتن گۆڕی.

سەرۆک بارزانی بەدرێژایی خەباتی سیاسیی و پێشمەرگایەتیدا، با لێرەو لەوێ دوژمن و ناحەزی هەبووبێ و هەبێ، با رێگای بەردەمی پڕ لەمپەر بووبێ و ببێ، ئەوانە هیچ لە حەقیقەتی ئەو هاوکێشەیە ناگۆڕیت کە (هەر پرسێکی مەزن و هەر سەرۆک و رابەری خاوەن دۆز و پرسی  مێژوویی خەباتکردەی راستەقینەی نێوگۆرەپانی تێکۆشان) لە کاروانی خەباتدا بەو قۆناغ و بارودۆخەدا تێپەڕ دەبێ و هەژار موکریانی گوتەنی (ئەگەر دوژمن پڕاوپڕی دنیا بێ، شەپۆل بداتەوە وەک دەریا بێ) هیچ کاتێ نابنە لەمپەر بۆ گەیشتن بە دوا مەرام و ئامانج.

بۆ ئێستای دوای پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی زۆر گرنگە ئەو پرسە ئالۆزو پڕ لە گرێ و گۆڵەی کورد و کوردستان لە ناوچەیەکی پڕ لە رووداو و گۆڕانکاری خێرای هاوکێشەکان وهەڵگەڕانەوەو بادانەوەو مەچەک شکاندن و ئاین وئۆینی سیاسیی و  فشار و هەژموونی زلهێزانی دەرودراوسێ و ناوچەیەکی تەژی لە تیرۆریستانی رێکخراودا کوردستان هەر سەرفرازە و هەولێر هەر نەچەمایەوەو ناچەمێتەوەش.

ئەو رۆژە 6-5-2021 ئەمریکییەکان و بەریتانییەکان لە دوو ساتی جیادا لای بارزانی بوون، لە بارەگای بارزانی بوون.

بێرت مەکگۆرکی بەر لە ریفراندۆم ئەوسا لە ژووری سەربازی سحێلا لە حزوری بارزانی دا بوو، لەگەڵ بانکیمۆنی نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە گەیشتنە ئەو راستییەی کە سەرۆک بارزانی لەو سەرۆک و رابەرانە نییە خۆی شەرمەزاری مێژوو و گەلەکەی خۆی بکات، ئێستایش کە مەکگۆرک پەیامی هاوپەیمانیەتی ئەمریکییەکان و سڵاوی سەرۆک جۆن بایدن بە سەرۆک بارزانی رادەگەینێ لە جاران باشتر لەوە حاڵی بووە کە سەرۆک بارزانی هەر ژمارە سەنگینەکەی نێو هاوکێشەکانە و پرس و دۆزی کوردیش لە دۆزە پیرۆز و ڕەوایەکانی نەتەوەیەکی خودان ماف و ژیانی سەرفرازانەی سەربەخۆییە وهەر دەبێ بێتە دی.

 




دوایین هەواڵەکان

وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact