Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 18 APR 2024 04:35 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

چۆن شوناسێکی كوردستانی یەکگرتوومان هەبێت؟
| KDP.info


دکتۆر سامان سۆرانی

شوناس رواڵەتێکی بابەتی و دیاردەیەکی مرۆییە، ئەگەر بە سادەترین شێوە باسی لێ بکەین، دەتوانین بڵێین شوناس تایبەتمەندی مێژوویی و رۆشنبیری و دەروونی و زمانی مەبەستە. 

لە لایەك دەرهاویشتەی کارتێکردنی نەریت و میراتە و لە ماوەیەکی دوور و درێژ کۆبۆتەوە. لە لایەکی تر شوناس رەنگدانەوەی تێکەڵبوونە لەگەڵ دۆخی جیهانێکی هەڵچوو و گۆڕاو، هەروەها شوناس تێکەڵبوونە لەگەڵ شەپۆڵە فەرهەنگیە تەشەنەسەندووەکان و نموونەکانی تری شارستانیەت. 

بەهۆیەوە کاردانەوەی زاتی درووست دەبێت، پێمان دەڵێ چۆن بە شێوەیەکی تایبەت مامەڵە لەگەڵ ئەو نەریتانە بکەین تا شوناسێکی نوێی پێ بدەین. 

کەواتە شوناس بەرهەمی مێژوو و جوگرافیایە، بەرهەمی ژیانە لە سایەی دۆخێ، کە مێژوو درووستی کردووە. بۆیە شوناس بابەتێکی ستاتیکی نیە، چونکە بەرهەمی جوڵە و گۆڕانە. 

ئەوەی کەوا شوناس لەناو خۆیدا بەردەوام لە جوڵەیە و دەگۆڕدرێ، کەواتە شوناس وەکو فاکتەری یاساکانی گەشەکردن و وەرچەرخان دەیگرێتەوە و پاشخانێکی هەیە، کە هەوڵی گۆڕانکاری دەدات لە پێکهاتەی کەسایەتی.

شوناس وەکو زمان و ئەو شتانەی بە میرات بۆمان ماوەتەوە نوێ دەبێتەوە. کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی ژمارەیەك شارستانیەتی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە، ئاسەوارەکانی تاوەکو ئەمڕۆ لەناو ئەو گۆمەڵگانەی تیایاندا نەشونمای کردووە بەجێ ماوە و کاریگەری لەسەر تێکڕای مرۆڤایەتی هەیە. 

بەدڵنیاییەوە پشکی گەورەی کاریگەری ئەو شارستانیەتانە بەر ئەو گەلانە دەکەوێت، کە لەسەر خاکیان و لە ناوچەکانی دەوروبەریان شارستانیەتەکان دامەزراوە. 

ئەو شارستانیەتانە پشکداربوون لە داڕشتنی شوناسی ئەو کۆمەڵگانەی تیایاندا گەشەیان کردووە و شوێن پەنجەی خۆیان لەسەر مێژووی ئەو کۆمەلگانە بەجێ هێشتووە. 

لە سەرەتای مێژووە لەسەر خاکی كوردستان چەندین شارستانیەت دامەزراوە، ئاسەواری ئەو شارستانیەتانە تاوەکو ئەمڕۆ بەرجەستەن و لە فۆلکلۆر و کولتوور و نەریتی گەلی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو رەنگیان داوەتەوە. 

شوناس وەکو هەر دیاردەیەکی تری کۆمەڵایەتی لە خوارەوە بەرەو سەرەوە بەرز دەبێتەوە. 

تاك لە ناو خانەوادەیەك لە دایك دەبێ، پاشان هێدی هێدی ئینتمای بۆ هۆز و عەشرەتەکەی زیندوو دەبێت، ئینجا ئینتمای بۆ کۆمەڵگەکەی زیاد دەکات. 

چەند ئەو تاکە پێش بکەوێ ئەوەندە بازنەی ئینتمای فراوانتر بێت، تا دەگاتە ئاستی ئینتما بۆ نیشتمانی دایك، کە کوردستانە. 

لۆژیك پێمان دەڵێ چەند لە پێناو بەرژەوەندی و شوناسێکی گەورەتر ئینتما بۆ شتە لاوەکیەکان پاشەکشە بکات، ئەوەندە چەمکی ئینتما بۆ نیشتمان بەهێزتر و گەورەتر دەبێت. بە فراوانبوونی فەزای ئینتما بۆ نیشتمان بەهاو چەمکە سنووردارەکانی تری پەیوەست بە نەریت و فەرهەنگەکان، کە دەرئەنجامی تەسك بینین، روو لە داکشان دەکەن. 

ئیتر قارەمانێتی بریتی دەبێت لە بەرگریکردن لە نیشتمان، نەوەك لە بەرژەوەندی تەسکی هۆزایەتی و عەشرەتگەرایی و کەسی و ملکەچکردن بۆ شوناسی دەرەکی و نامۆ. ئەو کاتە داکۆکی کردن لە نیشتمان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری و شکۆمەندی کوردستانی نیشتمان دەبێت بە بەهایەکی پیرۆز. 

هەر ئەو شوناسەی کۆمەڵگەی كوردستان پێکەوە گرێ دەدات، کە بریتیە لە کۆبوونەوە لە دەور مێژوو و جوگرافیا و یەکگرتوویی ئابووری. بە سوودوەرگرتن لە فرەیی وەکو فەلسەفەیەك بۆ پێکەوەژیانی ئاشتیانە و بە پاراستن و رێزگرتن لە جیاوازیەکان لە رووی کولتور و زمان کۆمەڵگەی کوردستان لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی خۆی دەوڵەمەندتر و کاراتر پیشان دەدات. 

شوناسی نیشتمانی رێگردەبێت لە درووستبوونی هەڕەشە بۆسەر یەکڕیزی نیشتمانی و ئاسایش و سەقامگیری. هەروەها شوناسی نیشتمانی کۆمکار دەبێت بە مایەی بڵاوبوونەوە و رەگداکوتانی چەمکی هاوڵاتیبوون و یەکسانی لە ماف و ئەرکەکان. ئێمە پێمان وایە گەلی کوردستان رێگە نادات مێژوو و شوناس و ئاسایشی بکرێت بە ئامانج و ناهێڵێ لایەنەکان لەسەر ئەم خاکە لە ناو قاوخێکی تەسک بمێنێتەوە و "گێتۆ" درووست بکەن. بێ گومان مێژووی کوردستان خاڵی هاوبەشە و مێژووی گەلی کوردستانە بە هەموو پێکهاتەکانی. 

 




دوایین هەواڵەکان

له‌ بەرەبەیانییه‌وه‌ تا ڕۆژی دوایی جەژنی سەری ساڵی ئێزدیان لە KDPیه‌وە بزانە

WEDNESDAY, 17 APRIL 2024 21:04:20

ھەولێر-KDP.info- جەژنی چوارشەممەی سەری ساڵی ئێزدیان (کۆنترین و پیرۆزترین جەژنی ئێزدیانە، ھەر ساڵێک ئەم جەژنە دەکەوێتە چوارشەممەی یەکەم لە مانگی نیسانی خۆرھەڵاتی، بە بڕوای ئێزدییانیش ئەم جەژنە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای دروستبوونی گەردوون.

 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی یەكێتیی ئەورووپا لە عێراق دەكات

WEDNESDAY, 17 APRIL 2024 21:04:55

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی چوارشەممە 17ی نیسانی 2024 لە شاری هەولێر سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە بەڕێز تۆماس سیلەر باڵیۆزی یەكێتیی ئەورووپا لە عێراق كرد.

 
سکرتێری یەکێتی ئافرەتان: بەرنامەیەکی فراوانمان بۆ باشکردنی رەوشی ئافرەتان داناوە

WEDNESDAY, 17 APRIL 2024 17:04:52

ھەولێر _KDP.info_  سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان گوتی: لە دوای کۆنگرەی نۆ پرۆگرامێکی نوێمان پەسەند کردووە و ستافێکی نوێ دەستبەکاربووین، بەردەوامین لەسەر ئەنجامدانی کار و چالاکی و پڕۆژەکانمان بۆ جێبەجکیردنی ئەو ئەرک و ئامانجانەی لە پەیڕەو و پڕۆگرام بۆ ئەم قۆناغە پەسەند کراون، بۆیە چاومان لەوەیە کاریگەری باشیان لەسەر باشکردنی ڕەوشی ئافرەتان ھەبێت.

 
"کێشە سیاسییەکان ھۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕن

WEDNESDAY, 17 APRIL 2024 16:04:07

ھەولێر _KDP.info_ گوتەبێژی سەندیکای زێڕنگەرانی کوردستان دەڵێت: چەند ھۆکارێک وایان کردووە نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بێت گرنگترینیان کێشەی سیاسییە.

 
بەفەرمانی سەرۆکی حکوومەت کاروانی ئاوەدانی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردەوام دەبێت

WEDNESDAY, 17 APRIL 2024 15:04:10

سۆران _KDP.info_ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: ئەمڕۆ لەژێر چاودێری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردی بناغەی دوو پڕۆژە دانرا و لە چەند ڕۆژی داھاتووش بەردی بناغەی کۆمەڵێک پڕۆژەی دیکە دادەنرێت، بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەت کاروانی ئاوەدانی لە سۆران بەردەوام دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact