بەغدا-KDP.info- كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند كه ھه‌ڵبژارنی پێشوه‌خته له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا له 10ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، ئه‌نجام ده‌درێت.
له راگه‌یە‌نراوێكدا كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه پاشگه‌زبوونه‌وه له واده‌ی ئه‌نجامدانی ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نییه و پڕۆسه‌كه‌یش له 10ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا ئه‌نجام ده‌درێت.
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كان له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا داوای له‌و ھاووڵاتییانه‌ی كه مافی ده‌نگدادنیان ھه‌یه كردووه كه به‌ر له 15ی ئه‌م مانگه، سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی تۆماركردن بكه‌ن و داتاكانیان نوێ بكه‌نه‌وه.
له مانگی ئاداری رابردوودا، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاندبوو، 30ی ھاوپه‌یمانی كه له 250 پارت پێكھاتوون، په‌سه‌ندكراون بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌دا بكه‌ن.