Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 16 MAY 2021 20:53 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجام نا‌درێت
| KDP.info


بەغدا-KDP.info- ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانی عێراق بڕیاریدا ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه‌ بڕیاره‌ له‌ 10ی تشرینی یه‌كه‌می داھاتوو به‌ڕێوه‌بچێت، له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجام نه‌درێت.

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ یاسای ھه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ژماره‌ 9ی ساڵی 2020 ئه‌وه‌ ھاتووه‌ كه‌ ده‌نگده‌رانی عێراقی ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن ده‌توانن ده‌نگ به‌ بازنه‌ی ھه‌ڵبژاردنه‌كانیان بده‌ن به‌ مه‌رجی بوونی كارتی بایۆمه‌تری.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ روونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ كۆمیسیۆن رووبه‌ڕووی چه‌ند ئاسته‌نگێكی ھونه‌ری و دارایی و یاسایی و ته‌ندروستیی بووه‌ته‌وه‌ له‌وانه‌ ته‌واونه‌كردنی تۆماری ده‌نگده‌رانی عێراقی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌شێوه‌ی بایۆمه‌تری و ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش پێویستی به‌ نزیكه‌ی 160 رۆژ ھه‌یه‌ له‌ كاتێكدا واده‌ی پرۆسه‌ی تۆماركردنی بایۆمه‌تری ته‌نھا 40 رۆژی ماوه‌.

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ داوای لێبووردنی كردووه‌ له‌ پرۆسه‌ی تۆماركردن و ده‌نگدان له‌ باڵیۆزخانه‌ و كۆنسوڵخانه‌كانی عێراق له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ به‌ھۆی ئه‌سته‌م بوونی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌ له‌كاتی ئێستا و ئه‌م خوله‌ی ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ پرۆسه‌ی كردنه‌وه‌ی ھه‌ژماری بانكی به‌ناوی نووسینگه‌كانی كۆمیسیۆن له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و رێكاره‌ ئه‌منیی و كارگێڕیی و داراییه‌كان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كاتی زیاتری پێویسته‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌ كه‌ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردن له‌ شوێنێك كه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌روه‌ری عێراق نه‌بێت ئه‌وا ده‌كه‌وێته‌ ژێر بڕیاره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ و دادگاكانی عێراق مافی ھیچ رێككارێكیان نابێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌رپێچییانه‌ی كه‌ له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌درێن.

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ وه‌ك له‌ بڕیاری ژماره‌ 11ی ساڵی 2021ی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستیی و سه‌لامه‌تی نیشتمانیی كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌میندارییه‌تی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ روونكراوه‌ته‌وه‌، ناردنی كارمه‌ندانی كۆمیسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبووه‌ته‌وه‌، سه‌لامه‌تییان ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆمیسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ كه‌ به‌ ره‌چاوكردنی ئه‌و ھۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه‌ و به‌ پشت به‌ستن و له‌پێناو ئه‌وه‌ی ھاووڵاتیانی عێراق بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی كارا به‌شداریی له‌ ھه‌ڵبژاردنی داھاتوودا بكه‌ن، ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ دانیشتنی نائاسایی رۆژی دووشه‌ممه‌ رێككه‌وتی 22ی ئاداری 2021دا بڕیاریدا به‌ ئه‌نجام نه‌دانی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه‌ بڕیاره‌ له‌ 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 ئه‌نجام بدرێت.

 




دوایین هەواڵەکان

قه‌هوه‌چی: داوای ڕا و سەر‌نج و تێبینیی لایه‌نه ‌سیاسییه‌كان دەربارەی دەستوور لە فراکسیۆنەکانیان دەکەین

SUNDAY, 16 MAY 2021 18:05:25

هه‌ولێر -kdp.info- سكرتێرى  كوردستان له‌بارەی هه‌وڵه‌كانى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بۆ پرسى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور و كۆتا واده‌ى پێشكه‌شكردنى ڕا و سر‌نج و تێبینییه‌كانى لایه‌نه ‌سیاسییه‌كان له‌ ڕێگاى فراكسیۆنه‌كانیانەوە ڕاده‌گه‌یەنێت و دەڵێت، ئه‌مرۆ كۆتا واده ‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى فراكسیۆنه‌كان ڕا و سرنج و تێبینییه‌كانیان پێشكه‌ش به ‌سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بكه‌ن، به‌ڵام پێشكه‌شیان نه‌كرد، سبه‌ى به‌ نووسراوى فه‌رمى ئاگاداریان ده‌كه‌ینه‌وه‌.

 

بە گوژمەی ٥ ملیار و ٧٧٤ ملیۆن دینار پڕۆژەی نوێ لە ئامێدی جێبەجێ دەکرێت

SUNDAY, 16 MAY 2021 17:05:41

ئامێدی-KDP.info- قایمقامی قەزای ئامێدی گوتی، لە سنووری قەزای ئامێدی بە گوژمەی پێنج ملیار و ٧٧٤ ملیۆن دینار پڕۆژەی نوێ و جۆراوجۆر لە ئامێدی و ھەرشەش ناحیەی سەر بەو قەزایە جێبەجێ دەکرێت کە ژمارەیان ٣٠ پڕۆژەیە.

 

"شاندێکی ھەرێم بۆ پرسی بوودجە دەچێتە بەغدا"

SUNDAY, 16 MAY 2021 17:05:11

بڕیارە لەم مانگەدا بەغدا بەشەبوودجەی ھەرێمی کوردستان خەرج بکات و ئەندامێکی لیژنەی داراییی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت، سەرۆکوەزیرانی عێراق دڵنیاییی داوە لە ناردنی پشکی ھەرێمی کوردستان.

 
ئاریشه‌ی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین

SUNDAY, 16 MAY 2021 16:05:09

دارا باراوی

سلێمانی.. لە 5 ڕۆژی ڕابردوودا 20 ملیۆن دۆلار داهاتی شوێنە گەشتیارییەكان بووە

SUNDAY, 16 MAY 2021 16:05:22

سلێمانی-KDP.info- گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی دەڵێت، بەپێی ئامارەكان، لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی كردووە، كە زۆربەری زۆری ئەو گەشتیارانەش خەڵكی ناوەڕاست و باشووری عێراق بوون و لە ماوەی 5 رۆژی رابردووشدا، 20 ملیۆن دۆلار داهاتی شوێنە گەشتیارییەكان بووە.

 


 
© 2021 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact