د. محمد خدر مولود
رۆژی 28ی شوباتی ساڵی 2011 كاتێ ماڵپه‌ڕی ماڵپه‌ڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان به دروشمی (نوێبوونه‌وه، دادپه‌روه‌ری، پێكه‌وه‌ژیان) یه‌كه‌مین بڵاوكراوه‌ی هه‌واڵی و شرۆڤه و بۆچوونی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی خۆیدا KDP.info په‌خش و بڵاوكرده‌وه‌و مێژوویه‌كی تازه‌ی بۆ میدیای پارتی دیموكراتی كوردستان به‌تایبه‌تی و ته‌واوی مێژووی میدیایی ئه‌لیكترۆنی كوردی به‌گشتی تۆماركرد.
ئه‌م ماڵپه‌ڕه كه پێشتریش بڵاوكراوه‌ی هه‌واڵی هه‌بوو، له كۆنگره‌ی (13)ی پارتی دیموكراتی كوردستاندا وه‌ك زمانحاڵی پارتی ناسێندراو شكۆ‌و پێگه‌ی خۆی له‌وێوه وه‌رگرت و له‌وساوه جگه له پێشه‌نگییه‌كه‌ی، متمانه‌یی و جێی باوه‌ری وه‌رگر و خوێنه‌ره‌و بابه‌ته‌كانی به‌سه‌نگینی په‌خش و بڵاوده‌كاته‌وه.
له كاتێكدا گرنگی ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه خێرا و ئاسان ده‌گاته ده‌ست خوێنه‌رو به‌ربه‌سته جوگرافی و دیمۆگرافی و دیارده سروشتییه‌كان نابنه له‌مپه‌رو رێگری به‌رده‌م گه‌یاندنی په‌یام و گه‌یشتن.
له‌و باره‌یه KDP.info وه‌ك ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی ماوه‌ی 10ساڵه، جێی ره‌زامه‌ندی و متمانه‌ی وه‌رگر و خوێنه‌ره، ئه‌و سیفه‌ت ومۆڕاڵه (متمانه و دڵنیایی) خوێنه‌ر، به‌سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ و زانیارییه‌كان یه‌كێكه له خاسییه‌ته هه‌رە گرنگ و سیما و ناوه‌رۆكی پڕبایه‌خ بۆ هه‌ردوو لای هاوكێشه‌كه كه نێره‌ر و وه‌رگره.
لای نێره‌ر، ماڵپه‌ڕ خاڵی سه‌ره‌كی مانه‌وه‌و به‌رده‌وام بوون، پێشكه‌وتن و سه‌رده‌می بوون دێنێته دی.
لای وه‌رگر و خوێنه‌ر، خوێندنه‌وه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام، باوه‌ڕ و متمانه‌یی به زانیارییه‌كان تا ئه‌و ئاسته‌ی بابه‌ته په‌خشكراوه‌كانی وه‌ك سه‌رچاوه‌و به‌لگه‌ی زیندووی ئاماژه‌یان پێ بكرێ و بۆ بواره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی و ئه‌كادیمی به‌كاربێن.
بۆیه له هه‌موو بارێكدا ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی KDP په‌یڕه‌وی دروشمه‌كه‌ی خۆی كردووه و هه‌ر له نوێبوونه‌وه‌دا بووه‌و هه‌میشه جێگای متمانه‌و باوه‌ڕی خوێنه‌رانی بووه‌و و ڕاشكاو و راستگۆ و بوێرانه بابه‌ته‌كانی پێشكه‌ش كردوه.
له‌یادی (10 ساڵه‌ی) دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی KDP.info دا جێگای خۆیه‌تی، ئاماژه‌یه‌كی گرنگ و ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی خێرا به میدیای ئه‌لیكترۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و ده‌زگای رۆشبنیری و راگه‌یاندنی ئه‌و پارته پێشره‌وه بكه‌ین و ده‌ستنیشانێكی دیكه‌ی پێشه‌نگی و پێشڕه‌وی رۆژنامه‌ی دێرینی (خه‌بات) وه‌ك یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌چاپی (كاغه‌زی) و (ئه‌لیكترۆنی) بۆ بواری میدیای كوردی به‌گشتی بێنینه‌وه بیر توێژه‌ران و ئه‌كادیمیانی بواری مێژووی میدیای كوردیه‌وه.
خه‌بات، وه‌ك رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی یه‌كه‌مین ژماره‌ی ئه‌زموونی به شێوازیpdf له رۆژی 1-10-1996 شێوه‌و وێنه‌ی لاپه‌ره‌كانی رۆژنامه كاغه‌زییه‌كه‌ی له‌سه‌ر ماڵپه‌ری ئه‌لیكترۆنی بڵاوكرده‌وه، پاشان له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1999دا بوو به رۆژنامه‌ی چاپی (كاغه‌ز)ی و چاپ وپه‌خشی (ئه‌لیكترۆنی ).
ده‌ستپێشخه‌ری له‌هه‌ر بوارێكدا گه‌ر گه‌لێ مانا‌و واتا بگه‌یێنێ ئه‌وا ئه‌فراندن و به‌خشش و به‌رده‌وام بوونه، مانا‌و واتای سه‌رده‌می بوونیش ده‌گه‌یێنێ.
سڵاو له (خه‌بات )ی پێشه‌نگ .. سڵاو له pdk ی متمانه‌یی و به‌رده‌وامی و به‌خشش.