ھەڤاڵی بەڕێز فەرھاد ئەتروشی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی دەڤەری دھۆک، خوالێخۆشبوو (ئەمین سەلیم ئەتروشی)ی باوکی بەڕێزتانمان پێگەیشت.
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.
لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی باوکی کۆچکردویشتان بە بەھەشتی بەرین شادبکات..
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان