ھەولێر-KDP.info- جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به توندی هێرشی سه‌ر په‌له‌مانتار "غالب محه‌مه‌د" شه‌رمه‌زار ده‌كات و ته‌واوی هه‌وڵی خۆی بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان له هه‌ر پێگه و پۆستێكدا بن، ده‌خاته گه‌ڕ و هه‌ر جۆره هێرشێك بۆ سه‌ر هاووڵاتیان به‌بێ سزای یاسایی تێپه‌ڕ نابێت.
ده‌قی راگهیهنراوهكه:
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به توندی هێرشی سه‌ر په‌رله‌مانتار غالب محه‌مه‌د له شاری سلێمانی شه‌رمه‌زار ده‌كات.
لایه‌نه ئه‌منییه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هێرشكاره‌كان راسپێردراون، بۆ ئه‌وه‌ی كه به زووترین كات رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه.
هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی هه‌وڵی خۆی بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان له هه‌ر پێگه و پۆستێكدا بن، ده‌خاته گه‌ڕ و هه‌ر جۆره هێرشێك بۆ سه‌ر هاووڵاتیان به‌بێ سزای یاسایی تێپه‌ڕ نابێت.
د. جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
2021/2/26