ھەولێر-KDP.info- ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به سه‌رپه‌رشتی مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌ت كۆده‌بێته‌وه و 5 پرسی گرنگ تاووتوێ ده‌كات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دوو بڕگه ده‌بێت، بڕگه‌ی یه‌كه‌م تایبه‌ت ده‌بێت به پرسی خستنه‌ڕووی دوا پێشهاته‌كانی پڕۆژه بوودجه‌كانی فیدڕاڵ و هه‌رێم بۆ ساڵی 2021.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له بڕگه‌ی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، ئه‌م پرسانه‌ی خواره‌وه تاووتوێ ده‌كرێن:
• خستنه‌ڕووی پێشنووسی ئه‌م پڕۆژه یاسا و په‌یڕه‌وانه:
• پێشنووسی هه‌مواركراوی یاساكانی (یه‌كێتیی ژووره‌كانی بازرگانی و پێشه‌سازی، وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی و یاسای بازرگانی).
• پێشنووسی پڕۆژه په‌یڕه‌وی پێدانی هاوبه‌شیكردنی نێوان كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان.
• ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه په‌یڕه‌وی پێدانی مۆڵه‌تی خوێندن.
• پێشنووسی پڕۆژه یاسای وه‌زاره‌تی كاره‌با.