Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 FEB 2021 21:45 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

سبەی نیوەی پارەی قەرزی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت
| KDP.info


بەغدا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، دوای ھەوڵێکی زۆر حکوومەتی عێراق بڕیاری دا نیوەی پارەی قەرزی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵانی ڕابردوو خەرج بکات و سبەی بەڕێوەبەری سایلۆکانی ھەرێم دەچنە بەغدا بۆ وەرگرتنی چەکی پارەکە.

دکتۆر مەیادە نەجاڕ، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرھێنانی پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "من خۆم بەدواداچوونم بۆ پارەی قەرزی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان کردووە و ماوەیەکە خەریکم تاوەکو بڕیاری خەرجکردنی دراوە و ئێستا حکوومەتی عێراق بڕیاری داوە کە نیوەی پارەی قەرزی جووتیارانی ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ خەرج بکات."

د. میادە نەجاڕ گوتیشی: "بڕی ئەو پارەیەی بڕیارە خەرج بکرێت ٢٦٨ملیار دینارە و بڕیار بوو ئەمڕۆ بەڕێوەبەری ھەرسێ سایلۆی ھەرێمی کوردستان بچنە بەغدا و چەکی پارە بێنن بۆ ئەوەی پارەکە وەرگرن، بۆیە سبەی دەچن چەکی پارە وەردەگرن و دواتریش پارەکە وەردەگرن و بەسەر جووتیاراندا دابەشی دەکەن."

لەبارەی ئەو نیوەیەی دەمینێت، میادە نەجاڕ باسی لەوە کرد: "دوای ئەوەی نیوەی یەکەم خەرج کرا دەست بە ھەوڵەکان دەکەین بۆ ئەوەی بە ھەمان شێوەی ئێستا بەشی دووەمیش خەرج بکرێتت."

بڵند ئیبراھیم

 


 




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانى سه‌رساخى ل ڕێزدار فه‌رهاد ئه‌ترووشى كر

THURSDAY, 25 FEBRUARY 2021 20:02:13

ئه‌ڤرۆ پێنجشه‌مى 2021/2/25 ڕێزدار نێچیرڤان بارزانى، د په‌یوه‌ندییه‌كا ته‌له‌فۆنیدا دگه‌لڕێزدار د. فه‌رهاد ئه‌ترووشى، پارێزگارێ به‌رێ یێ دهۆكێ، بۆ وه‌غه‌را دویماهیێ یا بابێوان یێ خودێ ژێ ڕازى، سه‌رساخى ل وان و مالباتا وان یا ڕێزدار كر و هیڤى خواستخودایێ مه‌زن خودێ ژێ ڕازى ب ب دلۆڤانیا خۆ شاد بكه‌ت و سه‌بر و ئارامیێ بده‌ته‌ وانو مالبات و كه‌سوكارێن وان.

 

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە فەرهاد ئەتروشی دەکات

THURSDAY, 25 FEBRUARY 2021 20:02:06

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/2/25 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، سەرەخۆشی لە فەرهاد ئەمین ئەتروشی پارێزگاری پێشووی دهۆک کرد بۆ کۆچی دوایی باوکی.

 
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌ره‌خۆشى له به‌ڕێز مسته‌فا سه‌ید قادر ده‌كات

THURSDAY, 25 FEBRUARY 2021 19:02:44

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2021/2/25 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مسته‌فا سه‌ید قادر جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبووى باوكیان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ به‌ڕێزیان كرد و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خۆیان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌یان ده‌ربڕى.

فه‌رمانى دامه‌زراندنی 171 پزیشكى كاتیی ڤێتێرنه‌رى ده‌رچوو

THURSDAY, 25 FEBRUARY 2021 18:02:32

هه‌ولێر-KDP.info-  گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حكوومه‌تى ھەرێمى كوردستان گوتی، فه‌رمانى دامه‌زراندنى 171 پزیشكى كاتیى ڤیتێرنه‌رى ده‌رچوو .

 

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات

THURSDAY, 25 FEBRUARY 2021 18:02:18

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/2/25 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، سەرەخۆشی لە موستەفای سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی باوکی.

 


 
© 2020 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact