بەڕێزان خانەوادەی محەمەد مەحمود مرادخان
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی تێکۆشەری دەڤەری ھەڵەبجە و سەرلقی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، خوالێخۆشبوو(محەمەد مەحمود مرادخان) مان بیست.
بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بنەماڵە تێکۆشەر و کوردپەرەوەکەتان و کەسوکار و ھاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو دەكەین و خۆمان بە شەریكی خەمتان دەزانین.
لەخودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی كۆچكردوویش بەبەهەشتی بەرین شاد بكات..
انا لله وانا الیه راجعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان