Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 24 APR 2024 19:35 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژی جیهانیی نه‌هێشتنی توندتیژی دژی ئافره‌تان
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- لە ساڵیادی ڕۆژی جیهانیی نه‌هێشتنی توندوتیژیی دژی ژناندا، جه‌خت له‌ به‌رده‌وامیى پشتگیرى له‌ مافه‌كانیان و هه‌وڵ و کاری بەردەوام بۆ نه‌هێشتنى توندوتیژیی دژى ژنان دەکەینەوە. كوردستانیش وه‌ك هه‌موو جیهان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، قۆناغێکی زۆر سەخت تێده‌په‌ڕێنێت. ئافرەتان لە ماڵ و نەخۆشخانە و دامەزراوە تەندروستی و پەروەردەیییەکان، ئەرکێكى قورسیان کەوتە ئەستۆ.

ژنان لە بەرەی پێشەوەی خەبات بوون بۆ پەروەرده‌ی منداڵ و پاراستنی هاووڵاتیان و ڕێگرى له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تا و چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆش. دەستخۆشی لە پەرستار و پزیشک و کرێکار و کارمەندانی تەواوی دامەزراوە تەندروستی و پەروەردەیییەکانی کوردستان و سوپاسى ئه‌رك و ماندووبوونیان ده‌كه‌م.

قەیرانی ئابووری و دارایی كه‌ لێكه‌وته‌ى په‌تاى كۆڤید_19ن، لەگەڵ گرژییه‌ سیاسییه‌كان، دەستکەوتەکانی ژنان ده‌خه‌نه‌ مەترسییەوە، به‌ڵام ئافرەتانی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە لەگەڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندداره‌كانى حکوومەتی هەرێمى كوردستان کار ده‌که‌ین بۆ پاراستی دەستکەوتەکانیان و نه‌هێشتنى توندوتیژی و مسۆگه‌رکردنی دادوەریی کۆمەڵایەتی. له‌ هه‌ر شوێن و ئاستێكدا بێت، به‌ره‌نگارى گێچەڵ و دەستدرێژی بۆ سه‌ر ئافره‌تان ده‌بینه‌وه‌.

توندوتیژی، پرسی مافی مرۆڤ و هەموو کۆمەڵگەیە. پێویستە پیاوان ڕۆڵی كاراتر ببینن، بەشێکی گەورەی چارەسەر بن و ڕۆڵیان له‌ نەهێشتنی توندوتیژیدا هه‌بێت. كاتى کەرەنتینە و ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ پیاوان بووە مایەی هۆشیاری و بەخۆداچوونەوە کە ناوماڵ تەنها شوێنی حەسانەوە نییه‌، بەڵکوو شوێنی کار و هاوکاری و بەجێهێنانی ئەرکەکانیشمانە بەرامبەر دایک و خوشک و هاوژین و پەروەردەی منداڵەکانمان.

ئێمە لە سەرۆکایەتیی هەرێمى كوردستان هەماهەنگی و هاوکاری له‌گه‌ڵ حکوومەت دەکەین بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەر، هەروەها هانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەدەین کە بۆ ئه‌م پرسه‌ بە گوڕ و تینێکی زیاتره‌وه‌ پشتگیریی دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان بكه‌ن. ئافره‌تان دڵنیا دەکەینەوە کە هاوکاری و هەماهەنگیمان بۆ گه‌یشتن به‌ ئاکامی باشتر بەردەوام دەبێت.

هیوادارم چالاکی و کارەکان تەنها لەم شازدە ڕۆژه‌دا قەتیس نەمێنن، بەڵکوو هەمووان پێکەوە بە ژن و پیاوەوە ڕۆژانە کار بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی و بەدیهێنانی ئامانجەکانمان بۆ ئاشتی و یەکسانی و دادوەری، بكه‌ین.

هیوای سەرکەوتن و تەندروستی بۆ هەموو لایەک دەخوازم.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

٢٥/ ١١/ ٢٠٢٠

 




دوایین هەواڵەکان

ھەرێمی کوردستان بەشداری لە دیداری ئەبوزەبی بۆ وەبەرھێنان دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:39

ھەولێر -KDP.info- دەستەی گشتی وەبەرھێنان بەشداری لە سێزدەمین دیداری وەبەرھێنان لە ئەبوزەبی دەکات و سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنانیش دەڵێ، ھەرێمی کوردستان بۆ جاری یەکەمە بەشداری لە دیدارەکە دەکات.

 
ئەنجومەنی وەزیران: بەپێی یاسا بەرکارە فیدڕاڵییەکان، بەشی بەغدا لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:56

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 
مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 18:04:37

مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

 
راوێژکارێکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کاریگەری ھەبووە"

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 17:04:54

ھەولێر-KDP.info- دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کرانەوەیەک ھەیە لەنێوان ھەرێم و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێم و دەنگەکانی کورد لە کەرکووک و نەینەوا و خانەقین گۆڕانکاریان پەیداکردوە. 

 
"پێویستە بەغدا پارە بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێم تەرخان بکات"

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 16:04:24

ھەولێر -KDP.info-  بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، پشتگیری مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم دەکەین بۆ راسپاردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان بە مەبەستی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی ھەرێم و دەشڵێ، شەش ھەزار  سێ یەکەمی زانکۆ پەیمانگاکان ھەیە دانەمەزراون.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact