ڕۆژئاوای كوردستان-KDP.info- سەركردەیەكی ئەنەكەسە دەڵێت، هۆكاری وەستانی گفتۆگۆی كوردی - كوردی لە ڕۆژئاوای كوردستان لە نێوان ئەنەكەسە و پەیەنەكەدا، هەڵبژاردنەكانی ئەمەریكایە.
ئەنەكەسە و پەیەنەكە لە ژێر چاودێریی ئەمەریكا و بە دەستپێشخەریی مەزڵووم كۆبانی و پشتیوانیی نێچیرڤان بارزانی، بڕیاریان دا ڕێككەوتنی دهۆك لە نێوان ئەنەكەسە و پەیەدەدا، كە ئەوكات بە چاودێریی سەرۆك بارزانی كرا، بكەنە بنەما بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن لەسەر چارەنووسی ڕۆژئاوای كوردستان.
لەو بارەیەوە، سەركردەی ئەنەكەسە، شەلال گەدۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: "ئەنەكەسە و پەیەنەكە چاوەڕوانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكان بۆ دووبارە دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانیان، بۆیەش هەركات ئەمەریكا بڕیاری دا، دەست پێدەكەنەوە و ئەو دەنگۆیانەش ڕەت دەكەینەوە كە گوایە كێشە كەوتبێتە نێوان هەردوولا."
گەدۆ روونیشی كردەوە، ئەو ڕێككەوتنە قۆناغی باشی بڕیوە و هەردوو لاش پابەندی خاڵەكانن، هەر كاتێكیش وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا وادەكەی دیاری كرد، جا لەسەر هەر شێوازێك بێت، ئەنەكەسە و لایەنی بەرامبەریش ئامادەی گفتوگۆن.
كــاروان بــاعەدری