Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 01:08 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بنەماڵەی شیخ سەعیدی پیران بۆ KDP.info: سەرۆک بارزانی سەرۆکی هەموو گەلی کوردە
| KDP.info


ئامەد-KDP.info- لە چاوپێکەوتنێکی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا نەوەیەکی شێخ سەعیدی پیران دەڵێت، کورد گەلێکی کۆنە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا، لە مێژووەکەیشدا باجی گەورەی داوە، داگیرکەرانی کوردستانیش زۆر بێئینساف بوونە بەرامبەر گەلی کورد، هەمیشە ئینکاری گەلی کوردیان کردووە، کوردیش زۆر پەرتوبڵاو بوون، هەردەم پارچە پاڕچە بوون و هەموو پیرۆزییەکانیان لەنێو بردوون.

محەمەد قاسم فورات، نەوەی شێخ سەعیدی پیران، سیاسەتمەداری دیاری کورد دەڵێت: "کوردیش هەموو جارێک ڕووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە، دەبێ پەند لە مێژوو وەربگرن، ئێستا پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا پرسێکی گەورە و جیهانییە و جیهان دەیەوێت کورد لە ناوەندی بڕیارداندا بێت و خەڵکی کورد یەکگرتوو بن، چونکە ئەگەر خەڵکی کورد یەکگرتوو نەبن ئەو گەلە لە پرسە لۆکاڵییەکانیشدا ناتوانێت سەرکەوتوو بێت."

سەبارەت بە یەکێتیی کوردان گوتی: ''لەمەودا لەسەر ئاستی کوردان دەبێ یەکێتییەکی گەورە دابمەزرێت، ئەویش لەسەر ئاستی حقووقی و دادپەروەری بێت، بەپێی دنیای مۆدیرن مامەڵە بکات و دنیای تازە بۆ کوردان شتێکی باش بێت و ئێستا پرسی کورد پرسی جیهانە، جیهانیش لەوە باش گەیشتووە ئەگەر پرسی کورد چارە نەکرێت ئەوا ڕۆژهەڵاتی ناڤین ئارامی بە خۆیەوە نابینێت."

ئێستا لە جیهاندا کورد قەوارەیەکی سیاسی-دەستووریی هەیە، ئەویش هەرێمی کوردستانە، کورد لەو پێناوەدا خەباتی گەورەی کردووە بۆ ئەوەی ئەم قەوارە سیاسییە هەبێت و پاریزراو بێت، سەبارەت بەمەش فورات گوتی: ''ئێمە بە هەبوونی ئەو قەوارە سیاسییەی باشووری کوردستان هەیەتی سەربڵند و سەرفەرازین، ئەمەش بەرهەمی چەندین ساڵ خەباتی کوردانە، ئەمە بە ئاسانی نەهاتووەتە ئاراوە، کورد باج و خۆینی بۆ داوە تا هاتووەتە گۆڕێ، ئەوەی گرنگیشە پیویستە هەموو کورد پشتیوانیی ئەوم هەرێمە بکات بۆ ئەوەی بیپارێزین و لە دەستی نەدەین."

''ئێستا پرسی کورد لە جیهاندا پرسێکی ئاسان نییە، ئێستا ناوەندەکانی دنیا ڕوو لە هەرێم دەکەن و پرسی کورد لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن، دەبێ سەرکردەکانی کورد لەسەر ئاستی کوردایەتی بە دادپەروەرانە مامەڵە لەگەل کەیسی کوردان بکەن، هەموویان پێکەوە بن، پشتیوانی هەرێمی کوردستان بین، ئەگەر هەڵەیشیان هەبێت ئەوا هاوکارییان بکەین تا چارەسەری بکەن، ئەگەر باشیش بن هاوکارییان بکەین باشتری بکەن، هەرێمی کوردستان ڕووی سپیی کوردانە.'' محەمەد قاسم فورات وای گوت.

گوتیشی: "لەمەودوا دەبی کەیسی کورد بە عەدالەت و دیپلۆماسییەت بەرەو پێشەوە بەرین، چونکە کورد ئەزیەتی گەورەی دیوە لە ناعەدالەتی، دەبێ پرسی کوردایەتی بخەینە پێشەوەی حزبایەتی بۆ ئەوەی لە بەرگی لۆکاڵی دەرکەوین''

نەوەکەی شێخ سەعیدی پیران دەڵێت: "کورد بە هەبوونی سەرۆک بارزانی شاناز و سەربڵند و مەسروورن، سەرۆک بارزانی کەسایەتییەکی تایبەتە لەنێو کورد و کوردستاندا، هەموو لایەک ڕێزی گەورەی لێ دەگرن و کوردستان لە دەستی ئەواندا لە ئاسایش و ئەمانەتدایە. سەرۆک بارزانی باش لە مافی کورد تێ دەگات، زیاتر لە نیو سەدەیە لەنێو سیاسەت و جووڵانەوەی سیاسیی کورد و دنیادایە، ئەو باش دنیا دەناسێت و دنیاش باش ئەو دەناسێت. پێویستە سەرۆک بارزانی سەرۆکایەتیی هەموو کوردستان بکات، کورد چیتر سەرۆک بارزانی بە سەرۆکی پارتی قبووڵ ناکەن، بگرە سەرۆکی تەواوی کوردانە، پێویستە گەلی کورد پشتیوانی هەنگاوەکانی سەرۆک بارزانی بێت، دەبێ کورد قیمەتی سەرۆک بارزانی بزانن، ئەو دەتوانێت لە جیهاندا نوێنەراتیی تەواوی گەلی کورد بکات."

 

هەڤپەیڤینی: کــاروان بــاعەدری


 




دوایین هەواڵەکان

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 
"بابەتی لادانی سفرەکانی سەر دیناری عێراق کاتی زۆری پێویستە"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:37

بەغدا -KDP.info-  ئەندامێکی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لادانی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی ھەنگاوێکی باشە و کاریگەری زۆر دەبێت لەسەر دراوی عێراقی، بەڵام بابەتێکی ئاسانیش نییە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact