هەولێر-KDP.info- بۆ كۆچی دوایى كاكه مهم بۆتانی سەرۆکی یەکێتیی نوسەرانی کورد، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاڕاستەی که‌سوکار و هاوڕێ و دۆستانی و ئەدیب و نووسەرانی کوردستان كرد، كه ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
پرسه‌نامه‌یه‌ک له سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دواییی نووسەر و ئەدیبی ناسراو، سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد کاکە مەم بۆتانیم بیست.
پرسه و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەیان و که‌سوکار و هاوڕێ و دۆستانی و لە ئەدیب و نووسەرانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.
لە خوای مەزن داواکارم خوالێخۆشبوو بخاتە بەر به‌زه‌یی و میهرەبانیی خۆی و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
٢٠٢٠/١٠/٢٥