د.محمد خدر مولود
پردێ سحێلا، ئه‌و دوو ناوه‌ن له بۆته‌ی یه‌ك ناونیشانن، له رۆژی مێژووی 20 ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 دا، چیرۆكی تۆڵه و سه‌ركه‌وتنی مه‌زنن به‌سه‌ر داگیركاری و وێرانكردنی توزخورماتوو و كه‌ركوك، له‌هه‌مانكاتدا (پردێ سحێلا)، هه‌مان ناونیشانن، داستانی مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد و گه‌لی كوردستانن له به‌رامبه‌ر هێرشی تۆكمه و مه‌حكه‌م و گه‌له‌كۆمه‌كی پلان و نه‌خشه بۆدارێژراوی ناوچه‌كه، به‌ڕه‌هه‌ندی هه‌رێمایه‌تی و جیهانییه‌وه.
كه له باگڕاوه‌ندی رووداوه‌كه وورده‌بینه‌وه له دیدی مێژوو و مانۆر و رێككه‌وتنی سیاسیانه‌ی ژێراوژێرهوه سه‌یری ده‌كه‌ین ئه‌وجا له مه‌ترسی و مه‌زنێتی پلان و نه‌خشه و گهلهكۆمهكییهكه باشتر تێده‌گه‌ین و ئه‌و كه‌ین و به‌ینه‌ی له‌و دیووی هێرشه‌كانی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی و به‌شداری كارای مه‌یدانی سوپای پاسداران و حزب لله‌ی لبنانی خۆیان دال و مه‌دلوولن، مانا و واتای قوڵی هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كان ده‌سه‌لمێنن.
له‌كاتێكدا ئه‌نقه‌ره بێده‌نگی به‌مانای رازی بوونی هه‌ڵبژاردبوو، به‌ریتانیا و ئه‌مریكاش له رێگای بالیۆزهكانییهوه دۆگڵاس سلێمان و فرانك بیكه‌ر وه‌ك دوو پیره گورگه‌كه‌ی به‌غدا بادانه‌وه‌یان له هه‌ڵوێست و به‌ڵێندا به‌رامبه‌ر به گه‌لی كوردستان و سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌روه‌ك هه‌ڵوێستی مامۆستاكه‌یان بریت مه‌كگۆرك نیشان دا.
له‌م نێوه‌نده‌دا باشتر له مانا‌و واتای قوڵ و ڕه‌هه‌نده‌كانی سه‌ركه‌وتنی راستییه‌كان و هێز و توانای له بن نه‌هاتووی به‌رخودان و خۆنهچهماندنهوهی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی، نه‌ته‌وه‌یێك تێده‌گه‌ین كاتێ سه‌رۆك بارزانی به‌م ده‌سته‌واژه‌یه:
(ئه‌مڕۆ وه‌كو دوێنێ نییه، سبه‌ینێش وه‌ك دوێنێ نابێ) گوزارشت له دوو قۆناغی گرنگی سیاسیی و مێژوویی و سه‌ربازی ده‌كات. ئه‌و دوو قۆناغه‌ش پۆست 16ی ئۆكتۆبه‌ر و پۆست 20ی ئۆكتۆبه‌ره.
20ی ئۆكتۆبه‌ری پردێ - سحێلا چیرۆكی تۆڵه و سه‌ركه‌تنی مه‌زنن به‌سه‌ر داگیركاری تووزخورماتوو و كه‌ركووك و ئه‌وه ده‌سه‌ڵمێنێ وئ هوهمان پێ ده‌ڵێ :-
(كل شی الا كركوك) وه‌ڵامه بۆ دوێنێی 16ی ئۆكتۆبه‌ری به‌غدای عه‌بادی و شكاندنی ته‌لیسمی گه‌له‌كۆمه‌كی (به‌غدا، تاران، ئه‌نقه‌ره، لەندەن، واشنتۆن) كه مه‌رامیان دوای كه‌ركوك، داگیركردنی هه‌ولێر و سه‌ری بڵند و زاخۆ و پیشخابوور بوو، كه له پردێ و سحێلا سه‌ریان دا له به‌ردی ئه‌لحه‌دی پێشمه‌رگه‌ی داعش به‌زێن ئا لێره‌دایه پردێ سحێلا ده‌بنه‌وه به داستانی مانه‌وه‌و به‌هێزبوون، داستانی مانه‌وه‌و سارێژكردنی برینی كه‌لێن و لێكترازانه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری كه‌ركوك، ئا ڵێره‌دایه (پردێ سحێلا) ده‌بێته مانای دره‌وشاوه‌ی نێوهدێری دووه‌می ده‌سته‌واژه سیاسییه مه‌زنه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی (سبه‌ینێش وه‌ك دوێنێ نابێ).
به‌رێزان بالیۆزان دۆگڵاس سلێمان، فرانك بیكه‌ر، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وسا، گه‌ر یاده‌وه‌ریتان هاریكار بێت، ده‌بێ بێته‌وه بیرتان ..؟ ئه‌وێ رۆژێی نێو ژووری سه‌ربازی - غورفه‌ی عهمەلیاتی سه‌ربازی سه‌رۆك بارزانی هه‌ر له سحێلا چه‌ند مانگێ به‌ر له ریفراندۆمه مه‌زنه‌كه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان شرۆڤه‌ی (نه‌خشه رێگا)ی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعشدا بۆ بریت مه‌كگۆرك و یانی كۆڤیچی نماینده‌ی ئه‌وسای یۆنامی له عێراق نه‌ده‌كرد ..؟ و ئایندهی كوردستانی دوای 100 ساڵی نه‌خشه‌ی سایكس - پیكۆ و كوردستانی دوای نه‌مانی داعش و مه‌ترسی پێشێلی به‌رده‌وامی به‌غدای بۆ بابه‌ته گرنگه‌كانی نێو ده‌ستووری عێراقی سه‌رده‌می پۆڵ بریمه‌ر له به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردستانی بۆ روون نه‌ده‌كردنه‌وه.. ؟
وا پێده‌چێ ئه‌وێ رۆژێ ئه‌وان كه‌له ڕه‌ق بووبن و بۆ هه‌ر مه‌به‌ست و مهرامێ بووبێ نهیادهویست مانا‌و ئاماژه‌كانی بارزانی وه‌ربگرن و تێبگه‌ن تا پێ بگه‌ن.
ئه‌وان پێ نه‌گه‌یشتن، چونكه تێنه‌گه‌یشتن، بۆیه به‌ر له ئێوه، بنه و بارگه و بزگووڕی خۆیان پێچایه‌وه.
ئه‌وان بریت مه‌كگۆرك، یانی كۆڤیچ، دواتر ئێوه دوگڵاس سلێمان، فرانك بیكه‌ر، حه‌یده‌ری عه‌بادی له دوای 20ی ئۆكتۆبه‌ر، داستان و چیرۆكی راسته‌قینه و كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی مه‌زنی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی پردێ- سحێلا، نه‌وه‌ك كاره‌كته‌ری سیناریۆی فلیمی ئینیمهیشنی به‌رهه‌مداری هۆلیودهكانی ئێوه، ئێوه جگه له یاده‌وه‌ری تاڵ و بێوه‌فایی، چیتر به بنه‌وبارگه و بزگووڕی بهجێماوتانهوه دیاره، تا بگوترێ ئۆغرتان خێر...؟
به‌رێزان دوگڵاس سلێمان، فرانك بیكه‌ر..
ئێوه باشتر ئاگادارن، رووسه‌كان و هاوپه‌یمانانی به‌ره‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهانیه، رۆژی یا جه‌ژنی سه‌ركه‌وتنی День Победы رۆژی سه‌ركه‌وتنیان، ( دێن پهبێده- رۆژی سه‌ركه‌وتن)یانه. لێره‌ش له كوردستان دێن پهپێده - جه‌ژن و رۆژی سه‌ركه‌وتنی كوردستان، رۆژی 20ی ئۆكتۆبه‌ره.
دوای سێ ساڵ له سه‌ركه‌وتنی مه‌زنمان له پردێ سحێلا، ئێستایش ده‌ڵێین: ئه‌مرۆ هه‌ر دوێنێ نییه و سبه‌ینێمان باشتر و ئاینده‌شمان باشترین و به‌هێزترینه.