هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە عەبدولخالیق بابیری ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد، بۆ کۆچی دوایی باوکییەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/10/21 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە عەبدولخالیق بابیری ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد، بۆ کۆچی دوایی باوکییەوە.
سەرۆکی حکوومەت پرسە و هاوخەمی خۆی لەگەڵ بنەماڵەکەیان دەربڕی و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.