Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 02:22 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەندازەی پاركەكان: ھەنگاوێكی دیكە ھەولێر دەبەینە پێشەوە.. 60 ھەزار نەمام دەچێنین
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- چەند رۆژێكە ھەڵمەتێكی بەرفراوانی چاندنی نەمام لە ھەولێر دەستی پێكردووە، بەڕێوەبەری ئەندازەی پاركەكانیش دەڵێ، لە ھەڵمەتی ئێستادا ٦٠ ھەزار نەمام دەچێنین.

ئەندازیار رێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی پاركەكانی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "پێش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ھەڵمەتێكی نەمامچاندن لە ھەولێر بەڕێوە چووە و تێیدا ٤٠ ھەزار نەمام  چێندراون، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەشەوە ھەڵمەتێكی دیكەی چاندنی نەمام لە شاری ھەولێر دەستی پێكردووە و بڕیارە ٦٠ ھەزار نەمامی دیكە بچێنین، بەوەش ھەولێر لە ڕووی سەوزاییەوە ھەنگاوێكی دیكە دەچێتە پێشەوە".

بەڕێوەبەری ئەندازەی پاركەكان گوتیشی: "نەمامەكان لە چەندین جور پێك ھاتوون و لە ھەر شوێنێك پێویستی بە چاندنی نەمام بێت، ئەوە لە بەرچاو دەگیرێت، بە تایبەتی شوێنە گشتییەكان و ئەو شوێنانەی بۆ پارك تەرخان كراون".

لەبارەی ئەو زەویانەی بۆ پاركەكان تەرخان كراوە و ھێشتا سەوز نەكراون، رێبین جەختی كردەوە: "ژمارەیەكی بەرچاوی زەوی ھەیە لەنێو گەڕەكەكانی ھەولێر بە تایبەتی گەڕەكە نوێیەكان، كە زۆربەی خزمەتگوزارییەكانیان بۆ دابین كراوە، بەڵام بە ھۆی قەیرانی داراییەوە ئێمە نەمانتوانی زەویی پارك و باخچە بەكار بێنین، ئێستاش پلانمان ھەیە بكرێنە غابات و داریان تێدا بچێندرێن".

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنچشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact