هەولێر-KDP.info- بە سەرپەرشتی مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە و چەند پرسێك تاوتوێ دەكات.
ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەرپەرشتی مەسروور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 42ی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەدەچێت.
بە گوێرەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە كۆبوونەوەكەدا ئەم پرسانە تاوتوێ دەكرێن:..
پرۆژەی خزمەت.
گرفت و چارەسەری بابەتی كڕینەوەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان لە لایەن حكوومەتی فیدراڵییەوە بۆ ساڵی 2020.
بابەتی لێخۆشبوونی گومركی بۆ هەندێک لە ئامێر و مادە سەرەتاییەكانی پڕۆژە كشتوكاڵییەكان و ئاسانكاری بۆ جووتیاران.