Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 19 APR 2024 05:44 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سه‌رۆكی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوك-گەرمیان له‌ سێیەمین ساڵیادی ڕیفراندۆم په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- دکتۆر کەمال کەرکوکی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکوك-گەرمیان، لە سێیەمین ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستاندا  په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قى په‌یامه‌كه‌:

٢٥ی ٩ی ٢٠١٧، ڕۆژێکی لەبیرنەکراو و پرشنگدارە لە میژووی گەلی كوردستان و بۆ ھەمیشە بە بەرزی لە ئاسمانی كوردستاندا تا هەتا هەتا دەدرەوشێتەوە و ئەو ڕۆژەش دێت کە گەلی كوردستان لە سایەی بڕیاری گەل لە ( ٢٥-٩-٢٠١٧ ) بۆ سەربەخۆیی كە دای، بۆ ھەمیشە وەکو گەلانی دیکەی ئازادی جیھان سەربەرز و سەربەخۆ لەسەر خاکی خۆی فەرمانڕەوایی خۆی دەکات.

سێ ئەستێرەی پرشنگداری درەوشاوەی ئاسمانی کوردستان (سەرۆك و پێشمەرگەی کوردستان کاك مسعود بارزانی و ریفراندۆم لە ٢٥-٩-٢٠١٧ و گەلی سەربەرزی کورد و کوردستان) ئەو سەروەرییانە ڕووداوی درەوشاوەی لە بیرنەکراوی مێژوویی گەلی کوردستانن، ڕێزدار سەرۆك بارزانی بوو زۆر بە دڵسۆزی ھەوڵی دا ڕیفراندوم ئەنجام بدرێت تاکو گەلی کوردستان لە کەشوھەوایەکی ئازاددا خۆیان بڕیار بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان بدەن و بزاندرێ گەلی کوردستان سەربەخۆیی دەوێت. گەلی کوردستانی سەربەرزیش بوو ھەڵۆ ئاسا بەشداریی ڕیفراندومیان کرد و بەڕێژەی (٩٢،٧٣٪‏) دەنگی بەشداربووان وتیان بەڵێ سەربەخۆییمان دەوێت.

سێ ساڵ پێش ئێستا، لە ڕۆژیكی وەکو ئەمڕۆ لە كوردستانی باشوور لەنێو دژایەتی و لایەنگیریی، یاسایی و نایاسایی، باوەڕبەخۆیی و ناباوەڕی، نیشتمانپەروەری ونیشتمانفرۆشی، بە ھیمەت و ئیرادەی پۆڵایینی دڵسۆزانی گەلی کوردستان و بیرپاکی و دووربینی و دڵسۆزیی ڕێزدار کاك (مسعود بارزانی) پرۆسەی رێفراندۆمی باشووری كوردستان، بە ئاشتی و ئارامی و سەرکەوتوویی لە کوردستانی باشوور، بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان و بە کەرکووکی دڵی کوردستانیشەوە بە ڕێژەی (٩٢،٧٣٪‏) بە دەنگی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی سەرکەوتنی بەدەست ھێنا. لە یادمانە خیانەتکارانی خیانەتی شانزەی ئوکتۆبەر بوونە هۆی ئەوەی کارەساتی دووز و کەرکووك و خانەقین و گشت ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ڕوو بدات و گشت هەرێمی کوردستان بکەوێتە بەر هەڕەشەی داگیرکاری و بوونە هۆی ئەوەی ئاستەنگ بخەنە پێش هەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی بەرهەمی دەنگ و خواستی گەل بەشێوەیەکی سروشتی و دواخستنی. بە دڵنیایی خیانەتی (١٦- ئوکتۆبەر) نەبوایە هیچ شەڕ و پێکدادان ڕووی نەدەدا و هەر هەوڵێکی دژ بە خواستی گەل هەبوایە زۆر بە ئاسانی پووچەڵ دەکرایەوە، لەگەڵ هەموو ئەو ڕووداوانەش، ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان بەڕێگایەکی یاسایی و ئاشتی، رووداوێكی زیندووە لە شەقامی كوردی و لە ناخ و هزری تاكی كورد وکوردستانییانی دڵسۆز ماوە، لە مێشكی دوژمنانی كورد و کوردستانیانیشدا ماوه.

سێیەمین ساڵیادی سەرکەوتنی ڕیفراندۆمی گەلی کورد و کوردستان لەگەلی کوردستان پیرۆز بێت.

سێیەمین ساڵیادی سەرکەوتنی ڕیفراندۆمی گەلی کوردستان لە شەھیدان و شەھیدانی ئەنفالکراوی سەربەرزی کورد و کوردستان بیرۆز بێت.

سێیەمین ساڵیادی سەرکەوتنی ڕیفراندمی گەلی کوردستان لە پێشمەرگە قارەمانەکان پیرۆز بێت.

سێیەمین ساڵیادی ڕیفراندۆمی کوردستان لە  پێشمەرگە و سەربەرز کاك مسعود بارزانی پیرۆز بێت.

 

دکتۆر کەمال کەرکوکی

سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی

کەرکوك-گەرمیان

٢٥ی ٩ی ٢٠٢٠

 




دوایین هەواڵەکان

شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:21

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژێ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و دادوەر عامر موسا محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact