هه‌ولێر-KDP.info- بە‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر ڕایگەیاند، مانگی داهاتوو لەسه‌ر ڕووبه‌ری 4000 دۆنم ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازی له شاری هه‌ولێر مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی پێ ده‌درێت.
سامان عاره‌ب به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "وه‌ك وڵاتانی جیهان له هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ست كراوه به دامه‌زراندنی ناوچه‌ی پیشه‌سازی كه ته‌واوی ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ی دراون به كارگه و ئه‌و پرۆژانه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ به‌رهه‌مهێنانی بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كان و خوارده‌مه‌نی له یه‌ك ناوچه‌ی پیشه‌سازی جێگایان ده‌كرێته‌وه كه به هه‌زاران هه‌لیكار ده‌ڕخسێنێت."
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "له مانگی داهاتوو به‌ردی بناغه‌ی ناوچه‌ی پیشه‌سازیی هه‌ولێر داده‌نرێت كه ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ولێر و خه‌بات كه پێشتریش له ماسته‌رپلانی شاری هه‌ولێر جێگای بۆ كرابووەوە و باشیی شوێنه‌كه‌ش له‌وه‌دایه كه له ئاو نزیكه و بۆنیشی بەسه‌ر هه‌ولێردا نایه‌ت."
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان كه وه‌ك كارگه‌ی پیشه‌سازی مۆڵه‌تی پێ ده‌درێت، ده‌بێت له‌و ناوچه‌یه دروست بكرێت، پڕۆژه‌كه‌ش له‌لایه‌ن په‌ره‌پێده‌رێكه‌وه دروست ده‌كرێت و دیزاینی بۆ ده‌كرێـت."
گوتیشی: "پرۆژه‌كه جگه له ڕه‌خساندنی سه‌دان هه‌لیكار سوودی گشتیشی ده‌بێت وه‌ك بابه‌تی به‌رهه‌مهێنانی خۆراك و پاراستنی ئاسایشی خۆراك."
هێدی كاكه‌یی