هەولێر-KDP.info- ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌دواداچوون بۆ پرسی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن داعشه‌وه له‌دژی پێشمه‌رگه ده‌كات و به‌پێی ڕاپۆرتێكی سه‌ربازیی هێزی پێشمه‌رگه، سه‌رچاوه‌ی چه‌كی کیمیاییی داعش له مووسڵ ئاشكرا ده‌كرێت و باس له دواین لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و بارەیە‌وه ده‌كرێت.
KDP.info سه‌رچاوه‌ی چه‌كی کیمیایی ده‌دۆزێته‌وه
ساڵی 2015 و 2016 و 2017 داعش چه‌ند جارێك چه‌كی کیمیاییی له‌دژی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌كار هێنا و له ده‌رئه‌نجامی به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كه چه‌ندین پێشمه‌رگه بریندار بوون و له‌و بارەیە‌شه‌وه هێزی هاوپه‌یمانان لێژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌یان پێك هێنا بۆ ڕاستی و دروستیی ئه‌و پرسه، دوای چه‌ندین ساڵ، ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌یسی ئه‌و چه‌كه ده‌ورووژێنێت، چونكه له‌گه‌ڵ ته‌قاندنه‌وه‌ی كۆگای چه‌كی ڕێكخراوه تیرۆریستیه‌كان له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه لەسه‌ر ئاستی عێراق و سووریا و وڵاتانی عه‌ره‌بی، گرنگه بزانرێت دوای نه‌مانی داعش هیچ كۆگایه‌كی چه‌كی کیمیایی، یان فسفۆری ماوه كه مه‌ترسیی هه‌بێت له‌سه‌ر ناوچه‌كه، یان داعش بیه‌وێت دووباره‌ی په‌نای بۆ بباته‌وه، چونكه له‌و هێرشانه‌ی داعش بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه به‌شێكی ئه‌و چه‌كانه له ڕێگای چه‌كی قورسه‌وه به‌كار هێنراون و به‌شێكی به فڕۆکە‌ی بێفڕۆکە‌وان وه‌شێنراون، ئه‌وه‌ی جێگای پرسیاره كه ئه‌و چه‌كه چۆن دروست كراوە؟ فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه ده‌ڵێن: "شاره‌زایانی سه‌ربازیی پێشووی سوپای عێراق هۆكار بوون بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كه، چونكه ڕاهێنانیان له‌سه‌ر كرابوو و دواتر چوونه ناو داعشه‌وه و په‌نایان بۆ برد".
دوای چه‌ندساڵ ئه‌و كه‌یسه، عه‌قید ڕوكن ئه‌موال ئه‌بووبه‌كر عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی کیمیایی له وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه، بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی گوتی: "داعش مادده‌ی كلۆری به‌كار هێنا له‌دژی پێشمه‌رگه و ئه‌و گازه ژه‌هراویه و كاریگه‌ری ده‌كات له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی هه‌ناسه، ئه‌و گازه زۆر به‌كار هات له‌دژی پێشمه‌رگه و لەچوار میحوه‌ر به‌كار هات. بۆ یه‌كه‌م جاره باس ده‌كه‌م، داعش گازی خه‌رده‌لیشی له‌دژی پێشمه‌رگه به‌كار هێنا له میحوه‌ری شه‌ش خه‌ڵكمان هه‌یه به‌ركه‌وتووه به‌و گازه ژه‌هراویه، ئاسه‌واریشی ماوه و ئه‌وكات سوپای عێراقمان ئاگادار كرده‌وه و تیمیان بۆ ناردین بۆ ئه‌و حاڵه‌ته، عێراقیش ددانی به‌وه‌دا نا كه گازی خه‌رده‌ل به‌كار هاتووه، دواتر هاوپه‌یمانانمان ئاگادار كرده‌وه، ئه‌ڵمانیا و ئه‌مه‌ریكا كه زۆر كاریگه‌ر بوون له‌گه‌ڵماندا و هه‌ڵوێستیان هه‌بوو، ئه‌وانیش پشكینینیان كرد، ده‌ركه‌وت گازی خه‌رده‌ل له‌دژی پێشمه‌رگه به‌كار هاتووە، دواتر ڕاپۆرتێكمان بۆ هات له ده‌زگای هه‌واڵگریه‌وه كه ئه‌م گازه سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌وه بوو كه داعش چوونه ناو زانكۆ مووسڵه‌وه له‌وێ به‌شی كیمیاییی تێدایه، هه‌ندێك مامۆستای به‌توانا شتی وایان دروست كردبوو، بۆیه به هێزی چه‌ك و به فشار ئه‌و چه‌كه‌یان په‌ره پێ دابوو و له‌وێشه‌وه كردبوویانه سه‌رچاوه‌ی به‌كارهێنانی کیمیایی".
ئه‌و چه‌كه چۆن له پێشمه‌رگه درا؟
به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كه له‌دژی پێشمه‌رگه به شێوه‌ی جیاواز بووه، به‌شێكی به ته‌قینه‌وه و به‌شێكی به مووشه‌ك و به‌شێكی به فڕۆكه‌ی بێفڕۆکە‌وان، ئامانج له هێرشه‌كان ئه‌وه بوو كه پێشمه‌رگه بترسێت و میحوه‌ره‌كان چۆڵ بكات، به‌شێكی دیكه‌ش ئامانج لێوه‌ی كۆمه‌ڵكوژی بووه، عه‌قید ڕوكن ئه‌موال ئه‌بووبه‌كر عه‌بدوڵڵا ده‌شڵێت: "به‌شێكیان ده‌خستنه ناو هاوه‌نی دوورهاوێژه‌وه و له پێشمه‌رگه ده‌دران و سوپای عێراقیش له سامه‌را و تكریت و سه‌عدیه له‌دژی ئه‌وانیش ئه‌و چه‌كه به‌كار هێنراوه، پیش ئێمه ئه‌م چه‌كه له‌دژی سوپای عێراق به‌كار هێنرا و له كارگه‌ی بچووك بچووك دروستیان ده‌كرد و له شوێنی جیاوازه‌وه دروستیان ده‌كرد به‌ڵام چه‌كه‌كه مه‌ترسیدار بوو و كوشنده بوو و له كاتی نه‌مانی داعش له باشیك چه‌ند كۆگایه‌كی چه‌كیان ته‌قێنرایه‌وه به چاودێریی هاوپه‌یمانان، بۆیه ڕه‌نگه ئاسه‌واریان نه‌مابێت، و له‌م كه‌یسه سوپای عێراق و ئه‌ڵمانیانمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ئیجرائات بكه‌ن."
كه‌یسه‌كه له په‌رله‌مان چۆنه؟
كاتی خۆی لێژنه‌ی یاسایی‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌دواداچوونی كرد له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه، به‌ڵام به‌هۆی گرفتی سیاسی و دۆخی كوردستانه‌وه نازانرێت كاری ئه‌و لێژنه‌یەی له په‌رله‌مان پێك هێنرا بۆ ئه‌و كه‌یسه گه‌یشته كوێ؟ و له ڕووی قانوونیه‌وه چۆن په‌رله‌مان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌یسه ده‌كات؟ ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت كۆمپانیایه‌ك چه‌كی دابێته داعش، چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت؟ خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی تێوه گلابن له‌و كه‌یه‌سه چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، ڕیڤینگ هرووری، سه‌رۆكی لێژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "داعش چه‌كی كۆمه‌ڵكوژی له‌دژی پێشمه‌رگه به‌كار هێنا، ئێمه له تلسقۆف بووین، ئه‌وكاته به‌كاری هێنا مادده‌ی کیمیایی ده‌خرایه ناو چه‌كه‌كانیان و پێشمه‌رگه به‌ركه‌وته‌ی ئه‌و چه‌كه‌ی هه‌بوو و گرفته‌كه ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه بكرێت ئه‌و چه‌كه چۆن گه‌یشته ده‌ست داعش و سه‌رچاوه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه یان نا، چونكه داعش له ڕه‌ققه‌ش ئه‌وه هێزه‌ی هه‌بووه، واته له سنووری سووریا و عێراقیش جووڵه‌یان هه‌بووه و ئه‌م چه‌كانەیان به‌كار هێناوه، بۆیه گرنگه ئێستاش پێشمه‌رگه و هێزی هاوپه‌یمانان و سوپای عێراقیش كێوماڵ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌م چه‌كه له مووسڵ و ده‌وروبه‌ر ماوه، یان نا؟ باوه‌ڕ ناكه‌م عێراق به‌دواداچوونی كردبێت بۆ حه‌شارگه‌ی چه‌كی کیمیاییی داعش، باوه‌ڕ ناكه‌م عێراق ئه‌وه‌ی كردبێت، چونكه زه‌روورییه ئه‌مه بكرێت، ئێمه ئاگادارین به‌م دواییانه داعش چه‌كی قورسی به‌كار هێنا و كارگه‌ری به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی کیمیایی و ڕۆكێتیان له مووسڵ هه‌بوو".
گوتیشی: "هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر ئاستی سه‌ربازی نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن، بگه‌نه ڕێككه‌وتن زه‌رووره بیدۆزنه‌وه و بزانن ئه‌و چه‌كانه له‌و سنووره ماون، یان نا، چونكه مه‌ترسی ده‌كرێت داعش دووباره خۆی چالاك بكاته‌وه و ده‌ست بۆ شتی دیكه‌ش ببات، گرنگیشه ڕاهێنانی چه‌كی کیمیایی و خۆپاراستنی چه‌ك به هێزی پێشمه‌رگه بكرێت، ئه‌وكاته‌ی داعش ئه‌و چه‌كه‌ی به‌كار هێنا، پێشمه‌رگه زانیاریی نه‌بوو، ده‌یانگوت په‌ڕۆ ته‌ڕ بكه‌ن و بیپێچن له سه‌رتان، له هه‌شتاكانیش ئه‌و ڕێنماییه‌مان ده‌دایه پێشمه‌رگه، ئێسته گرنگه زانیاریی نوێ و ته‌كنه‌لۆژیای نوێ له‌و بارەیە‌وه به پێشمه‌رگه بدرێت".
مه‌ترسیی مانه‌وه‌ی كارگه‌ی چه‌كی کیمیایی
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه کە به ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دراوه چه‌ند كه‌سێكی سه‌ربازی و شاره‌زای سه‌ربازی له‌ناو سوپای عێراق له‌سه‌ر جۆری به‌كارهێنانی چه‌كی کیمیایی ڕاهێنانیان به‌داعش كردووه و به‌شێكیان له ڕێگای گیراوه‌ی مادده‌ی كلیۆر ئه‌و چه‌كه‌یان له‌دژی پێشمه‌رگه به‌كار هێناوه، بۆیه مه‌ترسی ده‌كرێت دووباره ئه‌و چه‌كانه به‌كار بهێنرێنه‌وه؟ یان ئه‌و دۆسیەیە كۆتاییی هاتووه، د. ئاراس حه‌سۆ میرخان، به‌رپرسی پێشووی میحوه‌ری مه‌خمووری هێزی پێشمه‌رگه و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی، بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئه‌و كاته‌ی له مه‌خموور دوو جار ئه‌و چه‌كه به‌كار هێنرا و داعش ئه‌و هێزه‌ی نییه دووباره به‌كاری بهێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م چه‌كانه له كارگه‌ی ناوخۆی مووسڵ بەرهەم ده‌هات، هه‌ركاتێك داعش به‌هێز ببێته‌وه به‌كاری ده‌هێنێنێته‌وه و كارگه‌كان زۆر مه‌ترسیدارن، چونكه خۆیان ڕاهێنانیان له‌سه‌ر كردبوو و ئه‌م كه‌یسه برایه به‌غدا و له‌وێش كاری له‌سه‌ر كرا، به‌ڵام داعش چونكه تیرۆریستییه، هیچی له‌سه‌ر ناكرێت".
رایشیگه‌یاند: "گومانمان هه‌یه لەوەی کە ئەو كارگانه هه‌ر مابن و گرنگه كێوماڵ بكرێت و تیمێك پێک بهێنرێت کە زانیاری بخه‌نه ڕوو، ئه‌مانه چۆن دروست كران، مه‌ترسی ده‌كرێت به‌كار بهێنرێته‌وه، كێ مه‌واده‌كه‌ی پێ دابوون، ئه‌مانه گرنگن و كاتی خۆی تیمی فه‌ره‌نسی ئه‌ڵمانی هات له‌و بارەیە‌وه قسه‌مان كرد و حاڵه‌تێكیان هه‌بوو زۆر مه‌ترسیدار بوو، له‌دژی پێشمه‌رگه له ڕێگای مووشه‌كه‌وه به‌كاریان ده‌هێنان".
ڕاپۆرتی شیكاری و به‌دواداچوون: كارزان سه‌باح هه‌روامی