Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 23 APR 2024 09:30 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

په‌یامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ یادى كاره‌ساتى شه‌نگال
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لە شەشەمین ساڵیادی كۆمەڵكوژی ئێزدییەكان لە شنگال و دەوروبەری، پەیامێكی بڵاوكردەوە و تێیدا رایدەگەیەنێت، له‌م یاده‌دا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى بۆ دابینكردنى سه‌قامگیرى و گێڕانه‌وه‌ى ئارامى و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شه‌نگال و كردنى به‌ پارێزگا به‌رده‌وام ده‌بێت.

دەقی پەیامەكەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان: 

ئه‌مڕۆ به‌ ئازارێكى قووڵه‌وه‌ یادى شه‌ش ساڵه‌ى جینۆسایدى ئێزدییان و كاره‌ساتى شه‌نگال ده‌كه‌ینه‌وه‌. به‌ ڕێز و شكۆوه‌ هه‌موو ئه‌و خوشك و برا ئێزدییانه‌مان به‌بیر ده‌هێنینه‌وه‌ كه‌ بوونه‌ قوربانیى تاوانكارییه‌كى بێهاوتاى تیرۆرستانى ‌داعش. هیچ كه‌سێك بڕواى نه‌ده‌كرد له‌ سه‌ده‌ى بیست و یه‌كدا مرۆڤایه‌تى جارێكى دى مه‌رگه‌ساتێكى وا ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ هه‌موو جیهان شۆك ده‌كات. سڵاو و دروود بۆ گیانى پاكى قوربانیى كاره‌ساتى شه‌نگال و ته‌واوى خوشك برایانى ئێزدى.

له‌ كاتێكدا ئه‌م یاده‌ به‌ئازاره‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌داخه‌وه‌ هێشتا برینى خوشك و برایانى ئێزدیمان خوێنى لێ ده‌چۆڕیت و به‌ هه‌زارانیان له‌ كه‌مپه‌كانى ئاواره‌ییدا ده‌گوزه‌رێنن. شه‌نگال و ناوچه‌كانى دیكه‌ى ئێزدییان هێشتا ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه‌ و زه‌مینه‌یه‌كى له‌بارى گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌قامگیرى و گێڕانه‌وه‌ى ژیانیان تێدا نییه‌. شه‌نگال كراوه‌ته‌ مۆڵگه‌ى چه‌كدارانى نایاسایى كه‌ بێباكانه‌ له‌سه‌ر برین و خه‌مى ئێزدییان خه‌ریكى به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌جێندا و به‌رنامه‌ى سیاسیانن.

له‌م یاده‌دا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى بۆ دابینكردنى سه‌قامگیرى و گێڕانه‌وه‌ى ئارامى و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شه‌نگال و كردنى به‌ پارێزگا به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق و ئیداره‌ى پارێزگاى مووسڵ هه‌موو هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌ك ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تیش كار ده‌كات تا به‌ هاوكاریى یووئێن و یوونیتاد ئه‌و تاوانه‌ به‌ جینۆساید ده‌ناسرێت و تاوانكاران ده‌درێنه‌ دادگا و قوربانییان قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌.

خوشك و برایانى ئێزدى به‌ هه‌زاران ساڵ له‌سه‌ر زێدى خۆیان بڕوا و ئایینى خۆیان پاراستووه‌ و هه‌میشه‌ هۆكارێكى گرنگ و كاراى كولتوورى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى بوون و بۆ هه‌میشه‌ هه‌روا ده‌مێننه‌وه‌. له‌م یاده‌دا جه‌خت له‌ قووڵكردنه‌وه‌ى ئه‌و كولتووره‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ و هه‌موو پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌یییه‌كان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ كوردستان به‌ لانكه‌ى ئارام و پارێزراوى هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه، هه‌روه‌ها به‌ڵێنیش بۆ كه‌سوكارى ڕفێنراوان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ گه‌ڕان و ڕزگاركردنیان و هه‌وڵدان بۆ زانینى چاره‌نووسیان به‌رده‌وام ده‌بین.

سڵاو له‌ گیانى پاكى ئه‌و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانانه‌ى به‌ سه‌رپه‌رشتیى ڕاسته‌وخۆى جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى، شه‌نگالیان ڕزگار كرد و له‌وپێناوه‌دا گیانیان به‌خشى. سوپاس و پێزانین بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ هاوكارییان پێشكه‌ش به‌ ئێزدییان كرد. خوشك و برایانى ئێزدى دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ دابینكردنى دادپه‌روه‌رى و داهاتوویه‌كى باشتر هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵیاندا ده‌بین.

 

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

3/8/2020




دوایین هەواڵەکان

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا

TUESDAY, 23 APRIL 2024 00:04:54

ھەولێر-KDP.info- لە کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا، هاوڕابوون لە سەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە ڕێگەی دانوستان لەسەر بنەمای دەستوور.

 
سه‌ركۆمارى توركیا به‌رده‌وامیى پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌

MONDAY, 22 APRIL 2024 23:04:29

ھەولێر-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2024/4/22 له‌ چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق، به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركیا و شاندێكى یاوه‌رى، گه‌یشته‌ هه‌رێمى كوردستان و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر له‌لایه‌ن به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیران، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیران و به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ پێشوازى لێكرا.

 
ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی سەرۆك بارزانی و سەرۆك كۆماری توركیا

MONDAY, 22 APRIL 2024 23:04:04

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 22ی نیسانی 2024 لە شاری هەولێر، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کرد و لەگەڵیدا کۆبوویەوە.

 
سەرۆککۆماری تورکیا گەیشتە ھەولێر

MONDAY, 22 APRIL 2024 20:04:03

ھەولێر-KDP.info-  رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا بەسەردانێکی فەرمیی کەمێک پێش ئێستا گەیشتە ھەولێر.

جێگری پێشووی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی یه‌كێتی: ئه‌ردۆغان و جیهان وه‌ك مه‌رجه‌عی كوردان سه‌یری بارزانی ده‌كه‌ن و سه‌ردانی ده‌كه‌ن

MONDAY, 22 APRIL 2024 17:04:47

ھەولێر-KDP.info-  كارزانی سه‌باح هه‌ورامی، له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ جێگری به‌رپرسی پێشووی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و نوێنه‌رایه‌تی پێشووی یه‌كێتی له‌ تاران باس له‌ گرنگی هاتنی سه‌رۆككۆماری توركیا بۆ هه‌ولێر ده‌كات و ده‌ڵێت: كاك مه‌سعود بارزانی ڕۆڵی گرنگی له‌ ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌ بۆیە ئەردۆغان دێتە لای.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact