ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12/7/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى به‌ڕێز عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسى، سه‌ركۆمارى میسر كرد، تیایدا بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو ئه‌حمه‌د حارس كونسولى كۆمارى میسرى عه‌ره‌بى له هه‌ولێر، سه‌ره‌خۆشى له به‌ڕێزیان كرد و هاوخه‌میى خۆى بۆ له‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو ده‌ربڕى كه دوێنێ له میسر كۆچى دوایى كرد.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، هه‌روه‌ها پرسنامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبووش كرد و له هه‌ردوو پرسه‌نامه‌كه‌دا هیواى خواست خواى مه‌زن خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر به‌زه‌ییى خۆى و سه‌بوورى و دڵنه‌واییى خێزان و كه‌سوكارى بداته‌وه.