هەولێر-KDP.info- له پرسه‌نامه‌یه‌كدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی غه‌یدا كه‌مبه‌ش په‌رله‌مانتاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆناوه گیانی له‌ده‌ستدا.
ده‌قی پرسهنامهكه:
سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی غەیدا كەمبەش دەكات
پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوالێخۆشبوو د. غەیدا كەمبەش و ئەنجومەنی نوێنەران دەكەم، كە ئەمڕۆ بە هۆی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لە دەست دا.
هاوبەشی خەمیانم و لە خوای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بخاتە بەر میهرەبانیی خۆی، سەبووری و دڵنەواییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
10/7/2020