Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 12 JUL 2020 10:55 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

شاندی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان دوو مه‌له‌ف له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌
| KDP.info


به‌غدا-KDP.info-  سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان له ‌به‌غدا گوتی، بڕیاره‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌نگ له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌ی نوێی حکوومەتی عێراق بدرێت و دواتر شاندی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان دێته‌ به‌غدا و دوو مه‌له‌ف له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌. ئه‌وانیش دارایی و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش نه‌وت، چونكه‌ تا ئێستا وه‌زیری نه‌وت نییه، بۆیه‌ چاوه‌ڕێی وه‌زیری نه‌وت ده‌كرا و هه‌ركاتێك دانرا ئه‌وكات شاندی حکوومەتی هه‌رێم ئاماده‌یه‌ بۆ گفتوگۆ و چاوه‌ڕێی حکوومەتی عێراقە.

فارس عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان له ‌به‌غدا، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕێی ته‌واوكردنی كابینه‌ی نوێی حکوومەتی عێراقە كه‌ بڕیاره‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ كابینه‌ی نوێ ته‌واو بكرێت و ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و په‌سه‌ند بكرێت و هه‌ركاتێك دواتر حکوومەتی عێراق خۆی ئاماده‌ كرد، حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ ئاماده‌یه‌."

فارس عیسا گوتیشی: "دوای ته‌واوبوونی كابینه‌ی نوێی حکوومەتی عێراق شاندی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان دێته‌ به‌غدا، چونكه‌ حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان دوو مه‌له‌ف له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وانیش مه‌له‌فی دارایی، كه‌ وه‌زیری دارایی هه‌یه‌ و وه‌زیری نه‌وت، كه‌ ئه‌و هێشتا یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌ویش یه‌كلایی بكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شاندی هه‌رێم بێته‌ به‌غدا."

عیسا ڕوونیشی كرده‌وه‌: "هه‌ركاتێك حکوومەتی عێراق داوای كرد شاندی هه‌رێم ئاماده‌یه‌، بۆیه‌ چاوەڕێی حکوومەتی عێراقین، ئه‌گه‌رنا حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه‌ بۆ گفتوگۆ و هیچ كێشه‌یه‌كی نییه‌."

 

بڵند ئیبراهیم


 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە د. كنیاز ئیبراهیم میرزایۆڤ دەكات

SUNDAY, 12 JULY 2020 10:07:04

هەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی د. كنیاز ئیبراهیم میرزایۆڤ سەرۆكی فیدراسیۆنی كوردانی وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو بەهۆی کۆچی دوایی برایەکییەوە دەکات.

 
راگه‌یندراوێك له‌ ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر

SATURDAY, 11 JULY 2020 20:07:05

هەولێر-KDP.info- دوای نیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2020.7.11، به‌سه‌رپه‌رشتی د.فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر و به‌ ئاماده‌بوونی د.عه‌لی ڕه‌شید سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر كۆبۆوه‌ و كۆبوونه‌وه‌ گه‌یشته‌ ئه‌م ده‌رنجامانه‌ی خواره‌وه‌و بۆماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ ڕێكاره‌كان به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت:-

به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی ستراتێژی له‌ سلێمانی داندرا

SATURDAY, 11 JULY 2020 17:07:22

سلێمانی -KDP.info-  ئه‌مڕۆ له ‌پارێزگای سلێمانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هەرێمی کوردستان، مه‌سروور بارزانی، به‌ ئاماده‌بوونی، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت، قوباد تاڵه‌بانی و ساسان عه‌ون، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، به‌ردی بناغه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری له‌ سلێمانی دانا به ‌گوژمه‌ی 400 ملیار دینار.

کارگەی تەماتەی ھەریر: سبەی دەست بە وەرگرتنی تەماتە لە جووتیاران دەکەین

SATURDAY, 11 JULY 2020 16:07:25

ھەریر-KDP.info-  بەڕێوبەری کارگەی تەماتەی ھەرێر گوتی، لە سبەیەوە دەست بە وەرگرتنی تەماتەی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان دەکەن و ڕۆژانە ٢٠ تۆن تەماتە وەردەگرن و بەگشتی دەتوانن ١٥٠ تۆن وەرگرن و عەمباری دەکەن تا کەوتنە کاری کارگەکە کە ئامادەکاری بۆ وەگەڕخستنەوەی دەکرێت و نرخی ھەر سندووقێک تەماتەش کە لە جووتیاران وەردەگیرێت ٣ھەزار دینار دەبێت کە لە بازاڕ گرانترە وەکو پاڵپشتییەک بۆ جووتیارانی ھەرێمی کوردستان."

 
مەسرور بارزانی: پرۆژەی شەقامی 100 مەتری یەکێکە لە پرۆژە گەورەکانی حکومەت

SATURDAY, 11 JULY 2020 15:07:35

سلێمانی-KDP. info-  مەسرور بارزانی لە مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی شەقامی 100 مەتری لە سلێمانی رایگەیاند، پرۆژەکە یەکێکە لە پرۆژە گەورەکانی حکومەت و خەڵکی سلێمانی شایەنی پرۆژەی زیاترن.



 
© 2020 Kurdistan Democratic Party, KDP