Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 19 APR 2024 07:50 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەکتەبی سیاسی پارتی، بەیاننامەیەکی راگەیاند
| KDP.info


بەیاننامەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە بۆنەی(44)ەمین ساڵیادی شۆڕشی گوڵانی پێشكەوتنخواز...

ئەمڕۆ (44) ساڵ بەسەر یەکەمین بڵێسەی شۆڕشی گوڵانی پێشكەوتنخوازدا تێدەپەڕێ، ئەو شۆڕشەی بەڕابەرایەتی پارتیمان پارتی دیموكراتی كوردستان و لە (26)گوڵانی ١٩٧٦ بە هیممەتی سەرکردە و کادیر و پێشمەرگە نەبەزەكانی و رۆڵە گیان فیداکانی كوردستان، بەگوڕ و تینێکی نوێ و ھزر و تێڕوانینی پشتبەستن بە گەل و مەیدانی کراوەی خەبات و تێکۆشان بە فکر و ئایدۆلۆژیا جیاوازەکان و سەردەمیەکان، هەڵگیرسا.

شۆڕشی گوڵان خاوەن پەیامێكی شۆڕشگێرانە و نەتەوایەتی و نیشتیمانی بوو، كە هەڵقووڵاوی خواست و ویستە راستەقینەكانی گەلی كوردستان بوو بەگشتی، هەروەها ئەو شۆڕشە توانی پیلانی شومی جەزائیر لەگۆڕ بنێت و بۆ جیهانی بسەلمێنێت، كە ئیرادەی لەبن نەهاتووی گەلەكەمان بە هیچ پیلان و خیانەتێك لەناوناچێت، بەڵکو بەپێچەوانەوە رۆژ لەدوای رۆژ بەهێزتر و پتەوتر دەبێت.

شۆڕشی گوڵان درێژەپێدەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بوو بەرابەرایەتی بارزانی نەمر و، داكۆكیكار و بەرگریكارێكی سەرسەختی بەدیهێنانی مافەرەواكانی گەلەكەمان بوو بەهەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینیی و ئاینزاكانیەوە، هەروەها هەوڵ و كۆششی بێوچانی بۆ یەكڕیزیی و تەبایی و یەك گوتاری سیاسی مایەی شانازییە لەو زنجیرە خەباتە چەكداری و سیاسیەی ئەو قافڵە سەركەشەدا، كە بەرهەمی ئەو كاروانە نەسرەوتووە و لەسایەی گیانفیدایی و لەخۆبردوویی شەهیدە نەمرەكان و خەباتی رۆڵەكانی گەلەكەمان تا ئەمڕۆكەش هەر بەردەوامە.

هەرێمی كوردستان و عێڕاق و ناوچەکە لەبەردەم قۆناغێكی نوێ و گرنگدایە، بۆیە پێویستە زیاتر هەنگاوەكانمان یەكبەخەین و بەگوتارێكی روون و بەهێز پەیامی گەلەكەمان بخەینە روو تاوەكو لە عێڕاقدا بەپێی دەستوور هەرچی ماف و موستەحاقەتەكانە بەدەستبێنین و پێداگرین لەسەر جێبەجێكردنی تەواوی ماددە و بڕەگەكانی دەستور لە ئاستی عێڕاق بە گشتی و ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی، لەپێناو گەیشتن بە چارەسەری کێشەی کەرکوکی دڵی کوردستان و ناوچە کوردستانیەکانی دیکەی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و  کێشەی بودجە و کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی دیکە. 

لەم یادەدا بەناوی تەواوی لایەنگران و ئەندام و کادیران و سەرکردایەتی پارتیمانەوە پەیمان نوێدەکەینەوە بۆ گەلی کوردستان و بارزانی نەمر و کاکە ئیدریسی ھەمیشە زیندو، کە بەرژەوەندیە باڵاکانی نەتەوەیی و نیشتمانیمان لە سەروی ھەموو بەرژەوەندیەکانی دیکە بێت و، ھەروەھا بۆ سەرۆک مەسعود بارزانی سۆز دووبارە دەکەینەوە لە پێناو رووبەڕوبوونەوەی تەحەدییاتەکان و تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە نالەبارەی ئێستا، کە لەلایەک پەتای کۆڕۆنا و لەلایەکی دیکە  قەیرانی سیاسی و ئابووری لەئاستی جیھان بەگشتی و عێراق و کوردستان بەتایبەتی لە پەرەسەندندان و، تێپەڕاندنیان بە کەمترین زیان، لە ئاستی بەرپرسیاریەتی مرۆڤایەتی و نەتەوەیی و نیشتمانی سەرشانمان بین و رێگای چارەسەری کێشەکان ھەڵبژێرین و رێگا لە کەڵەکەبوونی زیاتری کێشەکان بگرین و، بەدیھێنانی تەبایی و برایەتی و یەکڕیزی بگرینەبەر و سازان و رێکخستنەوەی نێوماڵی کوردستانی لە ریزبەندی یەکەمی کارەکانمان بن. ھەر لەو روانگەیەشەوە داوا لە ھەموو لایەنە سیاسیەکان لە ئاستی عێراق و کوردستان دەکەین کە لاپەڕەیەکی تازە ھەڵدەینەوە و تەواوی تواناکانمان سەرفی بەدیھێنانی خۆش ژیانی ھاوڵاتیان بکەین و بەکردار و پەرچەکردار کات بەفیڕۆنەدرێ و لەئاستی ئەو پشتیوانی و متمانەیە دابین کە ھاوڵاتیان بە حزبەکانمانیان بەخشیوە و، لایەنە کوردستانیەکان پێکڕا بەردەوامبین لە پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان و ئەزموون و دەستکەوتەکان پەرەپێبدەین، ھەروەھا لێبوردەیی و پێکەوەژیانی سەردەمیانەی سیاسی و نەتەوەیی و ئاینی و یەکترقبوڵکردن بە جیاوازیەکانیشمانەوە بکەینە رێچکە و کولتوری ژیانی کۆمەڵگەکەمان و ئیدارەدانی عێراق بەگشتی و ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی.  

لەو یادە پیرۆزەدا سڵاو و دروود بۆ شەهیدانی رێگای سەروەریی و ئازادی و رزگاریی كوردستان..

سڵاو بۆ یادی سەرجەم ئەو تێكۆشەرانەی سەرقافلەی گەشانەوەی ژیلەمۆی شۆڕش و بەرخودان بوون...

سڵاو لە تێكۆشەرانی دێرین وخەباتكارانی كۆڵنەدەری درێژەپێدەری شۆڕش...

سڵاو لە جەماوەر و كادیر و ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی پارتیمان..

سڵاو لە كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان...

دروود بۆ دامەزرێنەر و رابەر و داڕێژەری رێبازی كوردایەتی (مستەفا بارزانی نەمر)و كاكی هەمیشە لەیاد (ئیدریسی نەمر)...
سەركەوتن هەر بۆ خەباتی رەوای گەلەكەمانە...هەر بەرزو شەكاوە بێت ئاڵای كورد و كوردستان..
   
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٢٥ـی٥ـی٢٠٢٠
 




دوایین هەواڵەکان

شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:21

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژێ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و دادوەر عامر موسا محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact