Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 23 APR 2024 11:51 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"هەر كەسێك ببێتە هۆكاری ئەوەی ژیانی هاووڵاتیان بكەوێتە مەترسییەوە، ڕێكاری یاساییی بەرامبەر دەگیرێتە بەر"
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  ڕۆژی ١/٤/٢٠٢٠ ڕێکخراوی فرۆنت لاین دیفێندەرز، کە کارەکانی تایبەتە بە پارێزگاری لە مافی مرۆڤ و بارەگاکەی لە ئێرلەندایە، داوای ئازادکردنی ''ھێمن مامەند''ی کردووە، كە بەپێی فەرمانی دادگا لە هەولێر دەستگیر كراوە.

د. دیندار زێباری، ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی كەیسی دەستگیركردنی ناوبراو، تیشكی خستە سەر ڕێكخستنی كاری ڕۆژنامەوانی لە هەرێمی كوردستان و گوتی: ''حكوومەتی هەرێمی كوردستان گرنگییەكی زۆر بە پاراستنی مافەكانی مرۆڤ دەدات، بەتایبەتی لە بواری ڕۆژنامەنووسیدا، بۆ ئەم مەبەستەش كاری ڕۆژنامەوانی لە هەرێمی كوردستان بەپێی یاسای ڕۆژنامه‌نووسیی ژماره‌ (35)ی ساڵی (2007) ڕێك خراوە، لەم یاسایەدا گشت ئەرك و مافەكانی ڕۆژنامەنووسان و دەزگاكانی ڕاگەیاندن دیاری كراوە، بەڵام لە هەمان كاتدا ناكرێ پیشەی ڕۆژنامەنووسی ببێتە هۆكارێك بۆ بەزاندنی ئازادیی كەسانی تر و هۆكارێك بۆ نانەوەی پشێوی و ئاژاوە و تێكدانی ئاسایشی كۆمەڵایەتی."

سەبارەت بە دەستگیركردنی ڕۆژنامەنووس، هێمن مامەند، ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكانی گوتی: ''دوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناوچەكە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان چەندین ڕێكاری گرتە بەر بۆ ڕێگاگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لە هەرێمی كوردستان، كە ئەم ڕێكارانەش مایەی دەستخۆشی و ستایشی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و وڵاتان بوو، بەداخەوە هێمن مامەند، لە ڕێگای تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و بە بڵاوكردنەوەی زانیاری نادروست، وەك بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەندیخانەكانی كوردستان، هەروەها هانی خەڵكی داوە بۆ ئەوەی قەدەغەی هاتوچۆ و كەرەنتینە بشكێنن و لە ماڵەكانیان بێنە دەرەوە، بەمەش ژیانیان دەكەوێتە مەترسی و ئەگەری بەركەوتنی ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان زیاد دەبێت."

زێباری هەروەها گوتی: داواكاری گشتیی هەرێم سكاڵای دژی ناوبراو تۆمار كردووە، بەپێی ئەم سكاڵایەش دادگا فەرمانی دەستگیركردنی دەركردووە و ڕێكارەكانی دەستگیركردنیشی بەپێی یاسا بووە، لە هەمان كاتدا وەك هەر دەستگیركراوێكی دیكە گشت مافێكی هەیە، وەك بوونی پارێزەر بۆ داكۆكیكردن لێی."

زێباری ئەوەیشی ڕوون كردەوە: "جگە لە هێمن مامەند، كەسانی دیكەش هەن لە دەرەوەی هەرێم دەژین لە ڕێگای تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە هانی خەڵكیان داوە كە قەدەغەی هاتوچۆ بشكێنن و لە ماڵەكانیان بێنە دەرەوە، بە هەمان شێوە هەر كاتێك بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان ڕێكاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتە بەر."

دیندار زێباری ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە كۆتاییی لێدوانەكەیدا گوتی: هەموومان بەرامبەر یاسا یەكسانین، بەداخەوە ناكرێ هیچ ڕۆژنامەنووسێك پیشەكەی خۆی بقۆزێتەوە بۆ بڵاوكردنەوەی هەواڵی نادروست و ژیانی هاووڵاتیان بخاتە مەترسییەوە، بە تایبەتی ئێستا كە هەموو جیهان گیرۆدەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و گشت ئەو ڕێكارانەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان بووە.

 




دوایین هەواڵەکان

سەرکردەیەکی ئاکەپە بۆ KDP باسی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ بەغدا و هەولێر دەکات

TUESDAY, 23 APRIL 2024 11:04:25

تورکیا-KDP.info- سەرکردەیەکی ئاکەپە ڕایگەیاند، ماوەی چەندێکە سەرۆک ئەردۆغان خەریکی سەردانێک بوو بۆ عێراق و سەردانیشیان بە گرنگییەوە دەبینم بۆ ھەرێمی کوردستان. 

 
دڵنیاین بڕیاری دیکەش لەلایەن سەرۆکی حکوومەتەوە لە بەرژەوەندی ھاووڵاتیان دەدرێت

TUESDAY, 23 APRIL 2024 10:04:57

دھۆک-KDP.info- پسپۆرێکی ئابووری پێی وایە، بڕیارەکانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی باج و داشکاندنی قەرزی حکوومەت لای ھاووڵاتیان سەقامگیری ئابووری و کۆمەڵایەتی پەیداکردووە دەشڵێ، لە داھاتوودا بڕیاری دیکەش لە بەرژەوەندی ھاووڵاتیان دەدرێت.

 
ڕاگەیاندنی پارتی: پشتیوانیی خۆمان بۆ گۆڤارەی (سڤۆرە) دووپات دەکەینەوە

TUESDAY, 23 APRIL 2024 10:04:23

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی (٢٦)ەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری سڤۆرە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و سەرجەم کارمەندان و ھونەرکاران لە گۆڤاری سڤۆرە کرد.

 
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا

TUESDAY, 23 APRIL 2024 00:04:54

ھەولێر-KDP.info- لە کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا، هاوڕابوون لە سەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە ڕێگەی دانوستان لەسەر بنەمای دەستوور.

 
سه‌ركۆمارى توركیا به‌رده‌وامیى پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌

MONDAY, 22 APRIL 2024 23:04:29

ھەولێر-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2024/4/22 له‌ چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق، به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركیا و شاندێكى یاوه‌رى، گه‌یشته‌ هه‌رێمى كوردستان و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر له‌لایه‌ن به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیران، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیران و به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ پێشوازى لێكرا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact