Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 23 APR 2024 17:37 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

فازڵ میرانی پێشوازیی لە شاندی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان کرد
| KDP.info


هەولێر - KDP.info - ئەمڕۆ لە بارەگاى مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان، بەرێز فازڵ میرانى، سکرتێرى مەکتەبى سیاسى، پێشوازیى لە نێچیرڤان حسێن کەلارى، سکرتێر و مەکتەبى سکرتارییەت و بەرپرسى لقەکانى یەکێتیى قوتابیانى کوردستان کرد.

سەرەتا بە دەقیقەیەک ڕاوەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانى پاکى شەهیدانى ڕێگاى ڕزگاریی کوردستان و سەروەریى شەهیدان، بارزانى نەمر و کاکە ئیدریسى هەمیشە لە یاد و، بە ئامادەبوونى ئەڤین هروورى، ئەندامى سەرکردایەتیى پارتى دیموکراتى کوردستان و بەرپرسى دەستەى ڕێکخراوە جەماوەرى و پیشەییەکانى پارتى و سەڵاح فەیلى، بەرپرسى مەلەفى قوتابیان لە دەستەى ڕێکخراوە جەماوەرى و پیشەییەکان کۆبوونەوە دەستى پێ کرد و فازڵ میرانى وێڕاى بەگەرمى بەخێرهێنانى شاندى میوان، پیرۆزباییى سەرکردایەتیی پارتى دیموکراتى کوردستانى پێشکەش کرد، بە بۆنەى یادى 67 ساڵەى دامەزراندنیان و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.

لەم کۆبوونەوەیەدا، فازڵ میرانى ڕۆڵى گرنگى قوتابیانى لە خەباتى نهێنى و پارتایەتى لە کاتى شۆڕش تا ئەمڕۆ بە بەرچاو و دیار و بەرز نرخاند و گوتی: وەکو بارزانى نەمر کە فەرمووى. ''قوتابی سەرى ڕمى شۆڕشن'' و مافى خۆتانە شانازى بەم سەروەرییە لە خەبات و قوربانیدان و شەهیدان بکەن. یەکیتیى قوتابیان قوتابخانەى پێگەیاندنى بەشی هەرەزۆرى سەرکردەکانە و هیچ کات ڕۆڵ و قوربانیدانیان لەبیر ناکرێت.

دواتر سکرتێرى مەکتەبى سیاسى ئاماژەى بەوە دا، کە کاریگەریى هێزى قوتابیان لە سەرەتاى هەڵگیرسانى شۆڕشى ئەیلوولەوە هەردەم لە سەنگەردا بوون و بەرگرییان لە شۆڕش دەکرد و پارتى هەمیشە بە ستراتیژى و پلان کارى کردووە لەپێناو زیاتر خزمەتکردنى گەڵى کوردستان و پێشکەوتنى کوردستان لە گشت بوارەکاندا و هەمیشە پارێزەرى ئەم دەستکەوتانەیە و، لە دواییدا گۆڕانکارییەکانى ناوچەکەى شی کردەوە و قوتابیان و لاوان لە کوردستانى بە بەهێزترین چینى هەرێمى کوردستان ناوزەد کرد، بۆ خزمەتکردنى کوردستان و بۆ بەدەستهێنانى زانست و زانیارى و بەرپرسیارەتى لە ئایندەى کوردستاندا.

لە کۆتاییدا سکرتێرى مەکتەبى سیاسى تەئکیدى کرد، کە یەکیتیى قوتابیان ئەو هێزەیە کە خاوەنى مێژوییەک لە تێکۆشان و قوربانیدانن لە بزووتنەوەى ڕزگاریخوازى کوردستان و هەمیشە داکۆکیکەر بوون لە بەدیهێنانى مافە ڕەواکانى گەڵەکەیان.

 




دوایین هەواڵەکان

میری ئێزدیان بۆ KDP.info: سەرۆک بارزانی پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە

TUESDAY, 23 APRIL 2024 16:04:38

شێخانKDP.info-  میر حازم تەحسین  بەگ میری ئێزدیان لە جیهان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی زۆر بەرهەمدارمان لەگەڵ سەرۆک بارزانی مان ئەنجامدا و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە.

 

سیاسەتڤانێک: تورکیا دەیەوێ پەیوەندییە ئابووریەکانی لەگەڵ کوردستان بەهێزتر بکات

TUESDAY, 23 APRIL 2024 16:04:43

تورکیا _KDP.info_ موستەفا ئۆزجەلیک، سیاسەتڤان و شارەزای سیاسەتی تورکیا دەڵێت: تورکیا دەیەوێ لە زۆر ڕووەوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان باشتر بکات.

 

بەنداوەکانی دھۆک نوژەن دەکرێنەوە

TUESDAY, 23 APRIL 2024 16:04:21

دھۆک-KDP.info-  بەڕێوەبەری ئاودێری پارێزگای دھۆک دەڵێت: ژمارەیەک بەنداو بەھۆی لافاوی مانگی ڕابردوو زیانیان بەرکەوتووە، بڕیارە ھەموو ئەو بەنداوانەی زیانیان پێگەیشتووە نوژەن بکرێنەوە.

 

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

TUESDAY, 23 APRIL 2024 12:04:21

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە پرسی هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و لێدوانی بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەوڵ دەدەن بەرپرسیارێتیی شکستی هەناردەکردنی نەوت بخەنە پاڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

 
سەرکردەیەکی ئاکەپە بۆ KDP باسی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ بەغدا و هەولێر دەکات

TUESDAY, 23 APRIL 2024 11:04:25

تورکیا-KDP.info- سەرکردەیەکی ئاکەپە ڕایگەیاند، ماوەی چەندێکە سەرۆک ئەردۆغان خەریکی سەردانێک بوو بۆ عێراق و سەردانیشیان بە گرنگییەوە دەبینم بۆ ھەرێمی کوردستان. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact