Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 00:55 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەنجومەنی وەزیران پەیڕەوی پیادەکردنی پیشەی ژمێریاریی و وردبینی لە هەرێمی کوردستان پەسەند کرد
| KDP.info


هەولێر-KDPئەمڕۆ چوارشەممە 2020/1/22 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا ، پڕۆژەی پەیڕەوی ( پیادەکردنی پیشەی چاودێری و وردبینی ژمێریاریی لە هەرێمی کوردستان - عێراق )  خرایە ڕوو کە تایبەتە بە پیشەی ژمێریاریی یاسایی کە کاری وردبینی لە بودجەی کۆمپانیاکان دەکەن بە مەبەستی رێکخستنەوەی باج.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە کردەوە  وەک بەشێک لە هێڵە گشتییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و چاکسازیکردن لە داهات و بۆ رێگەگرتن لە خۆدزینەوە لە دانى باج و رەسمی گومرگی کە بەشێکی داهاتی گشتی پێکدێنن ، هەروەها لە پێناو گەیشتنی فەرمانگەکانی باج و گومرگ بە زانیاریی دروست سەبارەت بە داهاتی پڕۆژەکانی باجدەران، پێویستە دامەزراوەکانی حکومەت و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بە شێویەکی پیشەییانە و لە چوارچێوەی یاساو رێنماییەکاندا  وربینی تەواو لە ژمێریارییەکانیاندا بکرێت بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری لە پێناو ئاسانکاریکردن لە کاروباری باجدا . هەروەها پەیمانگای باڵای پێگەیاندنی ژمێریار و وردبینانیش بخرێتە سەر وەزارەتی خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی ، بۆ پێگەیاندنیان بە شێوازێکی ئەکادیمیانە و بە پێی پێوەرە زانستییەکان. دوای گفتوگۆکردن دەربارەی پڕۆژەی پەیڕەوەکە ، ئەنجومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ پەسەندی کرد.

ئەنجومەنی وەزیران لە بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، جەختی کردەوە لە سەر بەکارهێنانی موڵک وماڵی دەوڵەت و ئوتۆمبێلەکانی حکومەت لە چوارچێوەی یاسا و رێنماییەکان بە جۆرێک کە تەنیا لە خزمەتی بەرژەوەندی گشتیدا بێت و، لە کاتی مامەڵە پێکردنیشیان رەچاوی یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک وماڵی دەوڵەت بکرێت.




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 00:04:55

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات كە بی مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هیناوە و تاوەكوو ئێستا بۆیان هەژمار نەكراوە.

 
ھەرێمی کوردستان بەشداری لە دیداری ئەبوزەبی بۆ وەبەرھێنان دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:39

ھەولێر -KDP.info- دەستەی گشتی وەبەرھێنان بەشداری لە سێزدەمین دیداری وەبەرھێنان لە ئەبوزەبی دەکات و سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنانیش دەڵێ، ھەرێمی کوردستان بۆ جاری یەکەمە بەشداری لە دیدارەکە دەکات.

 
ئەنجومەنی وەزیران: بەپێی یاسا بەرکارە فیدڕاڵییەکان، بەشی بەغدا لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:56

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 
مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 18:04:37

مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

 
راوێژکارێکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کاریگەری ھەبووە"

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 17:04:54

ھەولێر-KDP.info- دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کرانەوەیەک ھەیە لەنێوان ھەرێم و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێم و دەنگەکانی کورد لە کەرکووک و نەینەوا و خانەقین گۆڕانکاریان پەیداکردوە. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact